تیرۆر بە ناوی خوداوە(٢)


بەشی دووەم و كۆتایی” 

شیکاریی و خەسارناسی"   

بناغە هزرییەکانی بکارهێنانی چەمکی تیرۆر



فەرهاد میرزای موعتەمدولدەولە، چەند مانگێک پاش هاتنی بۆ شاری سنە، بەرەو مەریوان کەوتە رێ و لە گوندێک بە ناوی  بالك(٨) خێوەت و بارەگای دامەزراند و داوای لە حەسەن سوڵتان کرد، سەبارەت بەداهاتووی ناوچەکە پێکەوە دانووسان و وتوووێژ بکەن. کاتێک حەسەن سان و هەردوو براکەی واتە؛ بارام سان و موستەفا سان، بە پاڵپشتی سەدان چەکداری لێهاتووی هەورامان، گەشتنە نزیک گوندی بالك، بەگەرمی لە لایەن فەرهاد میرزاوە پێشوازی لێکرا.

بەڵام لە میانەی وتوووێژەکانیاندا، لە ناکاو بەسەریاندا دان و سەرەتا پیاوکوژەکانی شازادە، ملی حەسەن سانیان پەەڕاند و پاشان کۆت و زنجیریان لە گەردەنی بارام سان و موستەفا سان ئاڵاند. ئینجا تەرمەکەی حەسەن سانیان بە  پارچەی هەریر داپۆشی و گوریسێکیان پێوە بەست و بە پیاوەکانی حەسەن سانیان گوت؛ ”شازادە خەڵاتێکی نایابی بۆ ئێوەش ناردووە، رایکێشن و لە نێوان خۆتاندا دابەشی بکەن!” تەرمی بێ گیانی حەسەن سان گەشتە دەستی هەورامییەکان و هاوکات بارام سان و موستەفا سانیش، بە دیلی هێنرانە پێش دەرکەی خێوەتەکەی شازادەی قاجاڕ. ئەگەرچی بۆ لەشکری هەورامان، تێکشانی لەشکریی شازادە زۆر دژوار نەبوو، بەڵام لەبەر پاراستنی گیانی دیلەکانیان، بەبێ هیچ دژکردەوەیەک، ئەو ناوەیان بەجێ هێشت و بڵاوەیان لێکرد! دوواتر فەرهاد میرزا لە بیرەوەرییەکانیدا و بە پشتبەستن بەم ئایەتە قورئانییە؛ ئیستخارەی کردبوو، کە لە شەڕ دژی کوردەکاندا سەرکەوتوو دەبێت "فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ" 




درێژه‌ی بابه‌ت:


تعداد بازدیدکنندگان