قه‌ڵه‌مزه‌ل
عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان
وه‌رگێر: ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
کورێژگه‌که تیژایی چه‌قۆکه‌ی نایه سه‌ر لاسکی درێژی زه‌له‌که و هێزی دایه سه‌ر مشتووه‌که‌ی. چه‌قۆکه هێشتا له له‌شی زه‌له‌که‌دا بوو، بریقه‌یه‌ک له سه‌ر ده‌مه‌که‌ی هه‌ڵخلیسکا و نیشته چاوی کورێژگه‌که. هه‌ور شریخاندی. له ناکاو لێزمه‌یه‌کی توند پرژایه سه‌ر قامیشه‌ڵانه‌که و رووی سافی گۆلاوه‌که‌ی گرنج گرنج کرد. له ناو قامیشه‌لانه‌که‌دا، با ئه‌یگڤاندوو ده‌نگی قامیشه وشکبووه‌کانی به‌ره‌و هه‌رلا هه‌ڵده‌پێچا.
به شریخه‌ی هه‌وره برووسکه‌یه‌ک قوڵته‌خۆره‌کان په‌ڕینه ناو قامیشه‌ڵانه‌که. ئه‌وه‌ی له هه‌موویان پچووکتر بوو، له ناو ئاوه‌که‌دا قوڵتێکی دا و چی تر له گۆلاوه‌که‌دا نه‌بینرا. بارانێکی سارد، له‌شی گۆلاوه‌که‌ی دابێژدابێژ ده‌کرد. مژ نیشته سه‌ر زه‌وییه‌که و هه‌وای ئه‌وناوه له به‌ر لێزمه و مژ، لێڵ و ئاڵۆزکابوو.
کورێژگه‌که زه‌له‌کانی کرده له‌تی بچووکتر و بنی یه‌کێک له زه‌له‌کانی له سه‌رچاوی راستی دانا و له کوناکه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وبه‌ری گۆلاوه‌که‌ی روانی. له‌ناو جه‌غزی مژاوی زه‌له‌که‌وه، هه‌ندێ ماشینی له‌وبه‌ر گۆلاوه‌که‌وه، چاوپێکه‌وت. سێ جێب که ره‌نگیان وه‌ک ره‌نگی خۆڵ بوو، له‌وێ راگیرابوون. تاقمێک پاڵتاوره‌شی لێدابه‌زین. کڵاوه پان و پۆره‌که‌یان، سه‌ری داپۆشیبوون و لێزمه و مژ، نه‌ی ده‌هێشت رواڵه‌تیان وه‌به‌رچاوکه‌وێت. کورێژگه‌که، له کاتێک دا دڵه خورپه دایگرتبوو، وه‌ک په‌ڵه‌هه‌ورێکی سووک، بۆ پێشه‌وه خزا و به چاوه په‌رێشانه‌کانی، له لابه‌لای په‌ڵه قامیشێکه‌وه؛ ده‌ستی به ته‌ماشا کردن کرد.
ره‌شپۆشه‌کان له کاتێکدا ده‌موچاویان له ژێر رهێڵه‌ی بارانه‌که‌دا رووش بووبوو، هه‌شت که‌سیان له جیبه‌کان دابه‌زاند. چاویان به په‌ڕۆیه‌کی سپی داپێچابوون. له ژێر رهێڵه‌ی بارانه‌که‌دا که شێتانه ده‌باری، به په‌له هه‌موویان له پاڵ یه‌کدا رێزکردن. ده‌ستی راستی یه‌که‌م که‌س به په‌ڕۆیه‌کی سپی که وه‌ک په‌ڕۆکه‌ی سه‌رچاوی بوو، برینپێچ کرابوو. برینه‌که‌ی له ژێره‌وه خوێنی ئه‌ده‌ڵاند. سمێڵه بۆر و نه‌رمه‌که‌ی به هه‌ڵکردنی با، لوولی ده‌خوارد و دڵۆپه زوڵاڵه‌کانی باران له هه‌ردوولایه‌وه داده‌چۆڕا. ره‌شپۆشه‌کان به‌په‌له له هاتووچۆدا بوون و داوێنی پاڵتاوه ره‌شه‌کانیان له قاچ و قولیانه‌وه ده‌ئاڵا.
کورێژگه‌که له کاتێکدا له به‌رلێزمه‌ی بارانه‌که به ته‌واوی خووسابوو؛ زه‌له‌کانی له ناوده‌ستیدا ده‌گووشی و به‌بێ ئه‌وه ببزوێ، به وشک هه‌ڵاتووی به‌ره‌و ئه‌و به‌ری گۆلاوه‌که مات بردبوویه‌وه. هه‌ندێک جار له‌رینه‌وه‌یه‌ک، سه‌رتاپای له‌شی ده‌هێنایه له‌ره. بارانێکی روون، مێڵه‌مێڵه‌و تکه‌تکه هه‌واکه‌ی ئه‌بڕی و مژ له نێوان تکه‌کاندا هه‌ڵده‌خلیسکا.
ره‌شپۆشه‌کان له ژێر پاڵتاوه‌کانیاندا، چه‌که‌کانیان ده‌رهێنا و چۆکیاندادا. ئه‌و ناوه به ته‌واوی خووسابوو. ئاوی گۆلاوه‌که ده‌هاته سه‌ر. یه‌کێکیان له گیرفانی به‌رباخه‌ڵیدا، قاقه‌زێکی ده‌رهێنا و به زمانێکی نامۆ که کورێژگه‌که هیچی لێنه‌ده‌گه‌یشت، خوێنده‌وه. خێرا خێرا و به پرته‌پرت ده‌یخوێنده‌وه. لاپه‌ره‌که خووسا و هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و به‌ده‌ستی کابردا نووسا. پیاوه‌که به په‌له قاقه‌زه‌که‌ی له ده‌ست که‌نده‌وه و دڕاندی و له‌ته له‌ته فره‌ی دایه سه‌رزه‌ویه‌که. به‌ڵام یه‌کێک له له‌ته‌کان به داوێنی پاڵتاوه‌که‌یه‌وه گرسایه‌وه و هه‌ر له‌وێ مایه‌وه.
نرکه‌یه‌ک هه‌ڵقه بلوورینه‌کانی بارانه‌که‌یان له‌رانده‌وه. قوڵته‌خۆره‌کان له ناو قامیشه‌ڵانه‌که‌دا خویان شارده‌وه. یه‌که‌م که‌س، ئه‌وه‌ی ده‌ستی برینپێچ کرابوو، له شوێنه‌که‌ی خۆی ته‌کانێکیدا و ده‌سته‌کانی که کردبوونییه مسته‌کۆڵه، هه‌ڵکڵۆفین. هێزوزه‌بری گوله‌کان که‌سی سێیه‌م و چواره‌م که مێرمنداڵ و له‌ڕ و باریکه‌له بوون، چه‌ند بست له زه‌ویه‌که هه‌ڵبڕی. له دووره‌وه شتێک ته‌قییه‌وه و باران خوڕه‌متر له پێش، رهێڵه‌ی کرد. قوڵته‌خۆره‌یه‌کی هه‌راساو له نزیک پێی کورێژگه‌که‌وه تێپه‌ڕی و به په‌له سه‌ری به ناو پووشووپه‌ڵاشی داوێن قامیشه‌ڵانه‌که‌دا کرد. به‌ڵام کلک و پاوپله زه‌رده‌که‌ی به تویخه کراوه‌کانیه‌وه به ده‌ره‌وه بوون. له‌رینه‌وه‌ی توێخی پێی په‌له‌وه‌ره شینه‌که، کورێژگه‌که‌ی زیاتر هه‌راسان کرد.
