«گـەدا»
• غوڵام حوسه‌ین ساعدی
و/ ئەرسەلان عەزیزی
1
هه‌مووی مانگێک نابێت، كە بۆ جاری سێیه‌م رۆشتمه‌وە بۆ شاری قوم و گه‌ڕاومه‌وه. دواجار وه‌ک ئەوەی که‌سێک پێم بڵێ; هەستم ئەكرد كە ئیشەكان خەریکن خراپ ئه‌بن. به‌ڵام دیسان، هێشتا شه‌و له‌نیوه‌دا بوو، به ماشینێکی قوڕازه، که‌وتمه رێ و مابووی خۆر بکه‌وێ، کە له‌به‌ر درکه‌ی، ماڵه‌که‌ی سه‌ی ئه‌سه‌دووڵلا‌دا بووم. هەركە ته‌قه‌م له ئەرکه‌دا، خاتوو عزیزه هات و که دیتمی، داچەڵەکی و پۆرتێکی بۆگرتم. کاتێک رێگای بۆ ئاواڵە ده‌کردم به واق وڕماویه‌وه وتی: "خاتوونه گه‌وره، مه‌گه‌ر تۆ نه‌ڕۆشتبوویەوە؟"
به‌رووی خۆمدا نه‌هێنا، سڵاوم کرد و رۆشتمه ژووره‌وه. له داڵانه‌که‌وه که تێپه‌ریم، له حه‌وشه‌که‌دا، منداڵه‌کان که تازه له خه‌و هه‌ستابوون و له قه‌راخ حه‌وزه‌که‌دا خه‌ریکی ده‌ست و چاو شتن بوون، هه‌ستان و سه‌یریان کردم. من له ته‌نیشت دیواره‌که دانیشتم و بوخچه‌که‌م له پاڵ خۆم دانا و هه‌ر له‌وێ مامه‌وه. خاتووعه‌زیزە سه‌ر له‌نوێ پرسیاری کرد: "خاتونه گه‌وره، هه‌ر به‌ڕاست مه‌گه‌ر نه‌ڕۆشتبوویته‌وه؟"
وتم:"با دایکه‌که‌م. رۆشتبووم، به‌ڵام دیسان گه‌ڕامه‌وه."
خاتوو عه‌زیزه وتی: "باشه ئه‌گه‌ر ئه‌تویست، بڕۆیت و بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر بۆ ڕۆشتییه‌وه؟ لێره ده‌مایته‌وه و ئێمه‌یشت خاترجه‌م ده‌کرد."
پێکه‌نیم و وتم: "ئه‌وتا گه‌ڕاومه‌ته‌وه با خاترجه‌م بن. به‌ڵام دایکه‌که‌م. ئه‌م جار له‌خۆڕا نه‌هاتووم، بۆ کارێکی پێویست هاتوومەتەوە.
منداڵه‌کان هاتن و ده‌وریان گرتم و خاتوو عه‌زیزە، که ورده‌ورده نێوچاوانی ده‌نایه‌یه‌ک، له قه‌راخ باخچه‌که دانیشت و پرسی:"کاره‌که‌ی ترت چێیه؟"
وتم:"هاتووم بۆ خۆم بستێک زەوی بکڕم، خه‌وم بینیوه که نامێنم."
خاتوو عەزیزە ئه‌ملاوئەولای کرد و وتی: "تۆ که یه‌ک فلست شک نه‌ده‌برد، ئێستا چۆن ده‌ته‌وێت جێگه بکڕیت؟"
وتم: "به شێوه‌یه‌ک سازاندوومه و ئاماژه‌م به بوخچه‌که‌م کرد."
خاتوو عه‌زیزه تووڕه بوو و وتی:"ئێستا که پاره‌ت هه‌یه ئه‌ی بۆ هه‌ر دێیت و خه‌نجه‌ر له سه‌ییدی بێچاره ده‌ده‌ی؟ ئه‌و چاره‌ڕه‌شه، له به‌یانی هه‌تا ئێواره خه‌ریکی هه‌ڵات هەڵات و گیانکه‌نشتە و توانای نییه زگی منداڵه‌کانی تێر کات، تۆش که ده‌سبه‌رداری نیت. هه‌ر ئه‌ڕویت و دیته‌وه و هه‌رجاره شتێکی لی ئه‌سێنی."
