"قاوه‌یه‌کی سارد"
- ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
پیره‌پیاوه‌که وه‌ک هه‌میشه، پاڵ به ویلچره‌که‌یه‌وه ده‌نێت و دێته ژووره. له پشت شووشه‌ی عینه‌که شکاوه‌که‌یه‌وه; چاوێك لە ده‌وروپشتی ده‌کات و ویلچره‌که‌ی، که نایلۆنه پڕ له شووشه به‌تاڵه‌کانی پێدا هه‌ڵواسرابوو؛ له پاڵ ویترینه‌که‌دا داده‌نێت، و بۆ خۆی ده‌ڕوات بۆ شوێنی دانانی گۆڤاره‌کان. چاوێك بە گۆڤاره‌کان دا دەخشێنێت و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شوێنی چنینیی که‌لوپه‌لی خواردنەكان. قتوویه‌ک گۆشتی به‌راز و دوو هێلکه هه‌ڵده‌گرێت و دێته‌وه پێش ویترینه‌که و له‌سه‌ر رۆژنامه‌کانی سه‌ر رووبه‌ری ویترینه‌که دایانده‌نێت. ئه‌و پیاوە، هه‌موو رۆژێک ته‌نیا، هه‌شت تا ده بیره‌ی گافڵ”Gaffel” و شووشه‌یه‌ک شه‌ربه‌تی لیمۆ و رۆژنامەیەكی بیلد”Bild” و رۆژنامەیەكی ئکس پرس ”Express“ و پاکه‌تێکی بچووکی جگه‌ره‌ی پاڵماڵ ”Pall Mall“ ده‌کرێت. جارجارەش قوتوویه‌ک گۆشتی به‌راز و دوو هێلکه هه‌ڵده‌گڕیت و بۆ خوشی قتوویه‌کی کۆنه‌ی گه‌چکه‌ش، بۆ هه‌ڵگرتنی هێلکه‌کان له‌گه‌ل خۆی دێنی. تەنانەت ئه‌گه‌ر هێلکه‌ش نه‌کرێت، دوو قاش په‌نێر له‌گه‌ل خۆی ده‌باته‌وه و قاشه په‌نێره‌کانیش، ده‌نێته ناو قتوویه‌کی پلاستیکی کۆنه‌و چڵکن، که ته‌نیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له گه‌ل خۆی هه‌ڵیده‌گرێت. هه‌ندێک جاریش ده‌ڵیت:
ـ تۆ بۆ خۆت ده‌زانی من کابرایه‌کی خانه‌نشینی هه‌ژارم و پاره‌ی که‌مم ده‌ده‌نێ. هه‌موو جارێک وهستاکهت ئه‌گه‌ر له‌یره بێت؛ به به‌لاش نان و قاوه‌م ده‌داتێ. نانی تازه نا، ئه‌و نانه کۆنانه‌ی که ده‌بێ سبه‌ی فڕه‌یان بده‌یه ناو سه‌تڵی زبڵه‌که‌وه. ئه‌مرۆ نانم ناوێت، به‌ڵام زه‌حمه‌ت نه‌بێت، تۆزێک قاوه‌م، بۆ له‌و قووتووه بچووکه که.
قووتووه‌که‌م ده‌داتێ و ده‌ڵیت؛ سپاست ده‌که‌م.
هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌دوێت و بۆ خۆشی وته‌کانی خۆی په‌سه‌ند ده‌کات.
ـ وه‌ڵات وێران بووه. کاپیتالیست سه‌ری خواردووه. پاره بۆ ئێمه که‌مه. خانه‌نشین پاره‌ی که‌می ده‌ده‌نێ. پاره له کوێ بمێنێ. خانه‌نشینێکی هه‌ژارو بێداهاتی وه‌ک من، پاره له کوێ بینێ.
به ناچاری ده‌ڕۆم هه‌تا له په‌ستووی دووکانه‌که قاوه‌ی بۆ بێنم.
فریدهێڵم له‌سه‌ر کورسییه‌که دانیشتووه و له کاتیک دا جگه‌ره ده‌پێچێته‌وه، به‌لاچاو سه‌یری پیاوه‌که ده‌کات و به جووڵه‌ی ده‌م، لچی لێهه‌ڵده‌قورتێنێ. ئه‌و ئه‌م پیاوه‌ی خۆش ناوێت و چه‌ند جارێکیش لێیان بووه به قسه و ده‌مه‌قاڵه. پیاوه‌که هه‌ر ده‌ڵێت و ده‌ڵێت و فریدهێڵمیش له پشت کابراوه دوو سێ جار به په‌له ده‌ست به پێشچاویدا دێنێ. وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بڵێت کابر خوله و ئه‌قڵی تێک چووه.
