
وه‌ک نێرگزه‌جاڕێک
هه‌موو ساڵێک وه‌رزی به‌هار
له‌سه‌ر چووزه‌ی گوڵه‌نێرگز، نێرگز ئه‌ڕوێ
یان که‌شه‌هه‌ورێکی به بارشت
که‌ژان گرتی
له‌سه‌ر شار بێ یان لووتکه‌ی شاخ
خۆی ناگرێ و به خوڕ ئه‌گریی
له توێی ناخی دڵی منیش
له‌سه‌ر بنچی شاده‌مارێک
چه‌که‌ره‌ی عه‌شقی نیشتمانم ئه‌ڕوێ
هه‌موو ساڵێک وه‌رزی به‌هار
له‌سه‌ر چووزه‌ی گوڵه‌نێرگز، نێرگز ئه‌ڕوێ
یان که‌شه‌هه‌ورێکی به بارشت
که‌ژان گرتی
له‌سه‌ر شار بێ یان لووتکه‌ی شاخ
خۆی ناگرێ و به خوڕ ئه‌گریی
له توێی ناخی دڵی منیش
له‌سه‌ر بنچی شاده‌مارێک
چه‌که‌ره‌ی عه‌شقی نیشتمانم ئه‌ڕوێ
1371/10/5 مه‌ریوان ـ