زاق زاق بۆ نێو چاوانی ده‌ڕوانیم، هه‌تا به‌ڵکوو وڵامی بده‌مه‌وه ومنیش که له زه‌وقی دابووم، وڵامم نه‌دایه‌وه. عه‌زیزه به بۆڵه‌بۆڵ به پلەکانەکاندا سه‌رکه‌وت و منداڵه‌کانیش به په‌له به دوایدا. ده‌تگوت ده‌ترسێن که به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ردا بێنم. به‌ڵام من هه‌روا له ته‌نیشت دیواره‌که‌دا بووم، نه‌مزانی چ بوو؛ خه‌وم لێکه‌وت. له خه‌ودا دیتم که سه‌یید له دووکان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ل عه‌زیزه له داڵانه‌که‌دا راوه‌ستاوه و قسه‌ی من ده‌کات. عه‌زیزە بۆڵه‌بۆڵی ده‌هاتوو هه‌ر خه‌ت و نیشان ده‌کێشی که ئه‌گه‌ر بیتوو سه‌یید ده‌رم نەکات؛ خۆی ده‌زانی چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌ر دێنێ. له خه‌و راپه‌ڕییم و بینیم هه‌ربه‌ڕاست سەیید گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له داڵانه‌که‌دا به ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ل ژنه‌که‌ی قسه ده‌کات. سه‌یید ده‌ی وت:"ئاخر چی لێبکه‌م، درکه‌ی مزگه‌وت، نه هه‌ڵده‌کندرێ و نه ده‌سووتێنرێ. تۆ رێگایه‌کم پیشان بە، بزانم ئه‌توانم چی لێبکه‌م.
خاتوو عه‌زیزه وتی: "نازانم چی لێبکه‌ی، به بۆق و که‌ڕه‌نا، به عالم و ئاده‌می وتووه، سه‌نارێک شک نابات، به‌ڵام ئێستا هاتووه بۆ خۆی جێگه ده‌کرێت. ره‌نگه وادی ئەلسلام و ئه‌مانه‌ی قه‌بووڵ نه‌بێت؛ ئه‌یه‌وێت له خاکی فه‌ره‌جدا بینێژن. ئێستا که ئه‌و هه‌مووه پاره‌یه هه‌یه، بۆ ده‌س له سه‌رت هه‌ڵناگرێ؟ بۆ ناڕواتە لای ئه‌وانی دیکه؟ ئه‌و هه‌مووە کچ و کوڕه‌ی هه‌ی، چوون تۆ له هه‌موویان گێژ و بێچاره‌تری، هاتووه و سه‌روباڵی گرتووی؟ سه‌یید عه‌وڵا، سه‌یید مورته‌زا، جه‌واد ئاغا، سه‌یید عه‌لی، ئه‌و‌ی دیکه، سه‌فیه، حوریه، ئه‌مینه ئاغا و ئه‌هه‌مووە زاوا ده‌وله‌مه‌ندانە، بۆ ته‌نیا هه‌ر ریشی تۆی گرتووه؟"
"من که عاجز بووم، خۆت هه‌ر کارێک ده‌ته‌وێت بیکه، به‌ڵام کارێک مه‌که، لای خۆا خۆش نەبێ، هه‌رچی نه‌بێ دایکمه."
له داڵانه‌که هاتنه ده‌رێ و من چاوه‌کانم به‌ست و وام پیشاندا که خه‌وتووم. سه‌یید بە پلەکانەکاندا رۆشته سه‌رێ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به هێوری هاته خوارێ و له ماڵ رۆشته ده‌رێ. من له بوخچه‌که‌مدا پاروە نانێکم ده‌رهێنا و خواردم و هه‌ر له‌و شوێنه راکشام و خه‌وم لێکەوت. شه‌وه‌که‌ی له‌ناو ماشینەکەدا، ئه‌وه‌نده بەملاوئەولادا کەووتبووم، نه‌مده‌توانی خۆم به سه‌رپێوه رابگرم. هەرکە چاوم کرده‌وه، دیتم هه‌وا تاریک بووەو له دیوه‌که‌دا چرا هه‌ڵکراوه. چه‌ند جار کۆکیم و پاشان رۆشتمه قه‌راخ حه‌وزه‌که، ئاوه‌که‌م تێکدا. که‌س نه‌هاته ده‌رێ. بە پلەکاندا سه‌رکه‌وتم، دیتم خاتوو عه‌زیزه و منداڵه‌کان له ده‌ور سفره‌که دانیشتوون و خه‌ریکن شێو ده‌خۆن. سه‌یید هێشتا نه‌هاتبووه‌وه. له هەیوانه‌که‌دا چاوه‌ڕێم کرد. شێو که خورا ، سه‌رم برده پێشه‌وه و گوتم: خاتوو عه‌زیزه ، خاتوو عه‌زیزه."
ماهرۆخ کچه‌گه‌وره‌که‌ی ئه‌سه‌دوڵا له شوێنه‌که‌ی هه‌ڵبه‌زی و قیژاندی. هه‌موویان هه‌ستان، خاتوو عه‌زیزه فتێڵه‌ی چراکه‌ی هه‌ڵکێشا و گوتی:
"ئەوە چ ده‌که‌ی جنۆکه؟ ئه‌ته‌وی منداڵه‌کانم زاره‌ترەک بن؟"
بەرەو پاش کشامه‌وه و گوتم: "ئه‌مویست بزانم سه‌یید نه‌هاتووه‌ته‌وه؟"
خاتوو عه‌زیزه گوتی: مه‌گه‌ر کوێری، چاوت نییه و نابینی که نه‌هاتووه‌ته‌وه؟ هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه."
