بزنەڕێی ژێر تریفەی مانگە شەو




نووسەر: عەلی ئەشرەف دەرویشیان
وەرگێر: ئەرسەلان عەزیزی 


ئەوەیان  کە گەنج بوو؛ منداڵێکی بە باوەشەوە بوو. سەری منداڵەکە کەوتبووە سەرسنگی و بە تەکانێک بەسەرشانیدادایەوە. منداڵەکە دەستەسڕ بووەکەی لە گەردەنی باوکی ئاڵاند و لەسەرخۆ ناڵاندی. ئەوەیان کە پیرتر بوو، تریفەی مانگە شەوی سەر بزنە رێکەی بە قاچ دەشێلا.
ـ ماندوو بووی؟
گەنجەکە گوتی: لەبەرچی؟
ـ لە باوەشکردنی منداڵەکە.
ـ نە، ماندوونەبووم. لە هیچ شتێک ماندوو نەبووم.
ـ دەزانم.
پیرەپیاوەکە کۆکی. وەکوو کەسێک لەکاتی گریاندا دەکۆکی.
ـ بۆ زووتر منداڵەکەت نەهێنایە شار؟
ـ بۆ خۆت هۆکەی باشتر دەزانی.
ـ وایە، چاک دەزانم بەڵام ئەم دەربەدەرییەی تۆ کەی کۆتایی پێدێت؟
ـ هیچ کات.
ـ ئێستا دەتهەوێ چی لەم بەستەزمانە بکەیت؟ خەریکە رەش هەڵدەگەڕێ.
ـ نازانم باوکە. تۆ بەدوامدا هاتوویت و رەنگە باشتر بزانی دەبێ چ بکەین.ـ
.
تعداد بازدیدکنندگان