
به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی له وتارێکدا به ناوی “سه‌یید هاشم هیدایه‌تی و چه‌ند سه‌رنجێک!؟” که له بۆرۆژهه‌لاتدا بلاوبووه‌ته‌وه، به‌شێکی وتاره‌که‌ی بۆ هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ران و سیاسه‌توانانی ته‌یفی ریفۆرمخوازی ناوخۆی وه‌ڵات له بۆرۆژهه‌ڵاتدا ته‌رخان کردووه و ئاوڕی له چۆنیه‌تی کارکردن و هه‌لسوکه‌وتی کارگێرانی بۆرۆژهه‌لات داوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بۆرۆژهه‌لاتی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که چۆنیه‌تی مامه‌له کردنی مالپه‌ری بۆرۆژهه‌لات له گه‌ل بابه‌ته نێردراوه‌کان بۆ بۆرۆژهه‌لات بۆ ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه، رون بکاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه ماڵپه‌ڕی بۆرۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی که‌سانی ناوخۆ ده‌که‌وێته به‌ر ته‌وس و پلار و ناو و ناتۆره. بۆ وێنه ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێکی جه‌لال جالیزاده که نه به قه‌ولی عه‌زیزی “ساپۆرت کرابوو” نه به‌شی بۆچوونی لێ هه‌ڵگیرابوو و نه باشترین جێگای بۆ ته‌رخان کرابوو، که‌وتبۆ به‌ر هێرش و په‌لامار و به‌رچه‌سب لێدان و تانه و ته‌شه‌ره‌وه.ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
