رۆژی هه‌ینی 4/ی گوڵانی ئه‌م سال، به‌رانبه‌ر به 24/ی ئاوریلی 2009 ، هاوکات له‌گه‌ل کپبوونی نه‌وازشی ده‌نگ و په‌نجه‌ی ته‌مبوره‌که‌ی داودی عه‌زیزی(2) له‌کرمانشان و له‌گه‌ل زۆرکه‌سی دیکه له ناو ئه‌م گه‌ردوونه و له سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه خڕه‌دا، دڵی که‌سێک له‌لێدان که‌وت؛ که‌ئه‌گه‌ر مه‌رگ ئامانی پێده‌دا و دیسان و بۆ ساڵانێکی دوورتر، به‌رده‌وام لێیده‌دا؛ ده‌بووه سامانێکی گه‌وره‌تر و هه‌واڵی مردنه‌که‌ی و کۆچه له‌ناکاوو کوتووپڕه‌که‌ی، لانیکه‌م له‌ناو کۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵکانی نووسه‌ر و پێداگرانی به‌وه‌فای سامان و سه‌روه‌ته مرۆییه‌کان، به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل نه‌ده‌کراو به‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و هه‌مووه بێده‌نگییه زه‌خمه‌ی ئێستادا تێنه‌ده‌په‌ڕیی و له‌ئاکامدا به‌م ساکاره‌ییه‌ی که‌شیاوی ئه‌و نه‌بوو، پیشوازی له‌یادی مردنه‌که‌ی نه‌ده‌کرایه‌وه. (3) ئه‌وه‌ی بۆجارێک و ته‌نیا یه‌کجار شیعرێک، وتارێکی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی یان بابه‌تێکی ره‌خنه‌یی و ده‌قێکی وه‌رگێڕدراوێ له‌موزه‌فه‌ر یوسفی خویندبێته‌وه، وه‌ک چۆن له‌ناخه‌وه، هه‌ستی به‌نه‌وازشی ده‌نگی ته‌نبووره‌که‌ی داودی جوانه‌مه‌رگ ده‌کرد؛ ئاوه‌هاش باوه‌ڕی قووڵی به‌وخامه‌ییه ده‌هێنا که‌ئه‌گه‌ر هاواری بۆ ناکات، هه‌یه‌و شیاوی ئافه‌رین و پێزانینه. خامه‌یه‌ک که‌دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ مه‌جا‌لی نه‌دا، زیاتر له‌وه‌ی که‌هه‌بوو باڵا بکات و هه‌ڵکشێ. له‌ناو ئه‌م گه‌ردوونه‌چڕوه‌دا، زۆرن ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌له‌بێده‌نگیدا باڵا ده‌که‌ن و ساباتی درۆ بۆ خۆیان هه‌ڵناچنن و چاوی خه‌ڵک به تۆزی بیابانه قاقڕه‌کان و هه‌ناسه‌ی شوومی وشه‌کانیان کوێر ناکه‌ن. ئه‌گه‌رچی بۆ خۆیان ساباتن و سامانن بۆ داهاتوو و زێڕن و له‌ناو هیچ بێده‌نگییه‌کدا کپ نابن و ناڕزن. درێژه‌ی بابه‌ت