ئەگەری شەڕ، دوامیراتەكەی ترامپ بۆ بایدن!

پاش جێگیربوونی ژێردەریایی ناوکی "یو اس اس" جۆرجیا، لە گەل چەند پاپۆڕی شەڕكەری دیكە، لە ناو قووڵایی ئاوەکانی کەنداودا، ئەمڕۆ ئاژانسە هەواڵنێرییەکانی ئیسرائیل، بڵاویان کردەوە کە ژێردەریاییەکی ئیسرائیلی، کاناڵی سویزی بەرەو کەنداو بڕیوە. بەپێی ئەو هەواڵە، ژێر دەریاییەکه لە کاناڵی سویزدا هاتووەتە سەر چۆمەکە و دەڵێن؛ ویستوویەتی ئەم پەیامە بە جیهان رابگەێنێت؛ کە وڵاتی میسر، بۆخۆی، روخسەتی هاتنی ژێردەریاییەکەی بە ئیسرائیل دابوو. ئەمە لە کاتێک دایە، کە هەر لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، جگە لە دوو پاپۆڕیی گەورەی شەڕکەری تر، دوو بۆمب هاوێژی گەورەی بی - ٥٢، کە هەڵگری بۆمبی ناووکین، لە رووبەری ئاسمانی ناوچەکەدا خۆیان نوواندووە. 



تعداد بازدیدکنندگان