یه‌غانێکی بچکۆله
مه‌نسوور یاقووتی .
و/ ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
و/ ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
له‌و قه‌ڵاکۆنه‌ی [میراتی سونبوله‌ی جادوو] شاردراوه له قووڵایی زنجیره شاخه ترسێنه‌ر و دووره‌ده‌سته‌کانی سه‌رسنووری وڵاتی چیندا، چه‌ند ساڵێک بوو که به چاوداپێچراوه‌ییه‌وه، له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووم. ئه‌وان ناو‌و شوێنی هاوڕێکانیان لێده‌ویستم. ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی که تاوانیان ئه‌وه بوو، نووسراوه‌ی سه‌رکه‌وڵه‌کانیان خوێندبووه‌وه و تێفکرابوون و بۆ دۆزینه‌وه‌ی «که‌یخه‌سره‌و» که له ناو به‌فردا ونبووبوو، ریگا تاقینه‌کراوه‌کانیان پێواوه. له ناو هاوڕێکانی مندا، که‌سیان باوه‌ڕی به تووندئاژۆیی و شه‌ڕ و سه‌ره‌ڕۆیی نه‌بوو. ته‌نانه‌ت خه‌نجه‌رێکیشیان له‌گه‌ل خۆ هه‌ڵنه‌گرتبوو.ـ

