تیشکێک بۆ سه‌ر؛
ره‌خنه‌کانی به‌رێز جیهانگیری له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌یید هاشم هیدایه‌تی
ره‌خنه‌کانی به‌رێز جیهانگیری له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌یید هاشم هیدایه‌تی
- ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی و سه‌روبه‌ندی بڕۆبڕۆی تێوه‌ره‌کانی حیزبی توده‌ی ئێران، له ناو به‌شێکی به‌رچاو له ره‌وتی چه‌پی ئێرانی‌دا، نزیک به ساڵێک پێش هێڕشی سه‌رانسه‌ری و رووخێنه‌ری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌م ره‌وته سیاسییه که به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه و به تێوریزه کردنی پیویستی پشتگیری کردن له کۆماری ئیسلامی، له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌دا که ئاراسته‌ی هێزه‌سیاسییه‌کانی به سه‌ر دووبه‌ره‌ی شۆڕش و دژی شۆڕشدا ده‌شکانده‌وه، قایم له به‌ره‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌ک به‌ره‌ی شۆڕش راوه‌ستابوو؛ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا باڵی ئه‌کسه‌ریه‌تی فیدائیانی گه‌لی ئێرانیش، پاش جیابوونه‌وه‌ی ئه‌قه‌لییه‌تی ئه‌و ته‌شکیلاته، به‌ره‌به‌ره له ره‌وتی حیزبی توده نزیک بووبووه و ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی په‌له‌ی نه‌ده‌کرد و چاوه‌ڕوان ده‌ما هه‌تا یه‌کیه‌تی ته‌شکیلاتی ئه‌و دوو هێزه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سازمانی فیدائیانی ئه‌کسه‌ریه‌ت و توانه‌وه‌یان له ناو حیزبی توده‌دا سه‌ری ده‌گرت وبه شێنه‌یی و تۆزێک درنگتر له حیزبی توده‌ی ده‌دا، ئێستا ئیتر له ساحه‌ی سیاسی ئێران‌دا ره‌وتێکمان له ژێر ناوی سازمانی فیدائیانی ئه‌کسه‌رییه‌ت به‌دی نه‌ده‌کرد. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا نووره‌دینی کیانووری، وه‌ک سکرتێری حیزبی تووده ئێران حه‌وتانه، نامیلکه‌یه‌کی له ژێر ناوی "پرسیار و وڵام"دا بڵاو ده‌کرده‌وه که هه‌ڵگری بیروبۆچوونی ئه‌وکاته‌ی حیزبه‌که‌ی بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا کیانووری له یه‌کێک له ژماره‌کانی ئه‌و نامیلکه‌یه‌دا و له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به ره‌وتی نزیک بوونه‌وه و توانه‌وه فیدائیانی ئه‌کسه‌ریت، له حیزبی تووده‌دا به لووتبه‌رزییه‌وه وتبووی" هاتن، درنگ هاتن، به‌خێر بێن". (1) به‌بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێت نیوه‌رۆکی رووداوه‌کان له‌یه‌ک گرێ بده‌م، له‌یره‌دا ده‌مه‌وێت بچمه ناو باسێکی دیکه‌وه که وه‌ک نێوه‌رۆک پێوه‌ندیییه‌کیان به یه‌که‌وه نییه و له راستیدا هه‌ڵگری دوو چه‌مکی جیاوازن، به‌ڵام له رواڵه‌تدا وه‌ک ئه‌وه‌ی مێژوو بییه‌وێت دووپات ببێته‌وه، هه‌ڵگری رواڵه‌تی یه‌کسانن.