ووتم: "بۆ کوێ ڕۆشتووه؟"
ده‌ست و قاچی جووڵاند و وتی: "من چووزانم بۆ کام جه‌هه‌نئەم رۆشتووه."
وتم: "که‌وایه من له کوێ بنووم؟"
وتی: "له سه‌ر سه‌رم، من چوزانم له‌کوێ بنووی، منداڵه‌کانم مه‌ترسێنه و له هه‌رکوێ ده‌ته‌وی بنوو."
هه‌ر له‌و شوێنه، له ناو هیوانه‌که‌دا راکشام و نووستم. به‌یانی هه‌ستام، ده‌مزانی که عه‌زیزه چاوی دیتنی منی نییه، پاش ئەوەی نوێژم کرد، هه‌ستام و له ماڵ رۆشتمه ده‌رێ و چووم بۆ حه‌ره‌م. سه‌ره‌تا حه‌زره‌ت مه‌عسوومه‌م زیاره‌ت کرد، پاشان له‌به‌ر قاپییه گه‌وره‌که‌ی حه‌ره‌مدا چوارمشقی دانیشتم و سه‌روچاوم داپۆشی و ده‌ستم بۆ ئه‌وانه‌ی دێنه زیاره‌تی حه‌ره‌م، درێژکرده‌وه. خۆر به ته‌واوی که‌وتبوو که هه‌ستام پاره‌کانم کۆکرده‌وه و سووچی بوخچه‌که‌م گرێدا و که‌وتمه رێ. نزیکه‌و نیوه‌ڕۆبوو، دیسان هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی ئه‌سه‌دوڵا. نووقڵ و سه‌وهانم بۆ منداڵەکان کڕیبوو، هەرکە ته‌قه‌م له ئەرکه‌که‌دا، ماهرۆخ هات، نیوەی درکه‌که‌ی کرده‌وه و تا چاوی پێکه‌وتم، خیرا درکه‌که‌ی پێوه‌دا و رۆشت. دیسان ته‌قه‌م لێدا. ئافره‌تێکی نه‌ناس هات و وتی: سەیید ئه‌سەدوڵا سێ مانگی ته‌واوه له‌م ماڵه نەماوە.
وتم: "بۆ کوێ رۆشتووه؟ خۆ دوێنی شه‌و له‌ێره بوو."
ئافره‌ته‌که وتی: "نازانم بۆ کوی رۆشتووه، من له کوێ بزانم بۆ کوی رۆشتووه."
درکه‌که‌ی پێوه‌دا و رۆشت، ده‌مزانی که درۆ ده‌کات. تا ئێواره له ته‌نیشت ئەرکه‌که دانیشتم که به‌ڵکوو سه‌یید ئه‌سه‌دوڵا ده‌رکه‌وێت. کاتێک بینیم هه‌واڵێکی نییه، هه‌ستام و که‌وتمه رێ. له‌ناکاو به میشکمدا هات، بڕۆم و دوکانه‌که‌ی سه‌یید بدۆزمه‌وه. به‌ڵام بۆ هه‌رکوێ ده‌رۆشتم که‌س سه‌یید ئه‌سه‌دووڵای ئاوێنەبه‌ندی نه‌ده‌ناسی. له ته‌نیشت بەردتاشه‌کاندا ئاوێنه‌به‌ندێک هه‌بوو، که ناوی سەیید ئه‌سه‌دوڵا بوو. پیاوێک به عه‌با و عه‌مامه‌وه له‌وێ دانیشتبوو. ده‌مزانی سه‌یید قەت عه‌مامه ناکاته سه‌ر، گه‌ڕامه و هه‌ر به‌و ناوه‌دا وێڵ وه‌یلان بووم. کاتی نوێژ که گه‌شت، رۆشتمه حه‌ره‌م و خێروخێراتم کۆکرده‌وه و هاتمه‌وه بۆ ناو بازاڕ. تا نزیکه‌و مه‌غریب، له‌یره‌و له‌وێ به دوای سه‌یید ئه‌سه‌دووڵادا گه‌ڕام. وک ئه‌وکاتانه‌ی که منداڵ بوو، ون ده‌بوو و به شوێنی دا ده‌گه‌ڕام. له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم؛ باشتر ئه‌وه‌یه دیسان بڕۆمه‌وه به‌ر ماڵه‌له‌که‌ی. به‌ڵام ترس هه‌ڵیگرتبووم، له عه‌زیزه ده‌ترسام، له منداڵه‌کانی ده‌ترسام، له هه‌موو که‌س ده‌ترسام، زمانم ڵال بێت ته‌نانه‌ت له حه‌ره‌می خاتوو مه‌عسوومه‌ش ده‌ترسام. له‌ناکاو به شێوه‌یه‌ک خه‌یاڵ هه‌ڵیگرتبووم، بیرم کرده‌وه، باشتر ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌و رۆژه بگه‌ڕێمه‌وه. رۆشتم بۆ لای ماشینەکان که دیتم سه‌یید ئه‌سه‌دووڵا به ده‌ستی پڕ له‌وبه‌ر پیاده‌ره‌وه‌که‌وه تێده‌په‌ڕێت. با‌نگم کرد، راوه‌ستا. هه‌ڵهاتم و ده‌ستم گرت، بووم به قوربان و سه‌ده‌قه‌ی و دۆعام بۆ کرد. داچه‌ڵه‌کی و نه‌یده‌توانی قسه‌بکات. زمانی ڵال بووبوو. حۆڵه‌حۆل سەیری ده‌کردم. وتم: "دایکه‌که‌م، مه‌ترسێ، نایه‌م بۆ ماڵه‌که‌ت. ده‌زانم خاتووعه‌زیزە چاوی هه‌ڵهاتنی منی نییە، به‌ڵام من دڵم بۆت بووە بە تۆزقاڵێک، ده‌مویست بتبینم و بگه‌ڕێمه‌وه.