فریدهێڵم جگه‌ره‌که هه‌ڵده‌کات. مژێکی لێده‌دات و حه‌ڵقه‌ی دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که له ده‌میه‌وه بۆ بنمیچی دووکانه‌که هه‌ڵده‌کشێ. پاشان ده‌ڕواته پشته‌وه و قومێک له بیره‌که‌ی هەڵدەلووشێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌که‌ی خۆی. خواردنه‌وه‌ی بیره له‌ناو دووکانه‌که‌دا قه‌ده‌غه‌یه، فریدهێکم ناچار شووشه‌ی بیره‌که‌ی له په‌ستووه‌که‌دا ده‌شارێته‌وه و بۆ خواردنه‌وه‌ی بیره‌که‌ی، تا کۆتایی رۆژ، له نێوان کورسییه‌که و په‌ستووی دووکانه‌که‌دا له هاتووچۆدایه. له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا جارێکی دیکه له پشت کابراوه، به ئاماژه‌ی ده‌ست و جووڵه‌ی برۆکانی، ده‌یه‌وێت به من بڵێت؛ ”گویی مه‌ده‌رێ، گه‌مژه‌یه.”
چاوی لێدەكەم و به بزه‌یه‌ک وڵامی ئاکاره‌کانی ده‌ده‌مه‌وه. فریدهێڵم بزه‌که‌ی منی پێ خۆشه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای جگه‌ره‌که و مژێکی دیکه له جگه‌ره‌که ده‌دات و سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌کات. له ده‌ره‌وه نمه نمه باران ده‌بارێت.
کابرا کورته‌باڵایه و پشتی چه‌ماوه‌ته و هه‌میشه کاپشێنێکی پارچه‌یی چوارخانه‌ی ره‌نگ په‌ڕیوو، له‌به‌ر ده‌کات و که‌وشیکی کۆنه‌ش له پێده‌کات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێی راستی به په‌ڕۆیه‌کی کۆنه پێچاوه و سه‌رپێی له‌پێدایه. کاتێک رێ ده‌پێوێت، نه‌ختێک ده‌شه‌لێت. ئه‌گه‌ر ویلچره‌که‌ی لە گەڵ خۆ نەهێنێت; ناتوانێت که‌لووپه‌له‌که‌ی بباته‌وه. هه‌موو رۆژێک به‌سه‌ر دوو و سێ دووکانی دیکه‌دا دەرباز دەبێت و دێت بۆ لای ئێمه و بایی پازده تا بیست یۆرۆ بیره‌و وشه‌ربه‌تی لیمۆ و جگه‌ره و رۆژنامه ده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و ئه‌م کاره له‌به‌ر په‌نجا سینت ده‌کات. وه‌ستاکه‌م له‌گه‌لی رێکه‌وتبوو که له‌بری یه‌ک یۆرۆ و پازده سینت بۆ هه‌ر بیره‌یه‌ک، ته‌نیا یه‌ک یۆرۆ و ده سینتی لێ وه‌ربگرم. له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌گه‌ر رۆژانه ده بیره بکڕێت، ده‌توانێت په‌نجا سینت پاشکه‌وت بکات. په‌نجا سینت ته‌نانه‌ت پاره‌ی نیوه‌ی یەك شووشه بیره نکات. ئه‌م پیره پیاوه خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی ئاڵمانه و پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و دابه‌شبوونی ئه‌م وه‌ڵاته به سه‌ر دوو به‌شی ئاڵمانی رۆژئاوا و ئاڵمانی رۆژهه‌ڵاتدا، هاتووه‌ته به‌شی رۆژئاوای وڵاتی ئاڵمان.
ـ هێشتا دیواره‌که ساز نه‌کرابوو، هاتنیش بۆ رۆژئاوا، به‌و هاسانییه نه‌بوو. به‌ڵام من هه‌ڵهاتم و هاتم.
ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازایی خۆی دووپات بکاته‌وه، هه‌موو رۆژێک هه‌وڵی ده‌دا؛ داستانی هاتنی خۆی بۆ رۆژئاوای ئاڵمان دووپات بکاته‌وه.
ـ ”رۆژهه‌ڵات کاریی لێنه‌بوو. بەڵام ته‌نیا له‌به‌ر نه‌بوونی کاریش نه‌بوو. من زۆر خۆشم له کۆمۆنیسته‌کان نه‌ده‌هات. ئه‌وان زۆر خراپ بوون. بۆ گه‌نجانی وه‌ک ئێمه ئه‌و کاته هه‌ڵهاتن له رۆژهه‌لات و هاتن بۆ رۆژئاوا، وه‌ک خه‌ون وابوو. ئه‌و که‌سه‌ی توانیبای هه‌ڵبێت و نه‌گیرێت، گۆڵی خۆی لێدابوو. له راستیدا له شار و گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆیان ده‌بوو به قاره‌مان. زۆر که‌س کوژران. ده‌زانی، من ئه‌و کاته زۆر گه‌نج بووم.”
