ئەمڕۆ شەممە ٢٤.٠٥.٢٠١٤ شاری کۆڵنی ئاڵمان
بووە گۆڕەپانێکی گەورەی کێبەرکێی لایەنگران و نەیارانی دەوڵەتی ئیسلامگەرای رەجەب
تەیەب ئۆردۆغان. بە پێی راپۆرتی دایەرەی پۆلیسی ئاڵمان لە شاری کۆڵن، زیاتر لە
٤٥٠٠٠ (چل و پێنج هەزار کەس) لە نەیاران و ٣٠٠٠٠
(سی هەزار کەس) لە لایەنگرانی دەوڵەتی تورکیا لە دوو خۆپیشاندانی جیاوازدا
کەوتنە ململانێ و زۆرانبازییەکی بێوێنەوە. ئەمڕۆ هەموو گۆرەپانەکانی ناوەندیی شاری
گولن لەوانە ئیبەرت پلاتز و ئاخنەوایەر و شەقامەکانی نزیک بەم ویستگەی ناوەندی
شەمەندەفەڕ لە ژن و پیاو و پیرو جوانی تورک جمەی دەهات. هەموو یەکدەنگ هاواریان
دەکرد: "ئۆرووغان دەک بەخێر نەیی بۆ کۆڵن." ، "دیکتاتۆر" ،
"فاشیست"، لەسەر پارچەیەک نووسیبوویان؛" رۆژێک دزیی و ریسوایی
ماڵی، رۆژێک کوشتاری خەڵک و ئەمڕۆش قڕکردنی کرێکارانی کانەبەردەکان، ئەوەیە
کارنامەی ئۆردۆغان" نەیاران کە لە لایەن هێز و گرووپ و پارتە رامیارییە
جیاوازەکانی تۆرکیاوە کۆکرابوونەوە، هەرکەسە بە ئاڵای خۆیەوە، شەقمەکانی شاری
کۆڵنیان کردبووە مەیادنی رەخنەی توند و خۆنواندنی شارستانیانە. کۆرد و شۆسیالیست و
کۆمۆنیست و سوننە و عەلەویی و سۆکۆلار یەکدەنگ رەخنەیان لە ئۆردۆغان و
دەسەڵاتەکەی دەگرت. لەلایەکی دیکەوە لایەنگرانی دەوڵەتی ئۆرۆغان کە ژمارەیان ٣٠٠٠٠
کەس ناوزەد کرابوو، لە هۆڵێ گەوری لانکسەز ئارئنای کۆڵندا، کۆبووبوونەوە هەتا
پاڵپشتی خۆیان لە ئۆردۆغان و دەسەڵاتەکەی دەرببڕن. ئەوەی جێگای سەرەنجە راگەینە
گشتییەکانی ئاڵمان و بییروڕای گشتی ئەم وەڵاتە بەسەرنجەوە ئاڵوگۆڕەکانی دوێنی و
ئەمڕۆی کوڵن چاولێدەکەن. ئەم زۆرانبازییە دەتوانێت لەداهاتووی هێزەکانی ناو
کۆمەڵگای تورکیا چ گاریگەریی هەبێت، دەبێت چاوەڕوانی داهاتوو بین. بەڵام ئەوەی
بەرچاو و دیارە خەڵکی وشیار و چاونەترس سەفەرەکەی ئۆردۆغانیان لێکرد بە زەهری مار.