سه‌یید گوتی:"ئاخر دایکه، تۆ ئیتر تۆزقاڵێک ئابرووت بۆ نه‌هێشتوومه‌ته‌وه، ئێواره له حه‌ره‌مدا دیتمت، گه‌دایت ده‌کرد. به په‌له تێپه‌ڕیم و نه‌متوانی قسه‌ت له‌گه‌ل بکه‌م، له‌م كۆتایی تەمەنەدا، ئه‌مه چ کارێکه ده‌یکه‌ی؟"
من هیچم نگوت و سه‌یید پرسی: "شوێنت بۆ خۆت کڕی؟"
گوتم: "خەمی منت نەبێ، تا ئیستا ته‌رمی که‌س له سه‌ر ده‌ست نه‌ماوه‌ته‌وه، به جۆرێک دیشارنه‌وه."
قورگم گیرا و گریام، سه‌یید ئه‌سه‌دووڵاش دڵی پڕبوو، به‌ڵام نه‌یخسته خۆی و لێی پرسیم:" بۆ ده‌گری؟ "
گوتم: "بۆ غه‌ریبیی ئیمامی هه‌شته‌م ده‌گریم."
سه‌یید گیرفانه‌کانی پشکنی و تاکه تمه‌نییه‌کی دۆزییه‌وه و دایه من و وتی: "دایه گیان، مانه‌وه لیره بۆ تۆ سوودی نییه، باشتره بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای سه‌ی عه‌بدووڵا. ئاخر من که ناتوانم ژیانت دابین بکه‌م. به گه‌دایش نابێت، سه‌رئه‌نجام ده‌تبینن و ده‌تناسنه‌وه و کاتێک بزانن که خێزانی حاجی سه‌ی ره‌زیی، خه‌ریکه سواڵ ده‌کات، ئێسکی باوکم له قه‌بره‌که‌دا ده‌له‌رزێ و ئابروی سه‌رجه‌م خێڵه‌که‌مان ده‌ڕوات. بگه‌ره‌وه بۆ لای عه‌بدووڵا، ژنه‌که‌ی ئه‌و وه‌ک عه‌زیزه سه‌ڵیته نییه، له ره‌حم و مروووه‌ت ئه‌گات.
کاتێک گه‌شتینه لای ماشینەکان، به یه‌کێک له شۆفیرەکانی وت: باوکه، ئه‌م پیره‌ژنه سوارکه و له شوشدا دایبه‌زێنه، خێری هه‌یه. گه‌ڕایه‌وه و ڕۆشت، خوداحافیزیشی نه‌کرد. ئیتر با‌نگم نه‌کرد، نه‌یده‌ویست بزانی که دایکییه‌م.
٢
ماڵی سه‌ی عه‌بدوڵا دڵیان بۆ ته‌نگ بووبووم. سه‌یید و ژنه‌که‌ی رۆشتبوون و منداڵه‌کانیش ماله‌که‌یان وه‌سه‌ر سەریان نابوو. خوشکه قه‌ڵه‌و و باوه‌قۆره‌که‌ی ره‌خشه‌نده‌ش، هه‌میشه‌ی خوایی، له ناوه‌راست هه‌یوانه‌که‌دا دانیشتبوو و شتی ده‌چنی. هەرکە دەنگی بیستم، رووی کرایه‌وه. منداڵه‌کانیش پێیان خۆش بوو. ره‌خشه‌نده و سه‌ی عه‌بدووڵا، بریار نه‌بوو به‌م خێراییه بگه‌ڕێنه‌وه. نان و پێخۆر تا دڵت بگرێ، مشەمەر بوو. منداڵه‌کان به سه‌ر و کۆڵی یه‌کدیدا هه‌ڵده‌به‌زین و له حه‌وشه‌که‌دا راوڕاوێنیان بوو. هه‌ڵده‌هاتن، شتیان دەڕشت و دەیانپژاند و ده‌یانویست بزانن، بوخچه‌که‌م چی تێدایە. ئەوانیش وەکوو گەورەکانییان ئەیانویست سەر لە بوخچەکەم دەربێنن. خوشکه‌که‌ی ره‌خشه‌نده له هیوانه‌که‌دا داده‌نیشت و قاقا پێده‌که‌نی و قژە بژەکەی ده‌خسته پشت گوێ و له‌گه‌ل منداڵه‌کاندا هاوئەنگ ئەبوو و ده‌یگوت: "خاتوونە گەورە، بۆخچه‌که‌ت چی تێدایه؟ ئه‌گه‌ر ده‌خورێ بیده با بیخۆین."
