من لە تەنیایی خۆم دەچم"

"من لە تەنیایی خۆم دەچم"

حەمید موسەدیق
و/ ئەرسەلان عەزیزی


من لە پەرتەوازەیی هەور و شنەی با،
لە سەرلێشاوی ئاسكی ناو پێ دەشت،
من لە تەنیایی خۆم دەچم.
من لەم شەوەدا،
كە بەقەد دڵتەنگییەكانم درێژە،
زوڵفەكانی تۆم دێنەوە یاد
من لەم شەوەدا،
 كە بەقەد دڵتەنگییەكانم درێژە
شێعری چاوەكانی تۆ دەهۆنمەوە
چاوەكانت كانیاوی رووناكین
چاوەكانت قووڵترین رازی، بوونن،
گەڵای داربییەكن، كە بە هاژەهاژی با
جەستەی بە مانەوەی،
تەمەنی بێ كۆتایی دەسپێرێت.
بنواڕە، بەهارێكی دیكە،
بەچرپەچرپ 
بەناو دۆڵی تاریكیدا دەرباز دەبێت
و تۆ لە خەودای و
پەڕەسیلكەكان لە خەودان
و تۆ چاوت بڕیوەتە ،
بەهارێكی دیكە و
گراوێكی دیكە.
نە بەهارێك و 
نە یارێكی دیكە لە رێدایە.
مەخابن.
بەڵام من وتۆ
دوور لە یەك 
دادەڕزێین و دەبین بە تۆز و خۆڵ 
من دڵتەنگی داڕزیین نیم.
دڵتەنگی بێ تۆ ژینم، 
لەم كاتە پڕ لە وێشوومەیەدا،
چی دیی، هەتابوون بە خاك و خۆڵ، 
مەودایەك نەماوە
لە سەر گۆی ئەم سەربان و
دەشت و دەریایەدا.
باڵ دەگرمەوە و دەمرم
و دڵتەنگیم بۆ تۆ، 
ئەم دڵتەنگییە شیرینەم،
لەگەل خۆ دەبەم.
تعداد بازدیدکنندگان