دوژمنایه‌تی و ئازاردانی جوله‌که و به‌هاییه‌کانی کوردستان، هاندانی خه‌ڵک بۆ ته‌حریمی په‌یره‌وانی ئه‌م دوو که‌مینه ئاینییه که زۆرتر له شاره باشوورییه‌کانی کوردستاندا، به حورمه‌ته‌وه ئه‌ژیان لای که‌س شاراوه نییه. به تایبه‌ت پاش سوخنڕانییه‌که‌ی ئه‌حمه‌د موفتی زاده له مزگه‌وتی دارسێرانی مه‌ریواندا وه‌ک رابه‌رو کاریزمای ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا، له سالی 1356 ساڵێک پێش شۆڕش و له به‌ره‌به‌ره‌ی دروستکردنی مه‌کته‌ب قورئاندا، که به هه‌ڕه‌شه و بکارهێنانی قیزه‌ونترین وشه ده‌ستی پێ‌کرد،( نه‌واری سوخه‌نڕانییه‌که له سایته‌کانی سه‌ر به‌م ره‌وته هه‌یه و پێم وانییه به‌ڕێز ئه‌مینی بیه‌وێت حاشای لێبکات) و پاشان هه‌ر ئه‌و رۆژه ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی ساویلکه‌یان هاندا، هه‌تا هێڕش بکه‌نه سه‌ر به‌ڕێز خالید مه‌نسووری و ده‌یانویست ده‌رمانخانه‌که‌ی ئاور تێبه‌ربده‌ن. درێژه‌ی بابه‌ت