و منیش ده‌مگوت: به خۆا خواردنی تێدا نییە، شتی خواردن له بۆخچه‌که‌ی مندا چ ده‌کات.
بۆ ده‌رێ که ده‌ڕۆیشتم، منداڵه‌کان ده‌یانویست له گه‌لم بێنه ده‌رێ. به‌ڵام من به هه‌رجۆرێک بووه، فریوم ئەدان وشیره‌م لە سه‌ر ئەسوین و ده‌رۆشتمە سه‌ر شه‌قام. له‌و ناوه‌دا چواررێیانێک هه‌بوو، وه‌کوو مەیدانۆچکە. قووڵ و تاریک، که هه‌میشه له‌وێ داده‌نیشتم، که‌متر که‌سێک، بەو ناوه‌دا تێده‌په‌ڕی. گه‌داییه‌که‌ی به‌ره‌که‌تێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو و من ته‌نیا بۆ سه‌وابه‌که‌ی ئه‌و کاره‌م ده‌کرد. کاتێک که بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕامه‌وه، خوشکه‌که‌ی ره‌خشه‌نده ده‌یگووت: "خاتوونە گەورە، بۆ کوێ رۆشتبوویت؟ بۆلای شووه‌که‌ت رۆشتبوویت!"
پاشان منداڵه‌کان ده‌وریان ده‌گرتم و هه‌رکامه‌یان شتێکی لێده‌پرسیم و منیش پێکه‌نین ده‌یگرتم و نه‌مده‌توانی و‌ڵامیان بده‌مه‌وه و قاقا پێده‌که‌نیم. بەم شێوەیە هه‌موویان ئەیاندایە قاقای پێکه‌نین و ئه‌وکاته به پێکه‌نین ماڵه‌کمان ده‌له‌رانده‌وه. خوشکه‌که‌ی ره‌خشه‌نده خۆشی ده‌ویستم، هەر زۆری خۆش ئەویستم. ده‌یویست به‌هه‌ر جۆرێک بووه کارێکم بۆ بکات و خۆشحالم کات. پێم وت؛ توورەکەیەکم بۆ بچنێ. هه‌رکه له توورەکەکە بووه‌وه گوتی: "توورەکە چنیین خۆشبەختی دێنی، هه‌واڵی خۆشی به‌دوادا دێ."
به‌م شێوه‌یه‌ش بوو، کە سبه‌ی پێش تاو کەوتن، سه‌روگویلاکی سەی عه‌بدووڵا و ره‌خشه‌نده ده‌رکه‌وت، که تازه له گوند گه‌ڕابوونه‌وه. ره‌خشه‌نده هه‌رکه چاوی پێکەوتم، داچه‌ڵه‌کی و نێوچاوانی تێکنا. سه‌ی عەدوڵا سوور و سپی و قه‌ڵه‌و بووبووه‌وه. ریشی ده‌رهێنابوو و به بێوازییه‌که‌وه سه‌یری کردم و نەی دواندم. له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم؛ ئێستا که که‌س نامدوێنێ، باشتره بڕۆم، مانه‌وه‌م که‌ڵکی نییه. هه‌رکه‌س ده‌مبینێ، نیۆچاوانی گرژ ده‌بێت. چی تر له گه‌ل منداڵه‌کانیش قرموقاڵ و پێکەنین ناکرێت، خوشکه‌که‌ی ره‌خشه‌نده‌ش بێده‌نگ بووبوو. سه‌ی عه‌وڵا، بییر بردییەوە و سه‌یری کردم و وتی: بۆ ئه‌م پێ و ئه‌و پێ ده‌که‌ی دایکه؟
وتم: ئه‌مه‌وێت لێده‌م و بڕۆم.
خۆشحال بوو و گوتی: ئێستا کە ده‌ته‌وێت بڕۆی، وه‌ره هەر ئێستا به‌و ماشێنەی که ئێمه‌ی هێنایه‌وه، بڕۆ بۆ گوند.
منداڵه‌کان نان و پينێریان بۆ هێنام، بۆخچه و ئه‌و توورەکەییەی که خوشکه‌که‌ی ره‌خشه‌نده بۆی چنیبووم، هه‌ڵگرت و ئه‌و داره‌ی که سه‌یید له بری گۆچان پێی به‌خشیبووم، گرته ده‌ست و گوتم: "قسه‌یه‌کم نییه، ده‌ڕم."
