شێعرێکی دیکەی فدریکۆ گارسیا لۆرکا


لە ئاڵمانییەوە بۆ کوردی: ئەرسەلان عەزیزی


لە دوورەوە زەریا پێدەکەنێ،
ددانەکانی لە کەف و
لێوەکانی وەک ئاسمان
چ دەفرۆشی کیژە نائارامەکە،
وا مەمکەکانت بەبا داوە؟
ئاوی زەریا دەفرۆشم ئاغا.
لە گەل خۆتدا، چت هێناوە؛
کیژە رەشتاڵە خوێنگەرمەکە؟
من لەگەل خۆم ئاوی زەریام پێیە ئاغا.
ئەو ئەسریینە سوێرانە لە کوێوە دێن دایکە؟
ئەسریینەکانم  ئاوی زەریان، ئاغا.
دڵەکەم،
 ئەم ئازارە قووڵانە لەکوێوە هەڵدەەقوڵن؟
لە ئاوی زەریاوە پڕژان دەبن، ئاغا.
زەریا لە دووروە پێدکەنێ
ددانەکانی لە کەف و
لێوەکانی وەک ئاسمان

٢٠١١/٠٦/١٦ لە ویستگەی تەکسی ـ کولن
تعداد بازدیدکنندگان