سەوز، وەکوو ئەوینی تۆ سەوز

فدریکۆ گارسیا لۆرکا
لە ئاڵمانییەوە بۆ کوردی:  ئەرسەلان عەزیزی

«١»

سەوز وەکوو ئەوینگ تۆ سەوز
بای سەوز و لک و پۆپی سەوز
پاپۆڕێک لەسەر زەریا و
ئەسپێک لەسەر لووتکەی بەرزی چیا
لەبەر پەرژینی بانیژەیەک،
ھەتا نێوقەد، نووقمی سێبەر
خەون دەبینێ ئەو کیژە
پێستی سەوز و زووڵفی سەوز
چاوەکانی لێوانڕێژ وەک زیوی سارد
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەوز
لە ژێر مانگی قەرەج دا
ھەموو شتێک روون دەبینرێ
ئەوەی لە توانای بینینی دا بەدەرە، ئەو کیژە
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەوز
ئەستێرە مەزنەکان کە وریشەیان دێ
لە گەل سێبەری ماسییەکانی ناو زەریادا
پەلکێشی بوەمەڵێڵی بەیان دەکەن
شنەباکەی، بە تۆڵاشی زبری ناو لک و پۆپەکەی
ختووکە دەدات، درەختی ھەنجیر
گژوگیای سەر ملەوزینی ئەو شاخە
تیژ راوەستاوە
وەک مووی جەستەی پشیلەی کێوی
باشە،  سەرئەنجام
كێ دەیھەوێ بێ و
لە کوێوە دێ؟
لەبەر پەرژینی بانیژەیەکدا
پێستی سەوز و زوڵفی سەوز
خەونەکەشی وەک ئاوی زەریا تاڵ!
دەمھەەێ بیانگۆڕمەوە ھاوڕێ
ئەسپە مێکەم، لە پێناو خانووەکەتدا
رەخت و بەرگی ئەسپەکەم، لە بری ئاوێنەکەت و
خەنجەرەکەمت دەدەمێ  لەبری کۆڵوانەکەت
بەم چەشنە ھاوڕێ، گەوزاوی خوێن
لە ملەوزینی کابرا، دەگەڕێمەوە من
ئەگەر گرێبەستی ئەن سەوداییەم کوڕم
لەدەست باێی،
لێرە نەدەڕۆشتم
بەڵام چی دیکە نە من خۆمم و
نە خانووەکەشم جی دیکە لە سەر من تاپۆیە
ھاوڕێ ! دەمویست ئەگەر دەست با
لە ناو نوێنێکی ھۆلەندیداو
لەسەر تەختێک لە پۆڵا، بە ئاسوودەیی بمرم
چاوت لە برینی سەر دڵمە
چۆن سینگی ھەتا ژێر قوڕگم ھەڵدڕیوە؟
سێ سەد پەڵە پەمەیی تێر
ژێرکراسە سپییەکەتیان رازاندووەتەوە
پشتێنەکەی نێو قەدت، خوێن ئەدەڵێنێ و بۆنی دێ
بەڵام  چی دیکە نە من خۆمم و
نە خانووەکەشم چی دیکە لە سەر من تاپۆیە
لانیکەم لێمگەڕێ با تۆزێک ھەستمەوە
تا دەگەمە سەوزایی ئەو پەرژیینە
لێمگەڕێ با ھەستمەوە و بەرەو سەر سەرکەوم
تا دەگەمە ئەو بانیژە سەوزە
تا دەستم دەگاتە پەرژینی دەور، کۆڵەکەکەی مانگ
ئەو شوێنەی وا دڵۆپەکانی بارانی لەسەر ھەڵدەخلیسکێ
ھەڵکشان ھەر دوو ھاوڕێکە بەرەو سەر
ھەتا دەستیان گەشتە  بەرزایی بانیژەکە و
رێچکەیەک لە خوێنیان لە پاش بەجێ ما
رێچکەیەک لە گریانیان لە پاش بەجێ ما
چراوگە قەڵاییەکانی بنمیچەکە لەرینەوە
ھەزار تەپڵی کریستاڵ
 بوومەلێڵی بەیانییان بریندار کرد
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەوز
بای سەوز و لک و پۆپی سەوز
ھەردوو ھاوڕێ، ھەڵکشان بەرەو سەر
دەمیان لێوانڕێژ بوو، لە بۆنێکی مزر
بۆنی تاڵی پوونگە و رەشە رێحانە
پێم بڵێ ھاوڕێ، دە پێم بڵێ
کچە تاڵەکەت لە کوێیە؟
چەند چاوەڕێم کرد، ئاخ
چەند جار چاوەڕووان مام
قژ رەش وروومەت ھەڵنەگرتوو
لە حەساری سەر بانیژە سەوزەکەدا
روخساری بمێنێ،
 لەسەر ھەمبارە ئاەکەدا
جۆلانەی دەکرد کیژە قەرەجەکە
پێستی سەوز و زووڵفی سەوز
چاوەکانی لێوانڕێژ ەەک زیوی سارد و
چلوورەیەک لە مانگ
لە سەر سەری گۆماوەکە راگیرابوو
دۆژ بردییەوە، شەو،
 وەکوو مەڵبەندێکی تەنگەبەر
جاشە مەستەکان، دەرکەکانیان دایە بەر مست
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەز
بای سەوز و لک و پۆپی سەوز
پاپۆڕێک لە سەر زەریا و
 ئەسپێک لەسەر لووتکەی بەرزی چیا.