پاش قرمه‌ی گولله‌کان، ئه‌وناوه به‌ته‌واوی کپ بوو. قوڵته‌خۆره‌که، هه‌راساو به هه‌زار حاڵ له ناو پووشووپڵاشی قامیشه‌کان هاته ده‌ر. به‌ڵام به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و گوللانه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا یه‌که یه‌که ده‌رده‌کران، له شوێنێک به‌بێچرکه مایه‌وه. سه‌ره بچووک و ماوه‌تییه‌که‌ی به ده‌رکردنی هه‌ر گولله‌یه‌ک، جارێک ده‌له‌رییه‌وه. پشته کورکنه‌که‌ی له کاتێکدا دڵۆپه‌کانی بارانه‌که له‌سه‌ری هه‌ڵده‌خزین، به پڵتۆکگه‌لێکی نه‌بینراو هه‌شت جار له‌رییه‌وه. به په‌له خۆی به قووڵای ئاوه‌که‌دا کرد و رۆچوو. باران لێبووه‌وه و مژ نیشته سه‌ر زه‌ویه‌که. کورێژگه‌که هاته‌وه سه‌ر خۆ. سست حه‌په‌سابوو. هه‌ستی ده‌کرد، دڵی تاوێکی گه‌رمی ده‌وێت. وه‌ک هه‌موو رۆژێک چاوه‌ڕوان ما، هه‌تا خاڵۆ سیاوه‌خشی دراوسێیان بێته بڕینی قامیش. خه‌ریک بوو؛ روومه‌ته ته‌ڕه‌که‌ی به پشتی ده‌ست و قۆڵی چۆخه‌که‌ی ده‌سڕی، ده‌نگی خاڵۆی له دوورڕا بیست:
«ئه‌هۆو، هۆو، هۆو، هۆو ... »
کورێژگه‌که له کاتێکدا، ده‌نگی ده‌له‌رییه‌وه و داڵده‌ی خه‌یاڵێکی ئاڵۆز بووبوو. وه‌ڵامی دایه‌وه:
«ئه‌هۆو، هۆو، هۆو، هۆو ...»
تۆزێک دواتر خاڵۆ سیاوه‌خش له لابه‌لای قامیشه‌کانه‌وه هاته ده‌ر. له به‌رانبه‌ریه‌وه راوه‌ستا و سه‌رپێچه ته‌ره‌که‌ی کرده‌وه، هه‌تا بیگووشێ:
«ئای له‌م تۆفانه! له‌م رۆژه خراپه! بێ خۆ هاتین!»
کوڕێژگه‌که چاوه قورس و یاوگرتووه‌که‌ی له گۆلاوه‌که که‌نده‌وه.
«کوتووپڕ هاتن. به‌ده‌سرێژ، له‌وێ.»
«ئێستا ئیتر تێپه‌ڕیووه. تا ئێره هاتووین. باشتره کاره‌که‌مان ده‌سپێبکه‌ین.»
کۆکه‌یه‌کی بۆ کرد و رووه و قامیشه‌ڵانه‌که رۆشت. که‌وشه باته‌که‌ی له سه‌ر لیته‌و پووشوپڵاشه رزیوه‌کان هه‌ڵده‌خلیسکا.
« پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ ئاورێک سازکه‌ین، ئاور.»
له‌ده‌ور ئاوره‌که دانیشتن. هه‌ڵم له جله‌کانیان به‌رز بووه‌وه. خاڵۆ تیژایی چه‌قۆکه‌ی له سه‌ر نینۆکی دانا. کورێژگه‌که به ده‌سته له‌رزۆکه‌که‌ی ئه‌وبه‌ر گۆلاوه‌که‌ی نیشان دا و به ترسه‌وه وتی:
« له‌وێ، له پشت قامیشه‌ڵانه‌که ...»
خاڵۆ بۆ ئه‌وبه‌ر گۆلاوه‌که‌ی روانی.
«ها! له‌وێ چ بووه؟»
«له‌وێ راوچییه‌کان زۆریان کوشتار کرد.»
خاڵۆ له سیمای کورێژگه‌که راما.
« بۆ ره‌نگت وه‌ک جاوی لێهاتووه. وه‌ره پیشانم ده بزانم چ قه‌وماوه، براله!؟»
کاتێک گه‌شتنه ئه‌و شوێنه‌ی کورێژگه‌که ئاماژه‌ی پێ‌کردبوو. جۆگه‌له‌یه‌ک له باران و خوێن له ژێرپێیانه‌وه تێده‌په‌ڕی. خاڵۆ دانه‌وییه‌وه.
« راوچییه‌کان! به‌م به‌یانییه زووه؟!»
کورێژگه‌که مووچرکه‌یه‌کی به‌له‌شدا هات:
«قرمه‌ی گولله هات ... ده‌سڕێژ! قوڵته خۆره‌کان زۆر هه‌راسان. ئه‌وان ...»
« ره‌نگه که‌ڵه‌کێوییان پێکانێ. ره‌وه‌یه‌کی گه‌وره!»
« هه‌شت که‌س بوون.»
«کێ گه‌ل؟»
«که‌ڵه‌کیویه‌کان! ئه‌بێ خه‌وم دیبێ ...»
چاوه یاوگرتووه‌کانی هه‌ڵکڵۆفی.
«به‌جۆرێک قسه‌یان ده‌کرد قه‌ت تێ‌یان نه‌ده‌گه‌یشتم.»
خاڵۆ له‌سه‌ر زه‌ویه‌که دانیشت و به ده‌ست گڵه‌که‌ی تێکدا.
«ئه‌مانه شوێن پێی مروڤن. زۆربوون و شوێن پێێ که‌ڵه‌کانیان تێک داوه.»
به قامکی شاده‌ی، شتێک وه‌ک په‌موو سپی و وه‌کوو گێچی کوژراو نه‌رمی، له نێو جۆگه خوینه‌که‌دا هه‌ڵگرت:
«گولله‌یان به مێشکیانه‌وه ناوه. له نزیکه‌وه!»
نه‌ختێک تێفکرا و له قامیشه‌ڵانکه راما:
ـ«له داویان خستوون.»
کوڕێژگه‌که وتی: «ره‌نگه.»
به جووت کۆشێک قامیشیان هه‌ڵگرت و بۆلای ئاوره‌که که خه‌ریک بوو گڕه‌که‌ی داده‌مرکا، گه‌ڕانه‌وه. خاڵۆ ده‌ستی کرد به درووست‌کردنی دووزه‌له و کوڕێژگه‌که‌ش سه‌روبنی ئه‌و زه‌لانه‌ی بریبوونی رێک کرد و له تووره‌که‌که‌ی هاوێشت. خاڵۆ به سه‌رنجه‌وه ته‌ماشای یه‌کێک له زه‌له‌کانی کرد:
« بڕوانه! یه‌کێک له زه‌له‌کان پرژه‌ی خوێنی له‌سه‌ره!»
کوڕێژگه‌که زه‌له‌کانی له‌ناو ده‌ستیدا هه‌ڵسووڕاند:
«نه‌نکم ده‌یوت؛ هه‌رکات قامیشه‌ڵان هه‌وره شریخه لێیدات، قامیشه‌کان پڕده‌بن له پرژه‌ی خوێن.»
«راستی وتووه، منیش بیستوومه.»
پشکۆیه‌کی گه‌شی هه‌ڵگرت. له سه‌رخۆ، هه‌تا گڕی تێبه‌ربوو فووی لێکرد. له‌مه‌ودایه‌کی دیاریکراودا، رووی سافی زه‌له‌کانی سووتاند و ئینجا یه‌کڕیز، به شوێن یه‌کدا کونیکردن. دوو زه‌ل، له زه‌له کونبووه‌کانی له ته‌نیشت یه‌کدی دانا. به ده‌زوویه‌کی به مۆم چه‌ورکراو، توند له‌یه‌کی شه‌ته‌ک دان. ئینجا به چه‌قۆکه‌ی، هێڵێکی خسته ناو دوو زه‌لی کورت و باریکتر و له قوڕگی زه‌له کونبووه‌کانی رۆکرد. له سه‌رخۆ وتی:
«دووزه‌له‌یه‌کی چاکی لێده‌رچوو..»
ده‌سته‌کانی له‌سه‌ر ئاوره‌که گه‌رم کرده‌وه. سه‌رپێچه‌که‌ی که هێشتا شێی هه‌بوو، به‌سه‌ریه‌وه پێچا. دووزه‌له‌که‌ی به لێوه‌وه گرت. دووزه‌له ناڵاندی. له پڕ به جارێک گۆلاوه‌که و قامیشه‌ڵانه‌که و دونیا بێده‌نگ بوون، تا ده‌نگه‌که بگاته هه‌موو شوێنێک.
