هێشتا تارمای سێبه‌ری مه‌رگ له‌سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، به‌ته‌واوی لانه‌چووه؛ که هه‌واڵی په‌سه‌ندکردنی حوکمی ناڕه‌وای له سێداره‌دانی نووسه‌ر و مامۆستا و چالاکوانێکی فه‌رهه‌نگی تری کوردستان، بووه سه‌ردێری هه‌واڵی به‌شێکی زۆر له هه‌واڵنێره‌کانی دنیا و جاریكێ دیكه ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند، که ئه‌گه‌ر ئێران زیندانێکی به‌رین و گه‌وره‌یه بۆ نووسه‌ران و رؤژنامه‌وانانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌م وڵاته، له هه‌مانکاتدا کوشتارگایه‌کی گه‌وره‌تره بۆ نووسه‌ران و روناکبیرانی کوردستان. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، نووسه‌ر و مامۆستا و چالاکی فه‌رهه‌نگی شاری کامیاران، که زیاتر له نۆزده مانگه له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی له‌راده‌به‌ده‌ردا به‌سه‌رده‌بات، له کاتێکدا حوکمی ناڕه‌وای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، سه‌رئه‌نجام دوێنی له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌جه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ قوتابیه‌کانی خۆی نووسی؛ که لێوانڕێژه له هه‌ست و ئیحساسی ئینسانی و به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری دیکه‌شه، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و به ناو به‌ڵگانه‌ی که دادگاکانی سۆڕشی ئیسلامی، نزیک به سی ساڵه رۆڵه‌کانی گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی، پێ زیندان و ئه‌شکه‌نجه و گوله‌باران ده‌کات. له‌گه‌ل ئاره‌زوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری ئه‌و حوکمه ناره‌وایه و ئازادی خێرای فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، له خواره‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ی کوردی ئه‌و نامه‌یه‌تان له گه‌ل ده‌قه فارسییه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌که‌م م درێژه‌ی بابه‌ت فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه نامه بۆ قوتابییه‌کانی ده‌نووسێت
هێشتا تارمای سێبه‌ری مه‌رگ له‌سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، به‌ته‌واوی لانه‌چووه؛ که هه‌واڵی په‌سه‌ندکردنی حوکمی ناڕه‌وای له سێداره‌دانی نووسه‌ر و مامۆستا و چالاکوانێکی فه‌رهه‌نگی تری کوردستان، بووه سه‌ردێری هه‌واڵی به‌شێکی زۆر له هه‌واڵنێره‌کانی دنیا و جاریكێ دیكه ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند، که ئه‌گه‌ر ئێران زیندانێکی به‌رین و گه‌وره‌یه بۆ نووسه‌ران و رؤژنامه‌وانانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌م وڵاته، له هه‌مانکاتدا کوشتارگایه‌کی گه‌وره‌تره بۆ نووسه‌ران و روناکبیرانی کوردستان. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، نووسه‌ر و مامۆستا و چالاکی فه‌رهه‌نگی شاری کامیاران، که زیاتر له نۆزده مانگه له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی له‌راده‌به‌ده‌ردا به‌سه‌رده‌بات، له کاتێکدا حوکمی ناڕه‌وای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، سه‌رئه‌نجام دوێنی له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌جه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ قوتابیه‌کانی خۆی نووسی؛ که لێوانڕێژه له هه‌ست و ئیحساسی ئینسانی و به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری دیکه‌شه، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و به ناو به‌ڵگانه‌ی که دادگاکانی سۆڕشی ئیسلامی، نزیک به سی ساڵه رۆڵه‌کانی گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی، پێ زیندان و ئه‌شکه‌نجه و گوله‌باران ده‌کات. له‌گه‌ل ئاره‌زوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری ئه‌و حوکمه ناره‌وایه و ئازادی خێرای فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، له خواره‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ی کوردی ئه‌و نامه‌یه‌تان له گه‌ل ده‌قه فارسییه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌که‌م م درێژه‌ی بابه‌ت
