
" خۆڵه‌مێشه‌کانی ئانجلای دایکم"
- سه‌رچاوه: ویکی پیدیا به ئاڵمانی
- وه‌رگێر: ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
فرانک مه‌ککۆرت که له ساڵی 1930/ زاینی وه‌ک کوڕه‌گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی و ئیرله‌ندییه‌کی تاراوگه، له بروکلی نیویۆرک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا له دایک بووبوو، له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ناچار بوو له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچبکاته‌وه بۆ وڵاتی ئیرله‌ند. مه‌ککۆرت به‌نه‌داری و له خانه‌ی هه‌ژارانی که‌نیسه‌دا گه‌وره بوو. باوکی مه‌ککۆرت بێ ئیش و پاره‌ی بێ‌کاری وه‌رده‌گرت. کاتێک مه‌ککورت ته‌مه‌نی بووه ده ساڵ، بابی رۆشت بۆ وڵاتی بریتانیا و له کارخانه‌یه‌کدا ده‌ستی به ئیش کرد. به‌ڵام ئه‌و پاره‌ی بۆ ئه‌مان نه‌ده‌نارده‌وه. هه‌ر بۆێ مه‌ککۆرت ناچار بوو ئاگای له ئانجلای دایکی و خوشک و براکانی بێت. ساڵی 1945 له گه‌ل بنه‌ماله‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ نیویۆرک و له هۆتێلێکدا ده‌ستی به ئیش کرد. پاشان رۆشته ئه‌رته‌ش و بوو سه‌رجوخه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شوێنی له‌دایک بوونی، له نیویۆرکدا رۆشته زانستگا و له ته‌نیشت ئه‌وه‌شدا بۆ راگرتنی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له هه‌مار و ویستگه‌ی پاپۆڕاندا ده‌ستی به ئیش کرد. پاش کۆتایی هێنان به خویندن له زانکۆ‌دا وه‌ک مامۆستای زمانی ئینگلیزی له قوتابخانه جیازه‌کاندا ده‌ستی به وانه گوتنه‌وه کرد. له کۆتایی دا بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ له ده‌بیرستانێکی به‌ناوبانگدا وانه‌ی به قوتابییه‌کانی ده‌وته‌وه. مه‌ککۆرت دوو جار زه‌ماوه‌ندی کردووه و له خێزانی یه‌که‌می خاوه‌ن کچێکه. له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و له ساڵی 1996 زاینی دا، مه‌ککۆرت ده‌ستی کرد به نووسینیه‌وه‌ی سه‌رگورشته تاڵ و خه‌مباره‌که‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، که له ژێر ناوی "خۆڵه‌مێشه‌کانی ئانجلای دایکم"دا له چاپی دا. ئه‌و کتێبه به خێرایی وه‌رگیڕدردرایه سه‌ر زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی دونیا و تا ئێستا زیاتر له شه‌ش میلیون نوسخه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه. و وه‌ک باشترین کتێبی ساڵی 1996 زاینی و له ساڵی 1997 زاینیشدا، خه‌ڵاتی جیهانی پولیتزری به نه‌سیب بوو. رۆمانه‌که‌ی مه‌ککۆرت سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1999 دا له لایه‌ن ئاڵان پارکه‌ره‌وه کرا به فیلم. مه‌ککۆرت له "خۆڵه‌مێشه‌کانی ئانجلای دایکم" دا باس له ژیانی خۆی و بنه‌ماڵکه‌ی، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیویۆرک ده‌کات و له به‌شی سێیه‌م به‌وڵاشه‌وه، باس له سه‌رده‌می وانه‌وتنه‌وه‌ی مککۆرت ده‌کرێت. فرانک مه‌ککۆرت له رۆژی 19/ی ژوئیه‌ی 2009/دا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست، له دوڕگه‌ی مانهاتنی نیویۆرک ماڵئاوایی له ژیان کرد.