له جانتاکه‌ی ره‌سمێکی کۆنه ده‌ردێنی و پیشانم ده‌دات.
ـ ئه‌و گه‌نجه منم. ها ها ها ...ئیتر دونیا وایه، پیاوە گەنجەكە!
پێده‌که‌نێت و درێژه به قسه‌کانی ده‌دات. وه‌کوو فریدهیلم و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی رۆژانه ده پازده بیره هه‌ڵده‌قوڕێنن ، گیلدن”Gilden“ یان گافل“Gaffel“ ده‌خواته‌وه. گیلدن شووشه‌که‌ی سه‌وزه و فریدهیلم ناوی ناوه؛ کالته کافه.“Kalter Kaffee „ واته قاوه‌یه‌کی سارد. ئه‌وه‌ی پێی موعتاد نه‌بووبێت، ناتوانێت ئه‌و بیره‌یه بخواته‌وه. گیلدن، چه‌ورییەكەی زیادە و خه‌ڵکانی ئه‌لکۆلی نه‌بێت، كەس خۆی لێنادات. گه‌نجه‌کان پێی ده‌ڵێن؛ بیره‌ی پێنه‌ره‌کان. به‌ڵام فریدهێڵم ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ نییه. له راستیدا نایه‌وێت قه‌بوول بکات که له که‌لتووری ئاڵمان‌دا به که‌سانی وه‌ک فریدهیلم ده‌ڵێن؛ پێنه‌ر. پیره پیاوه‌که وه‌ک فریدهیلم ناکات. هه‌موو رۆژێک ته‌نیا یه‌ک جار دێته ده‌ر. خانووه‌که‌ی له قاتی سێیه‌م دایه و ده‌بێت که‌سێک یارمه‌تی بدات هه‌تا که‌لووپه‌له‌کانی بباته ژووره‌وه. ئه‌ویش ته‌نیا بۆ کرینی ئه‌وکه‌لوپه‌لانه و به‌تایبه‌تی بیره‌کانی که به‌بێ ئه‌و بیرانه ناتوانێت یه‌ک رۆژیش هه‌ڵبکات. فریدهیلم تەمەنی پەنجا ساڵە، بەڵام رواڵەتی زیاتر نیشان دەدا. له‌گه‌ل کرانه‌وه‌ی دووکانه‌که‌دا دێت و تۆزێک پێش داخستنی ئه‌و دووکانه‌ی کاری لێده‌که‌م، له‌ده‌فته‌ره ره‌شه‌که‌دا، ژماره‌ی ئه‌و بیرانه‌ی له ناو رۆژدا خواردوونیه‌ته‌وه کۆده‌کرێته‌وه و له پاڵ قه‌رزه کۆنه‌که‌یدا ده‌نووسرێت و له ئاکامدا ده‌ستێک به‌رزده‌کاته‌وه وده‌ڵیت؛ "هه‌تا سبه‌ی" و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای دایکی.
پیره‌پیاوه‌که ده‌رکه‌ی نایلونه کۆنه‌که ده‌کاته‌وه.
ـ له سه‌ر خۆ.. وریا به ... نه‌پسێ... وانابێ .. به‌رزی که‌ره‌وه...
به ده‌م قسه‌وه یه‌که یه‌که شووشه‌کانم ده‌داتێ. ئه‌و ته‌نیا موشته‌رییه‌که که پاش خواردنه‌وی بیره‌کان ده‌رکه‌کانی فه‌ڕێ نادات و سه‌رله‌نوێ له سه‌ر شووشه به‌تاڵه‌کان دایاندە‌نێته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تڕا هه‌ر هەڵنەپچڕابێت و نەخورابێتە‌وه. ده‌یانبژێرم و ده‌یانخه‌م ناو سه‌ندووقه‌که‌ی به‌رده‌ستم. به ده‌م ئه‌م کاره‌وه وه‌ک هه‌موو رۆژێکیش ده‌پرسێت:
ـ وهستاکهت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟
ـ نه‌خه‌یر.
ـ باشه له عێراق چ ده‌کات!
ـ شۆرشگێره، خه‌بات ده‌کات.
