
پێشکه‌ش به یادی عومه‌ر کۆنه‌پۆشی ناسراو به جه‌لال بایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
حو‌سه‌ین ئه‌لیاسی، که قوتابی پۆلی سێیه‌می به‌شی ئابووریی ده‌بیرستانه‌که بوو، به ئۆنیفۆرمه سه‌وزه تۆخه‌که‌یه‌وه، جارێکی دیکه به پڵتۆک، ده‌نگی له ده‌رکه‌ی پۆله‌که هه‌ستاند. به کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌که، له گۆشه‌ی دیدی قوتابییه‌کانه‌وه، که دوو دوو و سێ سێ، له سه‌ر نیمکه‌ته‌کانیان دانیشتبوون، قژه لوول وره‌شه‌که‌ی که به لاجامێکی باریک، تێکه‌ڵ به تاڵه ریشه گرژوئاڵوزه‌کانی بووبوون، له‌گه‌ل ئارمه زه‌ردڕه‌نگه‌که‌ی سه‌ر سنگی، سه‌رنجی قوتابیه‌کانی بۆ لای خۆی راکێشا. ئارمه‌که، بریتی بوو له تفه‌نگێکی ژ ـ س، که توند به ده‌ستێک له‌سه‌ر لاقی لام، وه‌ک سه‌ره‌تا‌ی وشه‌ی لا اله الله راگیرابوو، له سه‌ر ته‌ختی رووبه‌ری سه‌ره‌وه‌ی تفه‌نگه‌که‌ش، ئایه‌تێکی پیرۆز، ئارمه‌که‌ی رازاندبه‌وه.ـ ئارمه‌که له سه‌رسنگی ئه‌لیاسی، به ده‌زووی مه‌کاره‌یه‌کی سپی، به‌سه‌ر باخه‌ڵی لای چه‌پی ئۆنیفۆرمه‌که‌یه‌وه، دورابووه‌وه. ده‌زووه‌که وه‌ک دوو هێڵی خواروخێچ، توانیبووی به‌ر به‌تێکه‌ڵبوونی ره‌نگه زه‌رد و سه‌وزه تۆخه‌که‌ی ئارمه‌که و ئونیفۆرمه‌که بگرێت. هه‌ر له سووچی ده‌رگای پۆله‌که‌وه وه‌ک هه‌میشه، به ئاماژه‌ی ده‌ست؛ داوای له یه‌کێک له قوتابییه‌کان کرد، هه‌تا پۆله‌که به‌جێبێڵێت.ـ
درێژه‌ی بابه‌ت
