جیهان بێ ترامپ، ئاسوودەترە!؟


 گومان لەوەدا نییە، کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی، لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا، بە تایبەت ئەم خولەی ئێستا، کاریگەرییەکی بەرینی دەبێت؛ لەسەر رهەندی گشتی سیاسەتی ناوەوەوی دەوڵتی ئەمریکا و نەخشەی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردیشەوە. ئەگەرچی ئاماژەکان وامان پیشان دەدەن، کە بایدن براوەی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکانە. بەڵام تا روونبوونەوەی ئاکامی گشتی ھەڵبژاردنەکە، کە رەنگە چەند رۆژێکی دیکە بخاێنێ؛ دەبێ چاوەرووانی کۆتایی ژماردنی دەنگەکان بین. بەتایبەت ئەو دەنگانەی کە ھێشتا لە هەندی لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتەدا نەخوێندراونەتەوە. دنیا بە هەستیارییەوە چاو لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە، لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئامریکا دەکات. ئەگەر ترامپ دۆڕاوی کێبەرکێکە بێت، وەک وادەردەکەوێت. ئەوە لە ساڵی ١٩٣٣ زاینی بەم لاوە، لە تەنیشت جەڕاڵد فورد، جیمی كارتر و بووشی باوك، بۆ یەکەم جارە کە لە  مێژوویی وڵاتە یەکگرتووەکاندا، سەرۆک کۆمارێک پاش یەک خول مانەوە لە دەسەڵاتدا، دەبێ کۆشکی سپی بەجێ بێڵێت.

درێژەی بابەت

تعداد بازدیدکنندگان