نووسه‌ری "خۆڵه‌پۆته‌کانی ئانجلای دایکم" کۆچی دوایی کرد


مه‌ک کورت که‌ ساڵی 1930/ زاینی وه‌ک کوڕه‌گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی و ئیرله‌ندییه‌کی تاراوگه‌، له‌ بروکلی نیویورک له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا‌ له‌ له‌ دایک بووبوو، له‌ ته‌مه‌نی چووار ساڵیدا ناچار بوو له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌که‌ی‌ کۆچبکاته‌وه‌ بۆ وڵاتی ئیرله‌ند. مه‌ک کوورت به‌هه‌ژاری و له‌ خانه‌ی به‌خیوکه‌ری هه‌ژارانی که‌نیسه‌دا گه‌وره‌ بوو. باوکی مه‌ککورت بێکار و پاره‌ی بێکاری وه‌رده‌گرت. کاتێک مه‌ککورت ته‌مه‌نی بووه‌ ده‌ ساڵ بابی رۆشت بۆ وڵاتی بریتانیا و له‌ کارخانه‌یه‌کدا ده‌ستی به‌ ئیش کرد.به‌ڵام ئه‌و پاره‌ی بۆ ئه‌مان نه‌ده‌نارده‌وه‌ و مه‌ککورت ناچار بوو ئاگای له‌ ئانجلای دایکی و براوخوشکه‌کانی بێت. ساڵی 1945 له‌ گه‌ل بنه‌ماله‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ نیویورک و له‌ هۆتێلێکدا ده‌ستی به‌ ئیش کرد. رۆشته‌ ئه‌رته‌ش و بوو سه‌رجوخه‌. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شوێنی له‌دایک بوونی، نیویورکدا رۆشته‌ زانستگا و له‌ ته‌نیشت ئه‌وه‌شدا بۆ راگرتنی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ هه‌مبار و ویستگه‌ی پاپۆڕاندا ئیشی ده‌کرد.پاش کۆتایی هێنان به‌ خویندن له‌ زانستگادا وه‌ک مامۆستای زمانی ئینگلیزی له‌ قوتابخانه‌ جیازه‌کاندا ده‌ستی به‌ وانه‌ گوتنه‌وه‌ کرد. له‌ کۆتایی دا بۆ ماوه‌ی پازده‌ ساڵ له‌ ده‌بیرستانێکی به‌ناوبانگدا وانه‌ی به‌ قوتابییه‌کانی وته‌وه‌. مه‌ککورت له‌ ته‌مه‌نیدا دوو جار زه‌ماوه‌ندی کردووه‌ و خێزانی یه‌که‌می خاوه‌ن کچێکه‌. له‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینیدا و له‌ ساڵی 1996 زاینی مه‌ککورت ده‌ستی کرد به‌ نووسینیه‌وه‌ی سه‌رگورشته‌ تاڵ و خه‌مباره‌که‌ی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، له‌ ژێر ناوی 'خۆڵه‌ مێشه‌کانی ئانجه‌لای دایکم" و به‌ خێرایی وه‌رغیڕدراییه‌ زه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌کانی دونیا و تا ئێستا زیاتر له‌ شه‌ش میلیون نوسخه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌. وه‌ک باشترین کتێبی ساڵی 1996 و له‌ ساڵی 1997 زاینیش خه‌ڵاتی جیهانی پولیتزری به‌ نه‌سیب بوو. رۆمانه‌که‌ی مه‌ککورت سه‌رئه‌نجام له‌ ساڵی 1999 دا له‌ لایه‌ن ئاڵان پارکه‌ره‌وه‌ کرا به‌ فیلم. کتێبه‌که‌ی مه‌ککورت باس له‌ ژیانی خۆیی و بنه‌ماڵکه‌ی ده‌کات پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیویورک و له‌ به‌شی سێیه‌م به‌وڵاوه‌ش باس له‌ سه‌رده‌می وانه‌وتنه‌وه‌ی مککورت ده‌کرێت. فرانک مه‌ککورت 19 ژوئیه‌ی 2009 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست، له‌ دورگه‌ی مانهاتنی نیویورک ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد.
تعداد بازدیدکنندگان