منداڵه‌کانم ماچ کرد و منداڵه‌کانیش منیان ماچ کرد و رۆشتمه ده‌رێ. ماشێنەکە له ده‌رێ راوه‌ستابوو، سوار بووم. منداڵه‌کان هاتنه ده‌رێ و ده‌ورە تەموویان له ماشێنەکەدا. ره‌خشه‌نده و خوشکه‌که‌ی نه‌هاتن، سه‌یید دووتمه‌ن پاره‌ی ناردبوو و گوتبووی جارێکی دیکه له‌سه‌رم نه‌دا و بگه‌ڕێمه‌وه. ده‌نگی گریانی خوشکه‌که‌ی ره‌خشه‌نده‌م له ژووره‌وه ده‌بیست. کچه گه‌وره‌که‌ی ره‌خشەنده گوتی: "ئه‌و ده‌ترسێ، ده‌ترسێ شه‌و کاره‌ساتێک روو بدات." نزیکه‌و نیوه‌ڕۆ گه‌شتینه ئاوایی. که دابه‌زیم، بۆ ناو بۆدڕنێکیان بردم، کە دەرکەیەکی بچووک و چوارسووچی هەبوو. هەر دوو قاچ و ده‌ستەکانم بەجارێک ژانیان ده‌کرد. شه‌و نان و شلەو گۆشتیان بۆ هێنام، شێوم کردوه و هه‌ستام که نوێژ بکه‌م، درکه‌ی بۆدڕنەکەم کرده‌وه. به‌رپێم دۆڵێکی قووڵ بوو. مانگ به‌سه‌ریه‌وه هه‌ڵواسرابوو. هەموو شوێنێک وه‌کوو شیر، روون بوو. له شوێنێکی زۆر دووره‌وه لووره‌ی گورگ ده‌هاته بەرگوێ و ده‌نگێک له پشت ماڵه‌که‌وه ده‌یگووت: "ئێستا دێت ده‌تخوات، گورگ که‌یفی به پیره‌ژنان دێت."
هه‌ستم ده‌کرد، ددانه‌کانی ده‌بینم، شتێک وه‌ک مریشک له سه‌ر بانه‌که ده‌ستی به قوتقوت کرد و دەنووکی دەوەشاند. له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم، خوا بکات شێت نه‌بم، کاتێک که‌سێک خه‌یاڵاتی ئەبێ وای لێدێ. له ده‌رەوە ترسام و رۆشتمه ژوورێ. له سبه‌ی را چی تر تاقه‌تی دۆڵ و مانگ و ده‌ره‌وه‌م نه‌ما. هەمیشە لە ناو بۆدڕنەکەدا بووم، دڵم داگیرابوو، بیرم ئەکرئەوە کە چ بوو که به‌م شێوەیەی لێ هات. دەگریام، دەگریام بۆ غه‌ریبییەکەی ئیمامی غه‌ریبان و گه‌نجیەتییەکەی، سه‌قاووەکەی که‌ربه‌لا. سه‌فیه‌م که‌وتبووه یاد، دڵم بۆی ته‌نگ بووبوو، به‌ڵام له مێرده‌که‌ی ده‌ترسام. هه‌رچه‌ند دڵنیابووم که نازانی من له کوێم، دیسان لێی ده‌ترسام، هەرچەند دەمزانی، نازانێ من لەکوێم، دیسان لێی دەترسام. وەهم و خەیاڵ هەڵیئەگرتبووم.
گوند هه‌موو شتێکی باش بوو، به‌ڵام من نه‌مده‌توانی بڕۆم و خێر بچنمه‌وه. ئێواران ده‌ڕۆشتمه‌ن ته‌نیشت مه‌یدانۆچکه‌که و تا شه‌و له‌وی داده‌نیشتم. کارم به کار که‌سه‌وه نه‌بوو، که‌سیش کاری بەسەر منەوە نەبوو، که‌وشه‌کانم له رێگادا وون کردبوو، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگووت: خۆزگه که‌سێک په‌یدا ده‌بوو، بۆ ره‌زای خۆا جووتێک که‌وشی خه‌ڵات ده‌کردم. ده‌ترسام داوا له‌یه‌کێک بکه‌م، ترسم له‌وه بوو، بگاته‌وه به گوێ سه‌یید و تووڕه بێت. حاڵم باش نه‌بوو، شه‌وانه خۆم پیس ده‌کرد، له خۆڕا پیس ده‌بووم، نه‌مده‌زانی بۆ وام لێهاتووه. که‌س نه‌بوو لێم بپرسێ.
رۆژێک ده‌روێشێکی پیر هاته ناو گوند. شه‌مایلێکی [وێنەیەکی]گه‌وره‌ی پێ بوو که پێی فرۆشتم، ئه‌و شه‌وه و شه‌وی دواتر، له به‌ر پێی شه‌مایله‌که داده‌نیشتم و ره‌وزه‌م ده‌خوێند. خۆشحاڵ بووم و ده‌مزانی که گه‌دایی به شه‌مایله‌وه خێری زۆر زیاتره.
