ھەتاویان گرتووە و
تۆق و زەنجیریان لە گەردەن ئاڵاندووە
بەڵام قەد نەیان پرسی؛
خاڵۆ
چۆن ھەتاو،
چۆن ھەتاو،
تۆق و زنجیری لە گەردەن دەئاڵێ
ھەندێ جار، لێرە
لە ناو شەوی یاوگرتووی دەم وچاو مۆندا
لاقەکانی زەمەن
دەچەقێتە ناو قیر
کە پیاو ھەست دەکات
شەوی ئەنگوستەچاو، ھەتا ھەتاییەو
دەرباز بوونی بۆ نییە
بەڵام
بە چاوەکانی تۆ
ئەی کانگای ھیوا
ئەی کانگای ھیوا
شەو،
بۆ هەتاهەتایە
بۆ هەتاهەتایە
ناتوانێ
بمێنێ و،
خۆڕاگری
بمێنێ و،
خۆڕاگری