
خه‌باته‌که‌ی ئێمه، دژ به توندوتیژیی ده‌ستپێکرد، به‌ڵام درێژخایه‌ن بوونی خه‌باته‌که‌مان؛ ئێمه‌ی وه‌ک مرۆڤگه‌لێکی دڵره‌ق لێکردووه. [برتۆلت برشت] سیاوه‌ش که‌سرایی شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی، نووسه‌ری چامه‌ی ئارش که‌مانگیر، له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، له وتارێكدا که رۆژنامه‌ی که‌یهانی ئه‌و سه‌رده‌مه چاپ و بڵاوی کردبووه‌وه؛ نووسیبووی: " ۲۵ ساڵ ده‌سته‌ڵاتی ملهوڕانه‌ی پاله‌وی، به ئاراسته‌یه‌کی به‌رچاو، هه‌رکام له ئێمه‌ی وه‌ک ورده سه‌ره‌رۆیه‌ک لێکردووه!" (۱) ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه، نزیک به سی ساڵ ده‌سته‌ڵاتی ئاینی و پڕ له توندوتیژیی کۆماری ئیسلامی وه‌سه‌ربهاوێین، ده‌کرێت، هه‌ست به‌و هه‌لوومه‌رجه ناسکه بکرێت، که کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و هێزه سیاسی و به‌ناو دیموکراته‌کان، به تایبه‌تی تێوه‌گلاوه. کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، که نزیک به ٧ ساڵ له‌وه و پێش، له ئاکامی دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له رابه‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی سه‌رکی کۆمه‌ڵه، له حیزبی کۆمونیستی ئێران؛ ره‌هه‌ندی ساخکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی خۆی راگه‌یاند، به هه‌لومه‌رجێکی ناسک و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت. له چه‌ند مانگی رابردوودا، پاش دابران و جیابوونه‌وه‌ی که‌مایه‌تی ناو کۆمه‌ڵه و دروستبوونی زڕگوێزه‌ڵه‌یه‌کی تر له پاڵ زڕگوێزه‌ڵه‌دا، باس له هه‌لومه‌رجێکی دژوار و هه‌بوونی گرژی و ئاڵوزییه‌کی تر ده‌کرێت.مـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دریژه‌ی بابه‌ت
دریژه‌ی بابه‌ت