«لێده نه‌یــــژه‌ن، لێده نه‌یــــــژه‌ن
چ خؤش خۆش لێده‌ده‌ی نه‌یژه‌ن
لێـده له‌کـــۆڵان و لــه‌بـــــازاڕان
که منیان کوشت له قامیــشه‌ڵان»
خاڵۆ خێرا دووزه‌له‌که‌ی له لێوکه‌نده‌وه و له کوڕێژگه‌که‌ی پرسی:
«که‌سێک له‌و دوورانه خه‌ریکه گۆرانییه‌ک ئه‌چڕێت. گوێت لێیه؟»
کوڕێژگه‌که له کاتێکدا به سه‌ر سووڕمانه‌وه چاوی بڕیبووه خاڵۆ، وتی:
«خۆت بووی خاڵۆ.»
« من ... من ته‌نیا دووزه‌له‌م لێده‌دا.»
ئینجا به سه‌رنجه‌وه دووزه‌له‌که‌ی پشکنی و دیسان به لێویه‌وه نا.
«لێده نه‌یــــژه‌ن، لێده نه‌یــــــژه‌ن
چ خؤش خۆش لێده‌ده‌ی نه‌یژه‌ن
لێـده له‌کـــۆڵان و لــه‌بـــــازاڕان
که منیان کوشت له قامیــشه‌ڵان»
خاڵۆ خێرا دووزه‌له‌که‌ی له گیرفاندا شارده‌وه:
«ئه‌رێ. راسته. که‌سێک له دوور ڕا له گه‌ل دووزه‌له‌که‌م گۆرانی ئه‌چڕێ. چه‌نده به‌په‌ژاره‌شه‌وه ئه‌یڵێ.»
رۆژی دواتر کوڕێژگه‌که زه‌له‌کانی برده ماڵی مامۆستاکه‌ی و نایه به‌رده‌ستی. مامۆستا ته‌ماشای چاوه یاوگرتووه‌کانی کوڕێژگه‌که‌ی کرد و ده‌سته تورت و ناسکه‌کانی، له ناوده‌ستیدا رایگرت.
« یاوت هه‌یه کوڕه‌که‌م! له ده‌سته‌کانت ئاور ئه‌بارێ!»
کوڕێژگه‌که له سه‌رخۆ وتی:
«دوێنی رؤشتبوومه قامیشه‌ڵانه‌که، قه‌ڵه‌مزه‌ل ببڕم؛ له ناو هه‌وره‌شریخه‌و لێزمه‌دا گیرم کرد.»
مامۆستا سه‌رێکی بۆ له‌قاند و سه‌رمه‌شقی بۆ دادا.
«ئه‌مه‌ش سه‌رمه‌شق، هه‌تا دێته‌وه سه‌رخۆت چه‌ند رۆژ له‌ماڵ بمێنه‌وه و خۆت به مه‌شقه‌کانته‌وه خه‌ریک بکه.»
کوڕێژگه‌که حه‌وتوویه‌ک له ماڵ مایه‌وه و یاو برژاندی. هه‌رکه هاته‌وه سه‌ر خۆی، هه‌روا که له‌ناو نوێنه‌که‌یدا راکشابوو، مه‌شقه‌کانی نووسی و رۆشته‌وه بۆ لای مامۆستاکه‌ی و مه‌شقکه‌ی دایه ده‌ستی. مامۆستا به بینینی ده‌سخه‌ته‌که‌ی، له سه‌رسووڕماندا واقی وڕما:
«حه‌شرت کردووه کوڕه‌که‌م.... ئه‌مانه، ئه‌م خه‌تانه خۆت نووسیوتن؟»
گوێناسکه‌کانی کوڕێژگه‌که وه‌کوو مه‌رجان سوورهه‌ڵگه‌ڕا:
«به‌ڵێ مامۆستا.»
مامۆستا له کاتێکدا به سه‌رسووڕمانه‌وه چاوی به قاقه‌زه‌که‌دا ده‌گێڕا، به کرژیێکه‌وه وتی:
«به‌ڵام.... ئه‌مه ... ئه‌و سه‌رمه‌شقانه نین من پێم دابووی. ئه‌مانه‌ت که کوێ ...؟»
کوڕێژگه‌که وتی:
«یاوم بوو. به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو. ئه‌توت ... قه‌ڵه‌مزه‌له‌که خۆی له‌سه‌ر قاقه‌زه‌که هه‌ڵده‌خزێ.»
مامۆستا چاویلکه‌که‌ی له سه‌ر لووتی دا جێبه‌جێ کرد و چاوی بڕییه نووسراوه‌ی کوڕێژگه‌که:
«من هه‌راسێکم م م م نییه یه یه ...
ئه‌گه‌ر ئه‌م م م خه‌ونه نه نه ، به ناو خه‌وی ئاشوفته ته ته شه‌وێکدا دا دا تێده‌په‌ڕێ ێ ێ ...
یان وڕێنه‌ی ی ی ته‌وێک ک ک ک ....
یا به چاوێکی نه‌نووستوودا دا دا ...
یان به له‌شێکی ی ی خه‌ماویدا دا دا تێپه‌ڕ ببێ ێ ێ ... »
به چاوه ته‌م لێنیشتووه‌که‌ی بۆ قاقه‌زه‌که‌ی روانی:
«سه‌دان دان دان جار ر ر
له خوێنیان گه‌وزاندووین
بیرکه‌وه وه وه
تاقه ده‌ستکه‌وتی ئه‌م کوشتاره، کوشتاره، کوشتاره ه ه ...
له‌ته نانێکی ی ی ی به‌بێ ێ ێ ێ پێخۆری ی ی سفره‌ی ی ی بێبه‌ره‌که‌تی ی ی ئێمه بووه ...»
له ناکاو مامۆستا ئاوری تێبه‌ربوو.
«مه‌گه‌ر پێم نه‌وتی؛ قه‌ت به له‌شی یاوگرتووه‌وه خه‌ت نه‌نووسی؟»
کوڕێژگه‌که به زووڵاڵی قامیشه‌که ناڵانی:
«حاڵم باش بوو مامۆستا. چاک بووبوومه‌وه.»
مامۆستا قیڕاندی:
«یاوو وڕێنه!»
کوڕێژگه‌که بیری له له‌رینه‌وه‌ی پشتی په‌له‌وه‌ره شینه‌که و توێخه له‌رزۆکه‌کانی پێی کرده‌وه و به‌ترسه‌وه لێوه‌کانی هه‌ڵپچڕی:
«مامۆستا! به خۆا حاڵم زۆر چاک بوو. ته‌نیا تۆزێک، حاڵی ... حاڵم ... ڕه‌نگه ...؟»
رواڵه‌تی کوڕێژگه‌که ئه‌وه‌نده له‌به‌ردڵان و پڕبه‌زه‌یی بوو؛ دڵی مامۆستاکه‌ی نه‌رم کرد. چاوی بڕییه نووسراوه‌کان. له کۆڵانه دووره‌ده‌سته‌کان ورته ورتێک گه‌شته گوێی مامۆستا. ئه‌توت هه‌موو په‌له‌وه‌ره‌کانی دونیا به هه‌وای دووزه‌له‌یه‌ک ئه‌چریکێنن:
«لێده نه‌یــــژه‌ن، لێده نه‌یــــــژه‌ن
چ خؤش خۆش لێده‌ده‌ی نه‌یژه‌ن
لێـده له‌کـــۆڵان و لــه‌بـــــازاڕان
که منیان کوشت له قامیــشه‌ڵان»
مامۆستا به بیستنی گۆرانییه‌که دۆژ بردییه‌وه:
«ناچارم سه‌رله‌نوێ سه‌رمه‌شقت بۆدابده‌مه‌وه . قه‌ڵه‌مزه‌له‌که‌تم بده‌رێ!»
کوڕێژگه‌که قه‌ڵه‌مزه‌له‌که‌ی دایه مامۆستاکه‌ی. مامۆستا به‌سه‌ر خۆیدا چه‌مییه‌وه و ده‌ستی کرد به نووسین. کاتێک له کاره‌که‌ی بووه‌وه، سه‌رمه‌شقه‌که‌ی له‌به‌رده‌م کوڕێژگه‌که دانا.
«به ده‌نگی به‌رز بۆمی بخوێنه‌وه.»
کوڕێژگه‌که به ده‌نگه په‌مه‌ییه‌که‌ی ده‌ستخه‌ته‌که‌ی مامۆستای خوێنده‌وه.
«من هه‌راسێکم نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ونه به ناو خه‌وی ئاشوفته شه‌وێکدا تێده‌په‌ڕێ.»
