له کۆنه‌وه ده‌گێرنه‌وه؛ کاروانچییه‌ک ده‌یهه‌وێت له ده‌روازه‌ی شارێکه‌وه ده‌ربازببێت. پاسه‌وانانی شار، رێی پێده‌گرن و باره‌که‌ی ده‌پشکنن و ده‌لێن: ئه‌م باره‌ی تۆ بارووته و بارووتیش قه‌ده‌غه‌یه. کاروانچییه‌که به تووڕه‌ییه‌وه ده‌لێت: مه‌گه‌ر ئه‌قڵتان تێک چووه، بارووتی چی!. باره‌که‌ی من چایه و ئێوه به‌هه‌ڵه تێگه‌شتوون. پاسه‌وانه‌کان جارێکی دیکه بۆن به باری کاروانچییه‌که‌وه ده‌که‌ن و به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه ده‌ڵێن. ئه‌م باره‌ی تۆ، بارووته و چا نییه. به‌ڵام کابرا هه‌ردوو پێی ده‌کاته که‌وشێک و ده‌ڵێن ئیلا و بیلا چایه. پاسه‌وانه‌کان ده‌که‌ونه شکه‌وه و فه‌رمانده‌که‌یان له‌و کێشه‌یه تێده‌گه‌ێنن. فه‌رمانده‌ش بۆن به باره‌کانه‌وه ده‌کات و رووده‌کاته کابرا و ده‌ڵێت: ده‌ته‌وێت کێ بخڵه‌تێنیت. ئه‌و باره‌ی تۆ بارووته. کابرا دیسان له‌سه‌ر قسه‌که‌ی خۆی پێداده‌گرێت و ناچێته ژێر باری قسه‌ی فه‌رمانده‌که‌ش. فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانه‌کان، ئه‌مر ده‌کات زمه‌یه‌کی بۆ بێنن. ئینجا نه‌ختێک له بارووته‌که ده‌ردێنێ و له ژێر ریشی کابرا دا ئاوری تێبه‌ر ده‌دات. کابرا ده‌ڵێت؛ جه‌نابی فه‌رمانده، هه‌تا ریشی منت نه‌سووتاند، باوه‌ڕت نه‌کرد؛ باره‌که‌ی بارووت نییه و چایه!