شه‌ویک که سه‌ر دڵم گیرابوو، دانیشتبووم، خه‌یاڵ هەڵی گرتبووم، له ناکاو دیتم با‌نگم ده‌که‌ن، ده‌نگه‌که له دووڕا ده‌هات، درکه‌که‌م کرده‌وه و گوێم گرت، له شوێنێکی دووره‌وه، ده‌تگوت له پشت ئه‌و کێوانه‌وه با‌نگم ده‌که‌ن. ده‌نگی ناسیاو بوو، به‌ڵام نه‌مزانی ده‌نگی کێیه، هەموو ترسه‌که‌م رژا و هه‌ستام و شه‌مایل و که‌ل و په‌له‌که‌م هه‌ڵگرت و که‌وتمه ڕێ، رێگه‌کان باریک و درێژ بوون، ده‌شتکه رووناک بوو. به رێگادا که ده‌ڕۆشتم، هه‌موو شتێک نه‌رم بوو. جاده‌کە به‌رز ده‌بووه‌وه و رۆده‌چوو، ماندووی نه‌ده‌کردم، هه‌موو ئه‌مانه له به‌ره‌کتی رووناکی، سه‌ر و دڵم بوو، له به‌ره‌که‌تی نیگای پیاوچاکانه‌وه بوو، له گوند ده‌رکه‌وتم و له قه‌راخ زه‌وی که‌سێک دانیشتم، هیلاکی ده‌رکه‌م که پیاوێک به سێ وشتره‌وه ده‌رکه‌وت. هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌ستم کرد، به ره‌وزه خوێندنەوە، سه‌ره‌تا پیاوه‌که، ترس هه‌ڵیگرت و پاشان زکی پێسووتام و سواری کردم و بۆ خۆشی سواری یه‌کێکی دیکه بوو. وشتر سییه‌م، له پشت هه‌ردووکمانه‌وه، هێور هێور رێگای ده‌بڕی. دڵم گیرا وکەوتمەوە یادی شێوی غه‌ریبانی کەربەڵا و بە شێنەیی گریام.
(٣)
به جه‌واد ئاغام گوت؛ ده‌ڕۆم کار ده‌که‌م و نان ده‌خۆم، تێرکردنی ته‌نیا زگێک زۆر گران نییه. کار ده‌که‌م و ئه‌گه‌ر ئێستا گه‌دایی ده‌که‌م بۆ پاره‌که‌ی نییه، بۆ خێرەکه‌یه‌تی. من به بۆنی نانی گه‌دایی که‌یفخۆش ده‌بم. خۆشم له سه‌وابه‌که‌ی دێت، نابێ ئێوش پێتان گران بێت، هه‌رکه‌سه خۆی وڵامده‌ری ئاکاری خۆیه‌تی و جه‌واد ئاغاش وتی؛ لە ماڵەکەی رێگام نادات، برۆم هه‌ر غه‌ڵه‌تێک، دڵم ده‌خوازێت بیکه‌م و درکه‌که‌ی به‌ست. ده‌مزانی که سه‌فییه هاتووه‌ته پشت درکه و تێگه‌یشتووه که جه‌واد ئاغا نه‌یهێشتووه بڕۆمه ژوورێ و خۆی رنیوه‌و خه‌می خوارده‌ووه و گریاوه و کاتێک جه‌واد ئاغا چووه‌ته ژوورێ، بێشکه‌ی منداڵه‌که‌ی جواندووه و وای نیشانداوه که هیچ نازانێ. ده‌مزانی که سه‌عاتێکی دیکه، جه‌واد ئاغا ده‌ڕۆا بۆ بازاڕ. رۆشتم و له کۆڵانه‌کی ئه‌وبه‌ر سه‌عاتێک سه‌برم کرد و دیسان ته‌قه‌م له درکه‌که هه‌ستان، کە له ناکاو دیسان جه‌واد ئاغا درکه‌که‌ی کرده‌وه و گوتی: ئیتر چی؟
گوتم: "هیچ."
ملی رێگاکه‌م گرت و رۆشتم. و جه‌واد ئاغا ئه‌وه‌نده لە پاشەوە سه‌یری کردم تا له کۆڵانه‌که ترازام. و شه‌مایله‌که‌م له بوخچه‌که‌م ده‌رهێنا و ده‌ستم کرد به مه‌دحی مولای موته‌قیان. ژنێکی له‌ڕکه‌له ده‌رکه‌وت و هات و سه‌یری کردم و سه‌ده‌قه‌یەکی دامێ و گوتی: "پیره ژن، له کوێوه دێی و بۆ کوێ ده‌ڕوت؟"
گوتم : له بیابانه‌وه دێم و به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێم
گوتی: "تۆ به‌م ته‌مه‌نه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر ده‌توانی کار بکه‌ی؟"
گوتم: "به هێزی خودا و یارمه‌تی شای مه‌ردان، کێو ده‌نێمه سه‌ر کێو.