مامۆستا قیڕاندی:
«ئه‌و سه‌رمه‌شقه‌ی بۆم دادابووی بخوێنه‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت.»
کوڕێژگه‌که ته‌زوویه‌کی به‌له‌شدا هات.
«ئه‌م ... ئه‌مه ... سه‌رمه‌شقه‌که‌ی خۆته، مامۆستا!»
مامۆستا، به تووڕه‌ییه‌وه لاپه‌ڕه‌که‌ی له ده‌ست کوڕێژگه‌که گرت و به بینینی ده‌ستخه‌ته‌که‌ی خۆی، داچڵه‌کی. به سه‌رسووڕمانه‌وه چاوی بڕییه قه‌ڵه‌مزه‌له‌که، که له ده‌ستیدا ده‌له‌رییه‌وه
«ئه‌م قه‌ڵه‌مزه‌له! به پرژه‌ی خوێنه‌وه!»
کوڕێژگه‌که چاوه یاوگرتووه‌که‌ی بڕییه په‌له‌وه‌ره ره‌نگپه‌ڕیوه‌که‌ی به‌ڕه‌ی ناو دیوه‌که:
«نه‌نکم ئه‌یوت: هه‌رکات قامیشه‌ڵان هه‌وره شریخه و لێزمه لێیدات، زه‌له‌کان ...»
ئەم کاتانە
چناره‌کان سی جار گه‌ڵاکانیان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا و له‌شه رووته‌که‌یان سی جار له ژێر به‌فر و سه‌رمادا هه‌ڵله‌رزی.
پیاوێکی سی و شس ساڵه، له پاڵ په‌نجه‌ره‌که‌دا راوه‌ستاوه و سه‌یری شیشه‌ی نیم دووه‌رییه کراوه‌که ده‌کات. پاوێک له‌وێدایه. هاوته‌مه‌نیه‌تی. قژی، برۆی، لێوه هه‌میشه داخراوه‌کانی، لووته کوڵ و سمێڵه پڕپشت و پانه‌که‌ی، که تازه گه‌نم و جۆی تێکه‌وتووه. راست وه‌ک خۆی.
له ده‌لاقه‌که‌وه سه‌ر ئه‌کێشێ. شه‌ش قات دوور له شه‌قامه‌که. دوور له جاده‌قیره‌که و دوور له چیمه‌نی ناوداره‌کان. چناره‌کان هه‌ڵکشاون و به‌رزییه‌که‌یان تا قاتی چواره‌م ده‌گات. چاو له پۆپه‌که‌یان کا، که به شنه‌ی با ده‌شه‌کێته‌وه. سه‌رچڵی کۆتایی پۆپه‌ی چناره‌کان له به‌ر قورسایی قه‌له ره‌شه خۆ ناگرن و له‌سه‌رخۆ ده‌چه‌منه‌وه.
ئه‌و کاته چناره‌کان نزم و ناسک بوون. به ماشینێکی شاره‌داری هێنایانن و له چاڵه‌کانی قه‌راخ جه‌دوه‌لی جۆگه‌له ئاوه‌کاندا ناشتیانن. له ته‌نیشتیانه‌وه که تێده‌په‌ڕی، به ده‌سته لاوازه‌کانی له‌سه‌رخۆ ده‌یجووڵاندن. باوکی ده‌یگوت:
( ئاگات لێبێ کوڕم. ریشکه‌ی ده‌جوڵێ و وشکده‌بێ. هێشتا نه‌گرساوه.)
به‌ڵام ئه‌مڕۆ، هه‌ر ئه‌مڕۆ. دایه‌یان به خاکسپارد. دوور له شوێنی له‌دایک بوونه‌که‌ی، ئه‌و شوینه‌ی هه‌میشه ئاواتی گه‌ڕانه‌ی بۆ ئه‌وێی له دڵابوو و هه‌میشه خه‌ویی به دارکوێز و به‌ڕووه‌کانیه‌وه ده‌دی؛ و هه‌میشه گۆرانییه تاڵ و شیرینه‌کانی له ژێرلێوه‌وه ده‌وته‌وه:
" وه‌ره دۆستیه‌که‌مان سه‌ر له نوێ
من ئه‌بمه نارنج و تۆش ببه به لیمۆ"
دایه سی ساڵ پاش باوکه ما و سی جاری دیکه زه‌ردبوونی گه‌ڵای چناره‌کانی به چاوبێنی. چه‌ند کۆنه‌هاوڕێیه‌کی باوکی، هاتبوونه پرسه. نووسه‌رێکی پیریشیان له‌گه‌ل بوو. ماچی کرد و وتی:
" رێک وه‌ک باوکتی ... به‌ڵام ..."
"به‌ڵام چی مامه گیان"
"ئه‌و وه‌ک تۆ دووره‌په‌رێز و نائۆمێد نه‌بوو. سه‌رتاپێ گوڕ و تین و ئۆمێد بوو"
" ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ی له پاڵ نه‌مامه چناره‌کاندا که‌وتبوو؟"
نووسه‌ره پیره‌که وتی:
" پێکه‌وه له زیندا به‌ربووبووین. له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له هاوڕێکانی هاتبوونه دیده‌نیم. دیارێیه‌کیان بۆ هێنابووم. په‌نجا دنک قه‌ڵه‌م و سه‌د دانه ده‌فته‌رچه‌ی سه‌د به‌رگ."
"پێشتر ئه‌مه‌م بیستبوو."
"کاتێک دیارێه‌که‌ی دامی پێی وتم: بنووسه. وتم به‌سه‌رچاو کاکه‌گیان. به‌بۆنه‌ی تۆشه‌وه بووبێت، ده‌نووسم."
له پاڵ په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که‌دا راوه‌ستاوه و سه‌یری وێنه‌که‌ی خۆی ده‌کات. سه‌رێک ده‌کێشێته شه‌قامه‌که و ده‌نگی دایکه ده‌بیستێ:
"سیروان رۆڵه سه‌رت بکێسه دوواوه! ده‌تپێکن."
خۆی ده‌کێشێته دوواوه. دایه، هه‌راسان و ره‌نگ په‌ڕیوو چاوی بریوه‌ته باوکه. باوکه گوێی داوه‌ته زرمه‌ی پووتینه‌کانی سه‌ر قاڵدرمه‌کان. ئاسانسۆرکه به هۆی نه‌بوونی که‌ره‌ستی فه‌نی له کار که‌وتووه و ئه‌وان خه‌ریکن له قاڵدرمه‌کانه‌وه سه‌رده‌که‌ون.
باوکه ده‌یه‌وێت له گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه بکات. گولله‌یه‌ک راست به‌پاڵ په‌نجه‌ره‌که‌دا تێده‌په‌ڕێ و واوه‌تر، به‌ر دیواری ماڵێک ده‌که‌وێت.
ژنه‌که هاوار ئه‌کات:
" سیروان رۆڵه وه‌ره ئه‌گره، دانیشه سه‌ر ئه‌رز."
باوکه ده‌ڵێت:" ته‌نیا ئه‌و به‌م خانووه‌ی ده‌زانی."
دایه ده‌پرسێت:"دوێنی بۆ کوێ رۆشتی؟"
"رۆشتم زنگ لێده‌م."
"که‌س شوێنی هه‌ڵنه‌گرتی."
"نه"
"دڵنیای"
"ئه‌رێ"
"بۆ شوێنێکی دیکه نه‌ڕۆشتی؟"
" نه. ته‌نیا له گه‌ل ئه‌مین موعیدم هه‌بوو. چه‌ند شه‌قام ئه‌ولاتر ته‌له‌فوونم بۆ کرد."
" وڵامی چ بوو؟."
"ته‌له‌فوونه‌که‌ی هه‌ڵگرت به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه."
"ره‌نگه خۆی له ماڵ نه‌بووبێ."
" نازانم وشه‌یه‌ک که ده‌بوو بیڵێت، نه‌یگوت. منیش خێرا ته‌له‌فوونه‌که‌م بڕی."
"دواتر چت کرد."
"گه‌ڕامه‌وه ماڵ. بۆ شوێنه گونکێ، له چه‌ند کۆڵان ئه‌ولاتره‌وه هاتمه‌وه. هه‌موو شوێنێک خاوێن بوو. دۆخه‌که ئاسایی بوو."
ژنه‌که رۆشته پشت درکه‌که و ده‌ستی خسته سه‌ر ده‌سگیره ئاسنه‌که‌ی.