«٢»

لە دوورەوە زەریا پێدەکەنێ،
ددانەکانی لە کەف و 
لێوەکانی وەک ئاسمان
چ دەفرۆشی کیژە نائارامەکە،
وا مەمکەکانت بەبا داوە؟
ئاوی زەریا دەفرۆشم ئاغا.
لە گەل خۆتدا، چت هێناوە؛
کیژە رەشتاڵە خوێنگەرمەکە؟
من لەگەل خۆم ئاوی زەریام پێیە ئاغا.
ئەو ئەسریینە سوێرانە لە کوێوە دێن،
 دایکە؟
ئەسریینەکانم  ئاوی زەریان، ئاغا.
دڵەکەم!
 ئەم ئازارە قووڵانە لەکوێوە هەڵدەەقوڵن؟
لە ئاوی زەریاوە پڕژان دەبن،
 ئاغا.
زەریا لە دووروە پێدکەنێ
ددانەکانی لە کەف و
لێوەکانی وەک ئاسمان

٢٠١١/٠٦/١٦ لە ویستگەی تەکسی ـ کولن

«٣»

«جووتێک کۆتری لێڵ»

لەسەر چڵ و پۆپی درەختێکی دەم مەست،
جووتێ کۆتری لێڵم بینی
یەکیان مانگ بوو،
ئەوی دیکەیان ھەتاو.
جەیرانە گەچکەکانم!
وام پێ گوتن.
گۆڕەکەی من لە کوێدایە؟
لە کلکم دایە.
ھەتاو گەتی:
لە قوڕڤم دایە.
مانگ وەھای گوت!
و من
کە ھەتا نیو قەد،
لە زەوی رۆ چووبووم؛
جووتی ھەڵوی لە مەڕمەڕو
کیژێکی رووتم بینی.
یەکیان ئەوی دیکە بوو،
کیژەکە ئەو ئەبوو.
ھەڵۆ گەجکەکانم!
وام پێ گوتن؛
گۆڕەکەی من لە کوێدایە؟
لە کلکم دایە.
ھەتاو گەتی.
لەقوڕگم دایە!
مانگ وەھای وت؛
لەسەر چڵ وپۆپی درەختێکی دەم مەست،
جووتێ کۆتری رووتم بینی،
یەکیان ئەوی دیی بوو،
ھیچیان ھەو ئەبوون.

«پێنج شەممە ٢٠١١.٠٧.٢٨»

«٤»

«نێرە گاکان زەنگۆڵەی زیویان لە گەردەنە»


