توشای باڵندەیەكی غەریبی زاگرۆس


 مەنسوور یاقووتی
وەرگێڕ: ئەرسەلان عەزیزی

تووشای كاكۆڵێكی ئاورین و داخێكی رەشی لەسەر قوڕگدا بوو و بە هەزار رەنگ دەنوێنێ. هەموو ساڵێك كاتی پاییز، جارێك و تەنیا یەكجا گۆرانییەك دەچڕێ. ئەوەندە تاڵ و خەمگین و سەرسووڕهێنەر دەیچڕێ، كە لە تاودا شاخ، لەهەزار لاوە قەڵەش دەبا و درەختەكان لە ماتەمدا، گەڵاكانیان زەرد هەڵدەگەڕێ و باڵندەكان، دڵگرتە و بەئازار، روو لە ئاسمانەكانی دیكە دەكەن و كۆچ دەكەن. بزنەكێویەكان شاخە بەرزەكانیان دەسوونە سنكی شاخە بەرزەكان، هەتا بشكێت... 


تعداد بازدیدکنندگان