پیاوه‌که وتی:"ده‌ستی پێوه مه‌ده."
ژنه‌که وتی:" خه‌ریکن دێنه سه‌ر. زۆرن."
پیاوه‌که وتی:" خانووه‌که که‌شف بووه."
"ئاوا خێرا؟"
"قامچی و پێست و ئێسک."
و دیتی کاک ئه‌مین به گاوڵکێ له به‌رانبه‌ریه‌وه تێپه‌ڕی. ده‌وروبه‌ری پڕبوون له دان و نینۆک و خوێن.
به ده‌نگی ژنه‌که، کاک ئه‌مین دوور که‌وته‌وه.
" به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه چه‌کی پێ بوو."
"چاوی پیاوه‌که به‌په‌له بوو که کاک ئه‌مین له ناو مژێکی سووردا بدۆزێته‌وه."
" هه‌ندێ جار فیشه‌ک که‌ڵه‌کی ئه‌کرد و به‌و حاڵه‌شه‌وه ..."
" به‌و حاڵه‌شه‌وه چی؟"
"ژیان شیرینه. سه‌یری چناره‌کان بکه، چۆن به شه‌وقه‌وه به‌ره‌و هه‌تاو باڵا ئه‌که‌ن. سه‌یری قه‌له‌کان بکه که له سه‌ر دره‌خته دوورده‌سته‌کان چۆن بۆ ساز کردنی کولانه له هه‌وڵدان."
"واته کاک ئه‌مین!"
"ته‌نانه‌ت خۆشم."
"پاشان له‌سه‌رخۆ له سه‌ر زه‌وییه‌که، به گاوڵکێ به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌که رۆشت و له‌سه‌رخۆ سه‌یری خواره‌وه‌ی کرد. سێ جیبپی خۆڵه‌مێشی که سه‌ره‌که‌یان وه‌ک شاترنج، ره‌ش و سپی بوو. له‌وێ راگیرابوون.
"پیاوێک که له سه‌ر زه‌ویه‌که خپکرابوو وتی:
" ره‌گ و پێست و قه‌مچی. ئێسک و ئاسن."
کوڕێژگه‌که له چاوه خۆڵه‌مێشییه‌که‌ی باوکی‌دا بروسکه‌یه‌کی خێرای چاوپێکه‌وت. ره‌گی سه‌ر ته‌وێڵی به‌ده‌ره‌وه بوو.. ژنه‌که گۆزه‌ڵه ئاوه‌که‌ی له یه‌خه‌چاڵه‌که ده‌رهێنا وپه‌رداخه‌که‌ی پڕ کرد. ده‌ستی ده‌له‌رزی. ئاوه‌که لێوانرێژ بوو و ده‌ستی ته‌ڕ کرد. په‌رداخه‌که‌ی دایه سیروان:
" بخۆره‌وه. ره‌نگی وه‌ک جاوی لێهاتووه."
هێشتا فێنکی ئاوه‌که‌ی له قوڕگیدا هه‌ست پێده‌کات. سی جار دره‌خته‌کان. رووت و قووت بووبوونه‌ته‌وه و له‌شه رووته‌که‌یان له ژێر به‌فر و له سه‌رمادا هه‌ڵله‌رزیبوو. سی جار قه‌له‌کان له هێلانه تازه‌کانیاندا هێلکه‌ی تازه‌یان کردبوو. ئێستا نه‌یده‌زانی که شیشه‌ی په‌نجه‌ره‌که، وێنه‌ی خۆیی له سه‌ره یان هی باوکی. له‌و سه‌ره، چاوی بریبووه ئه‌و خاڵه‌ی که لێی دوور ده‌که‌وته‌وه و له‌سه‌ر جاده قیره‌که، ده‌که‌وته پاڵ سێ جیبه خۆڵه‌مێشییه‌که.
"ئای باوکه"
ئه‌مه هاواری کێ بوو؟ سه‌یری شوشه‌ی ئاوێنه‌که کرد. خۆی بوو یان هی باوکی؟ ده‌نگه‌که وه‌ک منداڵێکی شه‌ش ساڵه بوو که تازه له له مه‌دره‌سه‌که‌ی نزیک ماڵه‌که‌یان ناونووسیان کردبێت و تا مانگێکی تر ده‌بوو بچێته قوتابخانه. جانتایه‌کی قه‌شه‌نگیان بۆ کڕیبوو و باوکی به‌ڵێنی دابوویێ، ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و قه‌ڵه‌م تراشیشی بۆ بکڕێت.
باوکی دوور و دوورتر ده‌که‌وته‌وه. تا له سه‌ر جاده‌قیره‌که‌ی پاڵ چناره‌کان وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی لێهات.
"ئاخ باوکه"
له پشت درکه‌که. هات و هاوار و غه‌ڵمه‌غه‌ڵم بوو. له ناوه‌راست مه‌تبه‌قه‌که. کتێبه‌کان. نامیلکه‌کان و به‌ڵگه و دیکومه‌نته‌کان ئاوریان تێبه‌ردرابوو. دایکه‌که، ده‌سه‌پاچه، چوارمه‌شقی به‌ده‌ور هۆده‌که‌دا هه‌ڵده‌سووڕا و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ر نه‌یه‌ت، له‌نگه گۆره‌وویه‌کی چه‌پاندبوو ده‌می.
ژنه‌که کوتووپڕ لنگه گۆره‌ویه‌که‌ی له ده‌مدا ده‌رهێنا:
"چی بکه‌م؟"
" گیانی خۆت و سیروان. منداڵه‌که‌م به‌جێ مه‌هێڵه. خۆت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تهه‌وێ بژی؛ به‌ڵام منداڵه‌که‌م به‌جێ مه‌هێله."
"مه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌لمان نایت؟"
پیاوه‌که رۆشته پشت درکه‌که. خه‌ریک بوون به قۆناخه تفه‌نگه‌کانیان درکه‌که‌یان ده‌شکاند. له ناکاو پیاوه‌که گه‌ڕایه‌وه. رواڵه‌تی هێور و له‌سه‌رخۆ بوو. ره‌گی سه‌ر ته‌وێڵی زیاتر له جاران به‌ده‌رکه‌وتبوو، چاوه خۆڵه‌مێشیه‌که‌ی بریکه‌ی ئه‌هات. رووه‌و په‌نجه‌ره‌که هه‌ڵهات و به په‌له له ناو فه‌زای خاڵی په‌نجه‌ره‌که‌دا باڵی گرته‌وه. سیروان باوکی بینی که سه‌یری ئه‌کات و ده‌ست و پێکانی له یه‌ک بڵاوه‌و به‌ربووه‌ته‌وه، رۆشته خواره‌وه. له نیگایدا شتێکی سه‌یر ئه‌بینرا که هێشتا پاش سی جار رووت و قووت بوونه‌وه‌ی چناره‌کان، له ماناکه‌ی تێنه گه‌شتووه. باوکه خه‌ریک بوو ده‌رؤشته خواره‌وه. خواره‌وه. خه‌زی ده‌کرد وه‌کوو فیلمه‌کان، سه‌رله‌نوێ بۆ پاسه‌وه بگه‌ڕێته‌وه. بێته‌و سه‌ره‌وه و له لێواری په‌نجه‌ره‌که‌دا دا‌نیشێت.
ئێستا خه‌ریک بوو باوکی به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵده‌کێشا. هه‌ر به‌و ده‌ست و پێ به‌ر بووه‌ی له فه‌زادا. ئه‌وی هێنایه پاڵ په‌نجه‌ره‌که، هه‌ر به هه‌مان چاوه روون خۆڵه‌مێشیه‌که‌یه‌وه. سه‌یری خۆڵاڵیی چاوه‌کانی کرد.رازه‌که له‌وێدا بوو. له ناکاو دوزییه‌وه و له به‌رخۆوه وتی:" چاوه‌کانی باوکم. ئێستا ئیتر له هه‌موو شتێک گه‌شتوم."
باوکه دوور و دوورتر بووه‌وه، وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش، و گوڵێکی سوور له پاڵ سه‌ریدا و چه‌ند گوڵه په‌مه‌یی سپی له ناو گوڵه سووره‌کاندا، له پاڵ نه‌مامه چناره‌کان، له نزیک سێ جیبه خۆڵه‌مێشییه‌که‌دا که سه‌ره‌که‌یان وه‌ک شه‌تره‌نج ره‌ش و سپی بوو، که‌وتبوو.