ـ بۆ کوێ ده‌ڕۆی
کیژۆڵه‌ هه‌تاو و به‌فریینه‌که‌م‌؟
ـ ده‌ڕۆمه‌ ناو، گوڵه‌ مرواریی مێرغوزاره‌کان.
مێرگه‌ دووره‌ده‌ست و ترسێنه‌ره‌کان.
ئه‌وینی من ترسی له‌ له‌قله‌ق و سیبه‌ر نییه‌.
ـ خۆت له‌ هه‌تاو بپارێزه‌،
ئه‌ی کیژۆڵه‌ هه‌تاو و به‌فریینه‌که‌م.
کێی ئه‌تۆ،
ئه‌ی کیژۆڵه‌ چه‌رمه‌ڵه‌که‌؟
له‌ کوێوه دێی ؟
ـ له‌ چاوگه‌ی کانی و عه‌شقه‌وه‌ دێم.‌
نێره‌گاکان،
زه‌نگۆڵه‌ی زیویان له‌ گه‌رده‌نه‌!
ـ له‌ سه‌ر لێوت چ هه‌ڵده‌سوویی،
وابه‌م شیوه‌، کڵپه‌ی له‌ جه‌سته‌ به‌رداوی؟
ـ ئه‌ستێره‌ی ئه‌وینداره‌که‌م.
که‌ هه‌م ده‌ژی و هه‌میش ده‌مرێ.
ـ به‌ ناو دۆڵی سنگتدا چ راده‌برێ،
وارۆح سووک و میهره‌بانی؟
ـ خه‌نجه‌ری ئه‌وینداره‌که‌م،
که‌ هه‌م ده‌ژیی و هه‌میش ده‌مرێ.
چاوه‌ ره‌ش و نیانه‌که‌ت، چی تێدایه‌؟
ـ ئه‌ندێشه‌ ته‌مگرتووه‌که‌م،
که‌ هه‌رده‌م برین هه‌ڵده‌گرێ.
ـ کراسی ره‌شی تازییه‌باریت بۆ له‌به‌ژن هه‌ڵکێشاوه‌؟
ـ ئاخ!
من بێوه‌ژنێکی لاوم،
جوچن و بێ داڵده‌.
بیوه‌ژنی کنت لائورل.
ـ له‌ ناو خێڵی لائورلاندا
چاوه‌ڕێی کێ ده‌که‌ی له‌م شوێنه‌دا،
گه‌ر خولیای هیچ ئه‌وینێک ناتبزوێنێ؟
ـ به‌ دوای ته‌رمه‌که‌ی کنت لائورلدا وێڵم.
ـ سه‌رگه‌ردانی کام ئه‌وینی،
هه‌ی بێوه‌ژنه‌ بێچاره‌که‌؟
ـ تۆ سه‌ودای ئه‌وینێکت له‌ دڵدایه‌
هیوادارم بیبینییه‌وه‌.
ـ ئه‌ستێره‌ گچکه‌کانی ئاسمان، 
خۆزگه‌کانمن.
ـ له‌ کام شویندا ئه‌وینه‌که‌م بدۆزمه‌وه‌؟
که‌ هه‌م ده‌ژیی و هه‌میش ده‌مرێ.
ـ نوقمی زرێبارێک بووه‌ ،
هه‌ی کیژۆڵه ‌ لێوانڕێژه‌که‌ی،
غوربه‌ته‌ ژان و گوڵه‌مێخه‌ک.
ـ ئاخ!
سواره‌ شه‌یدا بووه‌که‌ی ناو سه‌وڵه‌کان.
رۆحی من مانگه‌شه‌وێکت پێشکه‌ش ده‌کات.
ئاخ ئیزینس!
نوقمی زه‌ریای خه‌ون بوو!
کیژۆڵه‌ی بێبه‌ش بوو له‌ تامه‌زرۆیی!
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی چیرۆکه‌که‌ی نوقڵی ناو ده‌می منداڵانه‌!
دڵه‌که‌مت پێشکه‌ش ده‌که‌م.
دڵه‌ ترت و ناسکه‌که‌م.
که‌ برینداری نیگاکانی ژنان بووه‌.
سواره‌ ئه‌وینداره‌که‌،
خوات له‌ گه‌ل.
ده‌ڕۆم هه‌تا کنت لائورل بدۆزمه‌وه‌.
ـ خوات له‌گه‌ل خانمه‌ بچکۆله‌که‌م.
هه‌ی سووره‌ هه‌ڵاڵه‌ی نووستوو.
تۆ به‌ره‌و ئه‌وین هه‌نگاو ده‌نێی،
منیش به‌روه‌رووی مه‌رگ.
نێره‌گاکان،
زه‌نگۆڵه‌ی زیویان له‌گه‌رده‌نه‌.
دڵی منیش ،

وه‌کوو کانی، نوقمی خوێنه‌.
تعداد بازدیدکنندگان