هاوڕێیەك شك نابەم جگە لە شاخەكان




كورتەیەك لە رۆمانی
هاوڕێیەك شك نابەم، جگە لە شاخەكان
بهرۆز بۆچانی
و/ ئەرسەلان عەزیزی


لە میانەی قرموقاڵی پیاوە ماندوو وتووڕەكاندا، سەر و گوێلاكی گوڵشیفتە پیدا بوو. بە پلەكاندا سەركەوت و بە سەر ئەو پیاوانەی، كە وەكوو منداڵ  هات و هاواریان دەكرد، گوڕاندی و چەند پاكەت پسكیت و هەندێ جگەرەی لە دەست دەرهێنان و بۆ ناو ژنان و منداڵكان گەڕایەوە. وەكوو هەورە برووسكەیەك وابوو، كە بۆ ماوەیەكی كورت، هەموو شوێنێكی لەناو بێدەنگی دا  نوقم كرددبێ. 
گوڵشیفیتە، ژنێكی بە تەواو وشە عەیار بوو. بە لەش و لار و روواڵەتە تێك سمڕاو و چاوە رەش و سەرنج راكێشەكانییەوە، لەو حەوتەیەدا كە لە ناو رووبەری ئۆقیانووسەكەدا وون بووبووین، بە بوێری و لێزانییەكی بێ وێنەوە، هەڵسووكەوتی كردبوو. لە كاتێكدا  كەسانێكی زۆری تێدا بوو، كە بۆ  رفاندنی پستە یان دنكە خورمایەك، ئامادە بوو بەسەر كەلاكی كەسێكی دیكەدا باز بدات; ئەوە ئەو بوو كە توانیبووی، ئەو بەلەمە بچووك و ئاژاوە لێدراو و هەرساوەی ئێمە، رێك بخات و سامانی پێ بدات.  
لە دوو رۆژی یەكەمی سەفەرەكەماندا، كە تەنیا زیاتر لە بەرمیلێك ئاو، لە بەلەمەكەدا نەمابووەوە، بە دووربینییەكی بێ وێنەوە، ئاوەكەی جیرەبەندی كرد و بە هۆی ئەوەوە بوو، كە لەو ماوەیەدا، كەس بە هۆی برسییەتی و تینویەتی بەلادا نەهات. 
ئەو شێرە ژنە لە خۆبایی و دڵنییایە، ئەوەندە جەربەزەی لە خۆدا شك دەبرد، كە لە نهۆمی خوارەوە، كە هێلانەی ژنە قەڵەو و بێ كەڵكەكان بوو، سەركەوێتە سەرێ  و ئەو پیاو و گەنجانەی كە لەخۆبایی بووبوون و بەكەش و ڤش خۆیان بادەدا، لەسەر شوێنی خویان، دانیشێنێ.
لەو حەوتەیەدا بە رادەیەك وەكوو خاوەن دەسەڵات جوڵابووەوە،كە كەس نەیتوانیبوو، قسە بێنێتە ناو قسەی و هەموو كەس، لە حاندی دا، بێدەنگ دەبوو. هەموو هاوسەفەرەكان، رێزیان لێدەگرت و ئەمە نیشانەی دەسەڵاتی ئەو ژنە بوو.
بە پێی ئەو ناسینەی كە لە گوڵشیفتەم پیدا كردبوو; لەوە دڵنیابووم، كە ئەو جگەرە پسكیتانەی بۆ دوو منداڵەكەی خۆی یان. مێردە لەڕو لاوازەكەی نەدەویست.
كاتێك گوڵشیفتە لەبەرچاو وون بوو، جەوەكە تۆزێك هێور بووەوە و هەركەسەو شوێنكی بۆ دانیشتن دۆزییەوە، هەتا پسكیتە وشكەكانی تێدا هەڵلووشێ.
تعداد بازدیدکنندگان