سیروان، به ته‌نیا له پاڵ په‌نجه‌ره‌که‌دا راوه‌ستاوه. سی ساڵ له‌وه‌و پێش بۆ رۆشتنه قوتابخانه تازه، ناونووسی کردبوو. عه‌شقی خویندن و نووسین به گیانیدا ده‌گه‌ڕا. رێک وه‌ک باوکی. هێشتا قوتابخانه‌کان نه‌کرابوونه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌و هه‌موو به‌یانییه‌ک، جانتا تازه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت. زیبه‌کانی ده‌کرده‌وه و ده‌یبه‌ست. چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌یکرده کۆڵی و باوکی هه‌رکه ئه‌وی ده‌دی به پێکه‌نینه‌وه ده‌یووت:
"پێشکه‌شت بێت خۆشه‌ویسته‌که‌م. چ جانتایه‌کی قه‌شه‌نگت هه‌یه! نه‌مردم و رۆشتنه مه‌کته‌بی تۆ بینی."
و دایکه‌ش به خۆشییه‌وه ده‌یپرسی:
"بۆ کوێ ده‌ڕۆی کۆڕه نازه‌که‌م؟"
و سیروان به قیافه‌یه‌کی جیدییه‌وه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه:
"مه‌کته‌ب!"
سیروان سه‌یری پۆپه‌ی دره‌خته‌کانی کرد. جی تر ئه‌و په‌ڵه سووره به گوڵه سوور و سپیه‌کانی له سه‌ر جاده قیره که نابینرێت. چی تر هه‌واڵێک له‌و جیبه خۆڵه‌مێشیانه نه‌ماوه.
ژنێک له ژێر چناره‌کاندا. له سه‌ر داوێنی چیمه‌نه‌کان که تا دووره‌ده‌سته‌کان، تا کازیوه، بڵاوبووه‌ته‌وه، گورانی ئه‌چڕێت و گۆشه‌ی حه‌گاڵه‌که‌ی به ده‌م باوه شه‌پۆل ئه‌دات. چه‌ند هه‌نگاو له‌ولاتره‌وه قه‌له‌کان له ده‌ور یه‌ک کۆ بوونه‌ته‌وه.
””””””””””””””””
ئەوەیان کە گەنج بوو؛ منداڵێکی بە باوەشەوە بوو. سەری منداڵەکە کەوتبووە سەرسنگی و بە تەکانێک بەسەرشانیدادایەوە. منداڵەکە دەستەسڕ بووەکەی لە گەردەنی باوکی ئاڵاند و لەسەرخۆ ناڵاندی. ئەوەیان کە پیرتر بوو، تریفەی مانگە شەوی سەر بزنە رێکەی بە قاچ دەشێلا.
له تاو سه‌رمادا له خه‌و داچه‌ڵه‌کی. قاجه‌کانی تا مه‌چه‌ک ده‌ئێشا. له نێوان هه‌ردوو چۆکی باپیره‌که‌یدا مرخی خۆش کردبوو. پشتی به زگه خورت و خاڵییه‌که‌یه‌وه دابوو. دڵی خاوده‌بووه‌وه. به بێوازییه‌وه پیله‌کانی هه‌ڵبڕی. له‌ولاتر، له ده‌ره‌وه‌ی که‌په‌نه‌که‌ی باپیره‌وه، کڕیوه لێبووبووه‌وه. به‌ڵام هه‌واکه هه‌روا کزه‌یه‌کی ساردی ده‌هات.
دوو رۆژ بوو که له‌و خانۆچکه نه‌وگینه‌دا به داته‌پیووی به‌سه‌ر یه‌کدا که‌وتبوون. باپیره به جووڵه و له‌رینه‌وه‌ی کورێژگه‌که ته‌کانێکی خوارد و قایم وتی:" سیر‌و ده‌رێ زۆر سارده."
کورێژگه‌که چاوه‌کانی خوار کرده‌وه و له درزی که‌په‌نگه‌که‌وه، سه‌یری لێژایی ته‌پۆڵکه‌که‌ی کرد، که تا چاوبڕکا سپی بوو، سپییه‌کی مه‌یله‌و شین، به‌ڵام که‌مڕه‌نگ. دوورتر، مژێکی چڕ هه‌موو سوێنێکی داگرتبوو:
"باپیره، برسیمه."
باپیره له ژێر که‌په‌نگه‌که‌وه ده‌ستی برده ده‌رێ. چنگی به به‌فره‌که‌دا کرد. به‌فره‌که‌ی له چنگدا گووشی و له به‌رده‌م سیرۆدا گرتی:
"بخۆ!"
کاتێک کوڕێژگه‌که قه‌پی به به‌فره‌که‌دا کرد، نرکه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تیژپه‌ڕ، عه‌رزی له‌رانده‌وه. شتێک کوتووپڕ کپ و نه‌رم خۆی به پشت که‌په‌نگه‌که‌دا کوتا و له درزی سه‌ره‌وه را، باڵنده‌یه‌کی هه‌راساو، خۆی خسته به‌رده‌م کوڕێژگه‌که.
باپیره له ته‌نیشت سه‌ر کوڕێژگه‌که‌وه سه‌یری باڵنده‌که‌ی کرد:
"ئاخ، ریشۆڵه گه‌جکه! له چی ترسای؟! له ته‌یاره، له داڵ؟"
باپیره باڵنده‌که‌ی له ده‌ست سیرۆ گرت. به هه‌ردوو قامکی شاده شه‌ست چینه‌دانه‌که‌ی پرواند:
"برسیه‌تی. زگی خاڵییه."
سیر‌و به هه‌زارحال ده‌ستی به گیرفانی دا کرد:
"شتێکمان نییه بیخوات."
ده‌ستی له گیرفان ده‌رهێنا. ورده پرزه‌ییه‌کی بچووک، که به نووک قامکیه‌وه چه‌سپابوو. له‌به‌رده‌م باڵنده‌که‌دا گرت"
"وه‌ره!به‌چکه ریشۆڵه! بخۆ!"
باڵنده‌که وتی:"قیامه‌ت! قیامه‌ت!"
کوڕێژگه‌که چاوی بڕییه باڵنده‌که. به جه‌سته له چۆله‌که گه‌وره‌تر بوو. کلکی کوڵ و پاوپلی ته‌قریبه‌ن قایم و باڵه‌کانی درێژتر بوون. سه‌ر باڵنده‌که خڕ و له وه‌نه‌وشێکی تۆخی مه‌یله‌و ره‌ش بوو. له‌شی باڵنده‌که پڕ بوو خاڵی سپی.
باپیره، له کاتێکدا ترس نیشتبووه چاوه‌کانی باڵنده‌که، ده‌ستی به سه‌ردا هێنا و قورس و سووکی کرد.
"گۆشتی حه‌ڵاڵه"
کوڕێژگه‌که باڵنده‌که‌ی له ده‌سی باپیره فڕاند:
"برسییه‌تی باپیره!"
و به باڵنده‌که‌ی وت:"ئازیز!" و به دوو قامک له ژێر که‌په‌نگه‌که‌وه له‌ته به‌فرێکی هه‌ڵگرت. له‌به‌ر ده‌م باڵنده‌که‌دا ڕایگرت. باڵنده‌که خێرا سه‌ری جووڵاند و به‌فرائاوه‌که به ده‌مووچاو کوڕێژگه‌که‌دا پرژا.
كووڕێژگه‌که باڵنده‌که‌ی له ده‌ست باپیره فڕاند:
باپیره ... به بێوازییه‌که‌وه وتی:
"گۆشتی حه‌ڵاڵه ئه‌مه، سیرۆ!"
کورێژگه‌که وتی:"ها"
" ئه‌مرۆ سێیه‌م رۆژه که هیچمان نه‌خواردووه."
کوڕێژگه‌که سه‌لکی باڵنده‌که که ئێستا وه‌نه‌وش دیار بوو، ناز کرد:"عه‌زیز"
و له پشته‌وه سه‌ری به سینه‌ی باپیره‌وه نا، که لرخه‌لرخی ئه‌کرد:
"باپیره! له ترسا خه‌ریکه هه‌ڵده‌له‌رزی."
