ئه‌مرۆ کاتێک کوڕه‌که‌مان یاشار له خه‌و هه‌ڵی ساندم. داوای لێکردم ده‌ست به‌چاومه‌وه بگرم تا شتێکی تایبه‌تیم نیشان ده‌دات. له خه‌و هه‌ستان و داوای ته‌کلیفێکی له‌و چه‌شنه تۆزێک زه‌حمه‌ته. ئه‌ویش له کاتێکدا که شه‌وی رابردوو دره‌نگ نووستبووم و هێشتا چاوم به خه‌وه‌وه بوو. به‌ڵام دڵم نه‌شکاند و له‌گه‌لی رێکه‌وتم. له‌هاڵه‌که‌دا به‌دزییه‌وه چاوم کرده‌وه. چاوم به‌و گوڵه نێرگزه‌که‌ی سه‌ر مێزی ناو هاڵه‌که که‌وت که دوێنی کڕیبووم و هێشتا گووڵی ده‌رنه‌کردبوو. پێم وابوو مه‌به‌ستی ئه‌و گوڵه زه‌رد و جوانه‌یه که تازه له سه‌ر چووزه‌ی گوڵه نێرگزه‌که خه‌مڵیوه. ده‌ستی راکێشام و له قه‌راخ گووڵه‌که‌وه تێپه‌ڕاندم و په‌یتا په‌یتا ده‌یگوت ده‌ست به چاوته‌وه بگره. هه‌تا قه‌راخ په‌نجه‌ره‌که رایکێشام. سه‌یرم کرد، به‌فرێکی زۆر سه‌ر شه‌قام و دره‌خت و ده‌شت و ده‌ری گرتووه. هه‌موو شوێنێک سپی بوو. ئه‌مه بۆ شاری کوڵن که به زستانیش به‌فری لێنابارێ شتێکی ده‌گمه‌نه. من و یاشار و دیار (که کوڕی کاک هوشیاره، به داخه‌وه چه‌ند مانگ له‌وه‌و پێش له کاتێکدا بۆ سه‌ردانی که‌س و کاره‌که‌ی رۆشتبووه‌وه بۆ ئێران، له مه‌ریوان و له‌ناو ده‌فته‌ری عیلاقاتی یه‌کیه‌تی نیشتمانیدا به شێوه‌یه‌کی گومانئاوی پێکرا و گیانی له‌ده‌ست دا) پێکه‌وه رؤشتیینه ده‌ره‌وه و یاریمان به‌به‌فر کرد. تۆپه‌ڵه شه‌ڕێ و خزه‌کانێ و خۆ گه‌و‌زاندنه‌وه‌ی منداڵه‌کان له ناو به‌فرده‌که‌دا، حاڵه‌تێکی زۆر خۆشی بوو. یادی ئه‌و شێعره‌ی پیره‌مێردی نه‌مر که‌وتمه‌وه که ده‌ڵێ: به‌یانی بوو له خه‌و هه‌ستام که روانیم به‌فره باریوه/ سلێمانی ئه‌ڵێی بلقیس و تارای زێوی پۆشییوه/ ده‌مێ بوو چاوه‌ڕێی به‌فرێکی وابوو مژده بێێ باری/ سه‌رم به‌فره که‌چی شه‌ڕه تۆپه‌ڵمه بۆ یاری.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــم
