سه‌یید هاشم هیدایه‌تی و
چه‌ند سه‌رنجێک!؟
چه‌ند سه‌رنجێک!؟
به‌شی دووه‌م؛به‌شی یه‌که‌م
خوێنه‌ری به‌ڕێز! ـ
پێویسته بڵێم؛ که به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره سه‌ره‌تا، له ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵاتدا بڵاو بووه‌وه که هه‌ندێ کێشه‌ی نه‌خوازراویشی لێکه‌وته‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌که‌وه، به‌داخه‌وه ماڵپه‌ڕی ناوبراو له‌به‌ر چه‌ند سه‌رنجێکی ورد، خۆی کرده موخاتبی سه‌ره‌کی نووسراوه‌که و ته‌نانه‌ت بیرووڕای یه‌کێک له خوێنه‌رانی ئه‌و وتاره و به‌شێک له قسه‌کانی هیدایه‌تیشی خسته پاڵ من و به‌م شێوه‌یه، بیروڕای خوێنه‌رانی بۆ لای کێشه‌یه‌کی جیاواز له رۆحی سه‌ره‌کی زاڵ به سه‌ر وتاره‌که‌ی مندا راکێشا و ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی که گوایه به بیانووی له ژێر پێنانی دیسیپلئنی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان زۆر به په‌له، وتاره‌که‌یان سڕییه‌وه و دواتر دایاننایه‌وه، له روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت‌دا نووسییان: ئه‌و بابه‌ته به هۆی ئه‌وه له ماڵپه‌ڕی تریشدا بڵاو کرابۆوه، سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی بۆرۆژهه‌ڵاته‌وه لابردرا به‌ڵام چونکه رووی له بۆرۆژهه‌ڵاته، ده‌سته‌ی نووسه‌ران هاته سه‌ر ئه‌م بڕوایه که دابندرێته‌وه ..." له حالێک‌دا قه‌ت وانه‌بوو. ره‌هه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌و وتاره، وه‌ک خوێنه‌رانیش ده‌توانن بۆ خۆیان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن، نووسراوه‌که‌ی سه‌یید هاشم هیدایه‌تی و ره‌وتی ئیسلامی سیاسی له کوردستاندایه که بریار بوو به چه‌بد حه‌ڵقه له‌و ماڵپه‌ره‌دا بڵاو بێته‌وه. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم، له ژێر هه‌ردوو وتاره‌که‌دا، واته وتاره‌که‌ی من و ره‌خنه و روونکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات، کۆمه‌ڵێک راوبۆچوونی جیاواز له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه دانرابوو، سه‌ره‌ڕای سپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رنجه‌کانیان، هیوای ته‌مه‌ندرێژییان بۆ ده‌خوازم. ـ