سه‌ر باڵنده‌که‌ی ماچ کرد و پرسی:
"باپیر، راسته که باوکم و دایکم و زیوه‌ر رۆشتوون بۆ میوانی؟"
"ئه‌رێ وتم که رۆشتوونه‌ته میوانی."
"میوانی کوێ؟"
"ئه‌و دونیا ئیتر. "
"ناکرێ ئێمه‌ش بڕۆینه لایان."
باپیره له بنه‌وه کۆکی:
"به‌سه‌ره. هه‌رکه سه‌ره‌ی بگات، ده‌ڕوات."
"سه‌ره‌ی ئێمه که‌ی ده‌گات."
"دره‌نگ یا زوو ده‌گات. په‌له مه‌که."
کوڕێژگه‌که له سه‌رخۆ ورته‌ی ئه‌کرد:
"مێوانی."
که باپیره بێده‌نگ بوو، پرسی:
"وایه باپیر؟"
باپیر سه‌ری له‌قاند و وتی:
"ئه‌رێ" ...
کورێژگه‌که له درزی که‌په‌نگه‌که‌وه رووه‌و لێژایی ته‌پۆڵکه‌که و مژه خه‌سته‌که راما.
*&**
خۆی و باپیری له داوێنی ته‌پۆلکه‌که‌ی ئاویدا، به داره‌کانی ده‌ستیان به دوای سه‌وزه‌گیای به‌هاریدا ده‌گه‌ڕان که میکه‌کان هاتن.
بەو دارانەی بەدەستیانەوە بوو، لە گەل باپیری لە داوێنی تەپۆڵكەكەی تەنیشت گوندەكەیان، بە دوای گژ و گیای نەوڕسكی بەهاردا دەگەڕان، كە میكەكان پەیدایان بوو. نركە بەسامەكەیان هەموو شوێنێكی دەلەراندەوە. ئاسمان پر بوو لە باڵندەی هەڵهاتوو. گوندەكە بە تەواوی ئاوری تێبەربوو. ژمارەیەك لە خەڵكەكە هەراساو لە ناو دووكەڵ و كڵپەی ئاورەكەوە، دەرپەڕین و بەرەو تەپۆڵكەكان هەڵهاتن. هەواڵێك لە دایك و باب و خوشكە بچكۆلەكەی ئەو نەبوو. لە دوورەوە میكەكان خەریك بوو دەگەڕانەوە. تەقینەوەیەیەكی دیكە گوندەكەیان لەراندەوە. هەڵهاتن و ئەو شەوە هەتا بەیانی تێیانتەقاندوو و لە تاریك و لێڵی بەیانیدا لەسەر بەفرەكان كیرسانەوە. پاپیرە كەپەنگەكە لە دەور خۆی و كورەزاكەی ئاڵاند و هەر چۆن دانیشتبوون، خەویان لێكەوت. نەختێك دواتر سۆزی سەرماكە خەبەری كردنەوە. مژ هەموو شوێنێكی تەنیبوو. جگە لە نركەی فرۆكەكان و ئەو تەقینەوانەی لە رێگای دوورە دەبیستران و ناڵەی باڵندەیەكی سەرگەردان، دەنگێكی دیكە نەدەهاتە بەر گوێ.
رۆژی چوارەم باپیرە جیكەڵدانی ریشۆڵییە بچكۆلەكەی بە هەردوو قامكی پرواند و لاوازییەكەوە وتی:
”گۆشتی حەڵاڵە، خەرككەدەمرێ.”
باڵندەكە بە نركەیەكی سەرە مەرگەوە وتی: ”قیامەت، قیامت!”
كوڕێژگەكە وتی:
”باپیرە سەیری چاوەكانی بكە! زۆر ترساوە. قاچەكانی دەلەرزێ.”
پاپیرە وتی: ”سیرۆ، سەیری دەستەكانی پاپیرت بكە، بزانە چۆن دەلەرزێ.”
كوڕێژگەكە لێوە وشك و قەڵەشیوەكەی، نایە سەر پشتی دەستی باپیری. و پێستە چرچ و دەمارە رەش و ئاوساوەكانی ماچ كرد و وتی: ”زۆری دێشێ، باپیرە؟”
”نە بەقەدەر زیوەر.”
كوڕێژگەكە هەناسەیەكی هەڵكێشا و باڵندەكەی نایە ناو دەستی باپیری.
”وەرە باپیر ئازار ... ئازاری مەدە.”
باپیرەلە ژێرەوە ورتە ورتێكی كرد. باڵندەكەی بە سینگەوە لكاند و بەدەستەكەی دیكەی، گۆچانەكەی كردە ئەستۆندەكی كەڕگەكە. لەسەرخۆ لە درزەكەیەوە رۆشتە دەرێ. كەڕگەكە وەكوو خانۆچكەیەكی بچكۆلە لە ناو بەفرەكەدا رۆچوو.
”تۆ مەیێ دەرێ سیرۆ، هەر لەوێ بمێنەوە.”
كوڕێژگەكە هیچی نە وت. وازی هێنا هەتا باپیری دوور بكەوێتەوە. دیتی كە بە قاچە لەرزۆك و ئاوەڵاكانییەوە، لە ناو بەفرەكەدادەچێتە پێشێ.

ـ ماندوو بووی؟
گەنجەکە گوتی: لەبەرچی؟
ـ لە باوەشکردنی منداڵەکە.
ـ نە، ماندوونەبووم. لە هیچ شتێک ماندوو نەبووم.
ـ دەزانم.
پیرەپیاوەکە کۆکی. وەکوو کەسێک لەکاتی گریاندا دەکۆکی.
ـ بۆ زووتر منداڵەکەت نەهێنایە شار؟
ـ بۆ خۆت هۆکەی باشتر دەزانی.
ـ وایە، چاک دەزانم بەڵام ئەم دەربەدەرییەی تۆ کەی کۆتایی پێدێت؟
ـ هیچ کات.
ـ ئێستا دەتهەوێ چی لەم بەستەزمانە بکەیت؟ خەریکە رەش هەڵدەگەڕێ.
ـ نازانم باوکە. تۆ بەدوامدا هاتوویت و رەنگە باشتر بزانی دەبێ چ بکەین.
ـ عەجەب. کەوابوو من چاکتر دەزانم، ها!
ـ بەڵێ.
پیرە پیاوەکە بە تەوەسەوە گوتی:
ـ نە تەنیا خۆتت چارەڕەش کرد، بەڵکوو ژن و منداڵەکانیشت بەدبەخت کرد.
ـ هەمیشە لایەنێک دەیباتەوە و لایەنێکی دیکەش دەیدۆڕێنێت.
ـ و تۆش دۆڕاندت، بەڵام چ دۆڕاندنێک.
ـ ئەمانە هەمووی ئەزموونە.
ـ ئەزموون! چارەڕەش، تۆ هێشتا شێوەی ژیان نازانی.
سێبەرە متەکانی دوو پیاو لە سەر خڕەبەردەکانەوە دەخزا و هەندێکجار تێکەڵ بەیەکدی دەبوو. رواڵەتی مانگەشەوەکە بەکزی لەو دیوی لک و پۆپی دارتووەکانەوە درزی تێدەکەوت. گەنجەکە سەری منداڵەکەی خستە سەر باسکی.
ـ ئەو رۆژانەت لەبیرە باوکە؟
ـ کە چی؟
ـ کە لە ماڵەوە بەرز قسەت نەدەکرد و وشەی سەرزارت دورەپەرێزی بوو.
ـ و تۆ گوێت نەدامێ و حەوت ساڵ رۆشتی.
ـ چاوەڕوان بووی بێمەوە؟
گەنجەکە منداڵەکەی لە باوەشدا تاووتۆ پێ‌کرد:
ـ ئەم شەو بۆ بەدوامدا هاتی؟
ـ ئاگاداریان کردم کە حاڵی منداڵەکەت باش نییە. ماشینەکەم لەسەر جادە داناوەو هەموو ئەم رێگا دوورودرێژەم بە پێ بریوە.
ـ چلۆنت دیمەوە.
ـ ئاگام لێتبوو.
ـ ئەی بۆ ..
ـ دەمت داخە خوێڕی. من تەنیا لەبەر خاتری ئەو منداڵە بەستەزمانە هاتووم.