هه‌تا ژماره‌ی سێ ده‌بژێرم و ئیترحه‌سێبی شووشه به‌تاڵه‌کانم له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
ـ خۆ سه‌ددام نه‌ماوه، شۆڕشی جیی؟
ـ ئێمه کوردی ئێرانین.
ـ ئا، جاری پێشووش باست کرد.
پاش ته‌واو بوونی شووشه به‌تاڵه‌کان ده‌ڵێم؛
ـ به‌تاڵه‌کان دوازده بوون. وانییه؟
ئێستێکی بۆ ده‌کات و به ساردییه‌که‌وه ده‌ڵێت:
ـ وایه.
له یه‌خه‌چاڵه‌که‌ی پشته‌وه، بیره تازه‌کان ده‌خه‌مه ناو نایلۆنه‌که که به ده‌سته‌ی ویلچره‌که‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ده شووشه بیر و پاکه‌تێک جگه‌ره‌ی پاڵماڵ „Pall Mall“و شووشه‌یه‌ک شه‌ربه‌تی لیمۆ و رۆژنامه‌ی ئیکس پرس و بیلد و دوو هێلکه و قتویه‌ک گۆشتی به‌راز و ئیتر هیچی تر. نرخه‌که‌ی پێده‌ڵێم. سه‌یری رۆژنامه کۆنه‌که‌ی سه‌ر ویلچره‌که‌ی خۆی ده‌کات. ئه‌م پیاوه، پێش هاتن بۆ کڕینی که‌لوپه‌له‌که‌ی، له ماڵه‌وه به قه‌ڵه‌م حه‌سێبه‌که‌ی کۆده‌داته‌وه و سنته‌کانیش دەبژێرێ و لێکیانده‌داته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی رۆژانی دیکه، حه‌سێبه‌که‌ی پیشان نه‌دام و ویستی بیشارێته‌وه. وتم:
ـ چییه حه‌سێبه‌که یه‌کناگرێته‌وه.
ـ نه‌نا ، هیچ نییه. نه‌نه حه‌سێب ... نه!
پاره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کریبوونی دایمێ و رۆشته‌ده‌ره‌وه. پێش ئه‌وه‌ی برواته ده‌ره‌وه، جارێکی دیکه سه‌یری دواوه‌ی کرد‌و ویستی به‌په‌له دوورکه‌وێته‌وه. ئه‌و ره‌فتاره‌ی پیره‌پیاوه‌که گومانی لاسازکردم که ره‌نگه حه‌سیبه‌که نارێک بێت. جارێکی دیکه به په‌له شته‌کانم له یه‌کدایه‌وه، به‌ڵام حه‌سێبه‌که نارێکی تێدا نه‌بوو و درووست بوو. رۆشتمه ده‌ره‌وه. له دووکانه‌که زۆر دوور نه‌که‌وتبوه‌وه. له پشت دلۆپه‌ی بارانه‌که‌وه که ئیتر توندتر ده‌باری، بینیم سه‌یری دواوه ده‌کات و به‌بینینی من هه‌نگاوه‌کانی که زۆرتر ده‌شه‌لیی، توند و گرژتر کرده‌وه. هاتمه‌وه ناو دووکانەکە و دیسان به‌وردی حه‌سێبه‌که‌م لێکدایه‌وه. ده شووشه گافڵ، شووشه‌یه‌ک شه‌ربه‌تی لیمۆ و دوو رۆژنامه و پاکه‌تێک جگه‌ره‌ی پاڵماڵ و دوو دانه هێلکه و قتوویه‌ک گۆشتی به‌راز که له سه‌ر یه‌ک ده‌یکرده، هەژدە یۆرۆ و بیست سینت و ده‌بوو دوازده شووشه‌ی به‌تاڵی بیره و نرخی شووشه‌ی شه‌ربه به‌تاڵه‌که‌شی لێ داشکێت. که ده‌یکرده حەفدە یۆرۆ و نۆ سینت. حه‌سێبه‌که ته‌وابوو. رۆشتمەوە بۆ لای فریدهێلم. ئه‌یویست سه‌ری قسه دامه‌رزێنی. به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره‌ی پیره‌پیاوه‌که هێشتا به ته‌واوی به‌ری نه‌دابووم. بیرم له شووشه‌به‌تاڵه‌کان کرده‌وه. رۆشتمه‌وه لای ویترینه‌که و سه‌رله‌نوێ شووشه‌کانم بژاردنە‌وه. له‌بری ده شووشه‌ی به‌تاڵ، دوازده شووشه‌ی به‌تاڵ له حه‌سێبه‌که‌ی پیره‌پیاوه‌که که‌م کرابوه‌وه؛ که له سه‌ر یه‌ک ده‌یکرده شانزده سینت.!
ساڵی 2008
