نامەكانی بەندیخانە



تانیا ئازیزەکەم

دوایین نامەیەک، کە بۆم نووسیت; لە برواری چواری ژانویەدا بوو. ئەوا یازدە رۆژە، منت لە خۆت بێ هەواڵ هێشتووەتەوە. لەم بارودۆخەی ئێستامدا، کارێکی لەو چەشنە، دڵگرانم دەکات. هەست دەکەم ئێمە بتوانین، پێکەوە بڕیارێک دەرکەین و ئەگەر تۆ پەسەندی بکەیت، سێ رۆژ جارێك، کارت پۆستالێکم بۆ بنێریت. منیش هەر وادەکەم. کاتێک شتێکم بۆ نووسین نەبێت، بۆ من ئاساییە کە لە بری بەجێنەهێشتنی هیچکەس، لە هاتووچوو كردن بۆ پۆست، بە دڵنییانییەوە کارت پۆستاڵێکت بۆ بنێرم. لێرە رۆژەکان بە شێوەیەکی یەکچەشن و بێ گۆڕانکاری دەرباز دەبن. رەنگە ئەگەر بە رادەی پێویست، کەیفساز بیت، بتوانم دیمەنگەلێکت، لە ژیانی لادێیی بۆ باس بکەم. بۆ نموونە، دەسبەسەر بوونی بەرازێکت بۆ بگێڕمەوە، کە بە شێوەی نایاسایی لە شەقامەکاندا، خەریکی لەوەڕین بوو. پاشان بە پێی یاسا، رەوانەی بەندیخانە کرا. بۆت باس بکەم؛ شتێکی لەو چەشنە بۆ کات بەسەر بردن زۆر باش بوو. بەڵام دڵنیام نە تۆ و نە جوولیا، باوەڕ بەم شتە ناکەن. رەنگە دەلکا، کاتێک چەند ساڵێک گەورەتر بوو، ئەم رووداوە و چیرۆکگەلێكی دیکەی لەم چەشنە؛ (چیرۆکی عەینەکە سەوزەکەو  ئەوانی دیکە) کە حەقیقتیان هەیە، بەبێ ئەوەی بزەی هەڵقوڵاو لە ناباوەڕیی بێتە سەر لێو؛ باوەڕیان پێبکات.
تعداد بازدیدکنندگان