پیرەپیاوەکە لە ژێرتریفەی مانگەشەوەکەدا، سەیری رواڵەتە گووشراو و شین بووەکەی منداڵەکەی کرد؛ کە بەهەزارحاڵ هەناسەی دەکێشا. بەڵام خێرا رووی هەڵگێرایەوە و بەرەو ئەو بزنە رێ پڕلە پێچ و پەنا کە لە دوورە دەستەکاندا وون دەبوو؛ مات بردیوە.
ـ دوو منداڵ و ژنە هەژارەکەت هێناوەتە ئەم گوندە کە چ بکەی؟
ـ هەتا زگیان تێر بکەم.
ـ لەم گوندە چۆڵ و هۆڵە خۆ ئیش پەیدا نابێ؟
ـ سەبەت و زەنبیل دەچنم.
ـ ئەی بووکەکەم؟
ـ دەچێتە کارگەی قاڵی چنیین.
ـ بەدەست خۆتان قۆڕتان بەسەر خۆتاندا کرد.
ـ بەدەست خۆمان نەبوو.
ـ ئەی بەدەست کێ بوو؟
ـ باشترە باسی لێوە نەکەین.
ـ ئینکار!
ـ مرۆڤ بۆ ئەژی، باوکە؟
ـ بۆ قسەی پڕوپووچ کردن.
ـ چاکە، تۆ بەمانە بڵێ قسەی پڕوپووچ. بەڵام ئەم قسانە بۆ من و بووکەکەت، هێشتا بایەخی خۆی هەیە.
ـ هێشتا درەنگ نەبووە، وەرە با پێکەوە چاوەدێریی لە دووکانەکانمان بکەین.
ـ نە، هەزارجار نە..
پیرە پیاوەکە تفی کردە سەر ئەو خڕەبەردەی کەتریفەی مانگ رژابووە سەریی و لەناوەوە پەنگی خوارەدەوە.
ـ چارەڕەش منداڵەکانت.
ـ بۆ ئەوەندە دڵگرانی باوکە؟
پیرە پیاوەکە گوێی نەدایە قسەی گەنجەکە و درێژەی داێی:
دنیا لای تۆ وەکوو کونای دەرزی، تەنگ و تەسکە.
ـ و بۆ ئێوەش هەراو و کراوەیە. وەک هەراویی هەموو دەروازەکانی جیهان.
ـ ئەی بۆ نەبێ؟
ـ بەڵێ بۆ نەبێ. ئێوە لەلووتکەی سەرکەوتن دان و منیش لە قوڵایی شکست
بە تەپۆڵکەکەدا بەربوونەوە. مانگەشەو وەکوو هەڵم لەسەر و روویان نیشتبوو. خێراخێرا هەنگاویان هەڵدەهێنایەوە و دەنگدانەوەی دەنگەکانیان، هەتا دوورەدەستەکان دەڕۆشت. لە ناکاو بێدەنگ بوون. سەرلەنوێ دەستیان پێکردەوە. منداڵەکە کزولاواز و بەئازارەوە سەری نابوو سەر شانی باوکی و چی دیکە نەیدەناڵاند. لە قوڕگیەوە لرخە لرخێکی خراپ دەهاتە بەرگوێ. گەنجەکە سەری کوڕێژگەکەی نایە سەر شانی و هەستی بە ترپەکانی نەبزی سەرتەوێڵی کرد کە بەهەزار حاڵ لێیدەدا. سەیرێکی رواڵەتی کرد. منداڵەکە بە ئاستەم لرخەلرخی دەکرد. لەم کاتەدا مانگ بەتەوای خڕ و نارنجی دەسووتا. پیرە پیاوەکە سەیری مانگەکەی کرد:
ـ مانگ سوورە، خوێنڕێژی بەدواوەیە
ـ وایە، وادەبێ.
ـ تۆ جگە لە چارەڕەشی و سەرشۆڕی هیچی دیکەت بۆ ئێمە نەهێناوە.
ـ دەتانویست چتان بۆ بەدیاری بێنم.
ـ بەڕێز، ژیانێکی ئاسوودە بۆ خۆت و ژن و منداڵەکەت. هەر تەنیا ئەوە و هیچی دیکە.
پیرە پیاوەکە قاچی لە بەردێک گیریی کرد و سەرنووچکی دا و خەریک بوو بکەوێت، کە گەنجەکە خێرا قۆڵی گرت و پێشی بەکەوتنی گرت. بەڵام پیرەپیاوەکە بە مستەکۆڵ کوتایە سەر سنگی گەنجەکە و لەگەل منداڵەکەی سەرباەشی، تەختی زەویەکەی کردن. منداڵەکە ناڵاندی و گریا. گەنجەگە تووڕەییەکەی بەرەو ناخیی هەڵکێشا و بەدەست، سەرورووی منداڵکەی نەوازش کرد. پیرە پیاوەکە دووسێ هەنگاو لەنگی و درێژەی داێی:
ـ هەژار و چارەرەش دایکت، ئەوەندە گریاوە خەریکە چاوەکانی کوێر دەبێ.
ـ دایکانێکی زۆر بەهۆی گریانەوە سۆمای چاوەکانیان لەدەست داوە.
ـ هەی بێ رەحم، بێ بەزەیی.
ـ لە ئێوەوە فێر بووم.
ـ من قەت بێ بەزەیی نەبووم.
ـ وانییە بوویت و هەیت.
ـ ئەگەر بێبەزەیی بووماێی بەم نیوە شەوە نەدەهاتم بەدواتدا.
ـ دڵنیام گریان و پاڕانەوەکانی دایکم ناچاری کردووی.
ـ پیرە پیاوەکە لە ناکاو دەستی نایە بیناقاقای گەنجەکە و توندی دارگوێزەکەی قەراخ جادەکەی کرد. منداڵەکە قیژانی و بە ئاستەم لرخەلرخی دەکرد. گەنجەکە بە توندی منداڵەکەی لە باوەشدا گووشی و گوتی:
ـ ئەوەیە بێرەحمی.
پیرەپیاوەکە لە تاو قیڕە و گریانی منداڵەکە بە خۆیدا هاتەوە ونەختێک هێورتر بووە و بەلغەمەکەی سەرسنگی بەرەو مانگەشەوەکە فڕێ‌دا:
ـ تۆ هەر لەمنداڵیەوە، لەو کاتەیەوە چاوت بە دونیا هەڵهێناوە؛ هاروهاج و قەرەباڵغی.
سێبەری گەنجەکە لە سەر هەریری مانگەشەوەکە خزا:
ـ و ئێوە لە کاتی منداڵیتاندا گازتان لە مەمکی دایکتان دەگرت!
ـ درۆیە. لە کێت بیستووە؟
ـ لە نەنکم.
ـ ئەو رەحمەتییە درۆی زۆری دەکرد. بەڵام بەراستی تۆی خۆش دەویست. کاتێ لە بەندیخانەدا بووی، خەو و خۆراکی گریان بوو. ئەو کاتەی کە خەرێک بوو دەمرد، چاوی لە دەرکەکە بوو کە بێتەوە و بتبینێ. ئاخرەکەشی هەرچەندمان کرد؛ نەمانتوانی چاوەکانی بنووقێنین و ...
ـ ئەی ...
ـ ئاخرەکەی ناچار بووین، هەربەوشێوەیە بەخاکی بسپێرین.
دەستی کوڕێژگەکە، کە لە دەور گەردەنی باوکی حەڵقە بووبوو شٶڕبووەوە و کەوتە سەرسنگی گەنجەکە. منداڵەکەیان لە سەر بزنەڕێکە دانا. گەنجەکە پیشی خواردەوە و سەیری رواڵەتی منداڵەکە کرد و لە ناکاو هاواری کرد:
ـ باوکە، کەیوان خەریکە دەتاسێ.
پیرە پیاوەکە بە ترسەوە سەیری رواڵەتی منداڵەکە کرد و بەدەنگێ کە گڕ بووبوو گوتی:
ـ هەی هاوار ... ئەمە ...
ـ ئەمە چی باوکەـ
ـ ئۆقنەیە . چارەڕەش، بەدەستی خۆت منداڵکەت لەناوبرد.
گەنجەکە سەری بردە ناو سینگە سارد و سڕەکەی منداڵەکە:
ـ من کوشتم یان تۆ؟
مانگ ودەشت و دارتووەکان لێوانڕێژ بووبوون لە خوێن
”””””””””
”””””””””
”خانۆچکه‌یه‌کی نه‌وگین”