ئه‌و شه‌وه خێرم نه‌چنییه‌وه. خواردنێکی مه‌مرمه‌ژیم هه‌بوو. گۆچان به ده‌ست، شه‌مایل و بوخچه‌که‌م دایه ژێر عەباکەم و چاوه‌ڕێم کرد. ماشینێکی ره‌ش هات و سواری کردم. له‌شار رۆشتینه ده‌رێ و له به‌ر کۆڵانێکی ته‌نگه‌به‌ر و تاریک‌دا دایبەزاندم. لە کۆتایی کۆڵانه‌کەدا، رووناکییه‌کی لاواز هەڵبووبوو. له شه‌ڕی هه‌موو شتێک رزگارم بووبوو. کاتی ئه‌وه گه‌شتبوو، که چی دیکە، به خۆم رابگه‌م. کاتێک که‌شتمه کۆتای کۆڵانه‌که، درکه‌که ئاوه‌ڵا بوو، رۆشتمه ژوورەوە. باخێکی گه‌وره بوو، که دره‌خته به‌ساڵاچووه‌کانی، لق وپۆپیان له‌یه‌ک ئاڵاندبوو. خوڕەی ئاو له هه‌موو لایه‌کیه‌وه ئەهاتە به‌رگوی. قه‌ندیلێکی کۆنه و روون لە چڵی داربییەکەوە شۆڕ بووبووەوە. لە ژێر قەندیلەکە دانیشتم و چاوەڕێ مام. قەمەر و فاتیمە و ماپارە هاتن. هەر چوارمان سەرەتا دامانە پرمەی گریان و پاشان دەستمان کرد بە زووخاو هەڵڕشتن. قەمەر خرپن و قەڵەو مابووەوە. بەڵام ورگی داشۆڕابوو. فاتمە توابووەوە و شتێکی ئەوتۆی لێنەمابووەوە. بەڵام بەو حاڵەش هەر پێدەکەنی و دوواتر دەیدایە پرمەی گریان. ماپارە برسی بوو. بوخچەکەم کرئەوە و ورتکە نانەکانم هەڵڕشتە بەرئەمی...