
من ـ به‌ڵام ناهومێد و هیوابڕ نه‌بووم. ئه‌گه‌ر بۆنی نه‌وت لووتم ئازار ده‌دات، له هه‌مانکاتدا سه‌مفوونیای پڕخرۆشی چۆمی که‌رخه‌ش نه‌وازشی گوێم ده‌دات. گۆرانییه درێژه‌کانی "ام کلسوم"م بیر ده‌خاته‌وه که به‌قوربانی قورگه زێڕینه‌که‌ی ده‌بووم. من له‌گره جوانترین سه‌مفوونیاکانی دونیا‌م گوێ لێیه. ده‌ڵێی پێم ده‌ڵێت؛ " یه‌عقوب، مه‌ژاکێ، باب و براکانت هێشتا زیندوون، دارخورماکانی گوند، هێشتا به‌پێوه‌ن و شان ده‌سوونه ئاسمان. منیش هه‌ر ئه‌و دایکه ده‌هه‌نده‌یه‌م. چاولێبکه، دوورتر، دوور له‌م دارخورما سه‌ربڕاوانه . دوورتر له سه‌رابی ئه‌م رێخه‌ڵانه، چاو له زه‌ریا که، نه‌دووره ، تۆزێک دوورتر له حه‌میدییه. ئه‌وێ ئابادانه، زه‌ریایه، ئازادییه". درێژه‌ی بابه‌ت