گوتی: "ده‌توانی جل و به‌رگ بشۆی.
گوتم: "ئیمامی غه‌ریبان یارمه‌تیم ده‌دات."
گوتی: "ئێستا که وایه دوام که‌وه."
شوێنی که‌وتم، رۆشتین و رۆشتین تا له کۆڵانێکی چۆڵدا، گه‌شتینه به‌ر ماڵێکی گه‌وره، که داڵانێکی به‌ربڵاوی هه‌بوو. رۆشتینه ژوورێ. حه‌وشه‌یه‌کی به‌رین و حه‌و‌زێکی گه‌وره‌شی هه‌بوو، که ده‌ریایه‌ک ئاوی ده‌گرت، و له ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌که‌دا هه‌ڵکه‌وتبوو. له سه‌ر سه‌کۆی قه‌راخ حه‌وزه‌که‌شدا، چه‌ند ژنێکی رازاوە دانیشتبوون. سوور وسنج، وەکوو په‌نجه‌ی مانگ، ده‌میان ده‌جووڵایه‌وه‌وه و ده‌تگوت خه‌ریکن شتێک ده‌خۆن، که کۆتای نایه‌ت. هه‌رکه چاویان به من که‌وت پێکه‌نین گرتنی و دایان قاقای پێکەنین و هه‌ر خه‌ریک بوون، پێکه‌وه قسه‌یان ده‌کرد و چپه چپیان بوو. پاشان وتان، کە من ناتوانم جل وبه‌رگ بشۆم. باشترە له پشت ئەرکه دانیشم. به شه‌مایل و بۆخچه‌که‌مه‌وه له پشت ئەرکه‌کە دانیشتم. پاشان ژنه له‌ڕه‌که‌لەکە، پێی وتم؛ هه‌رکه‌س درکه‌که‌ی کوتا وتی؛ ره‌بابه‌م ئەوێ، رێگای بده‌مێ، هه‌تا بێته ژوورێ. تا چه‌ند سه‌عات که‌س ته‌قه‌ی له درکه‌کە نه‌دا. من دانیشتبووم و دۆعام ده‌خوێند و له گه‌ل خوای خۆم راز و نیازم ده‌کرد. سووچێکی ته‌نگه‌به‌ر بوو و ترسم له تاریکیش نه‌بوو. له ناو حه‌وشه‌که‌وه ده‌نگه ده‌نگ ده‌هات و نه‌مدازانی کێگەل لە گه‌ل کێ کردبوویانه، دەنگە دەنگ و قرمووقاڵ. ئه‌و ژنه پێی وتبووم؛ سه‌رم له لاکی خۆمدا بێت و منیش سه‌رم له لاکی خۆمدا بوو؛ که درکه‌یان لێدا، گوتم: کێیه؟
گوتی: "روبابه‌م ده‌وێت"
درکه‌م کرده‌وه، پیاوێکی لاواز و رەڵکەلە به تله‌تل هاته ژوورێ و راسته‌وخۆ رۆشته ناو حه‌وشه‌که. له ناو حه‌شه‌که‌وه ده‌نگی قاقای پێکه‌نین به‌رز بووه‌وه. پاشان وه‌ک سه‌ره‌تا دیسان بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌دا کێشا. ورده ورده خه‌وم لێکه‌وت. له خه‌ودا دیتم دیسان رۆشتوومه‌ته‌وه به‌ر ماڵی سه‌فییه و ته‌قه له درکه‌که ده‌ده‌م که جه‌واد ئاغا دیسان درکه‌که‌ی کرده‌وه و گوتی: ئیتر چی؟ و منیش گوتم: هیچ. به‌ڵام له ناکاو ده‌رپه‌ڕییه ده‌رێ و من هه‌ڵهاتم و ئه‌و به قامچی دوام که‌وتبوو. له ناو ئه‌م داڵغه‌دا بووم، که درکه‌که‌یان کوتا و له خه‌و راپه‌ڕیم، ترس هه‌ڵیگرتم، جگه له جه‌واد ئاغا ده‌یتوانی کێ بێت؟
گوتم: "کێیه؟"
جواد ئاغا: "بیکه‌وه."
گوتم :"کێت ده‌وێ؟"
گوتی: "رۆبابه."
گوتم : "لێره نییه."
گوتی: ده‌ڵێم بیکه‌وه سه‌ڵیته.
پاشان ده‌ستی کرد به درکه کوتان و ئینجا توندتر لێیدا. ژنه له‌ڕکه‌له‌که هاتوو گوتی: ئه‌وه چ باسه؟
گوتم: به‌ساقه‌ت بم، له‌ده‌ورت گه‌ڕێم ، درکه‌که مه‌که‌وه.
گوتی: بۆ؟
گوتم: "ئه‌گه‌ر بێی و بیکه‌یه‌وه، به‌دبه‌ختم ده‌کات، واده‌زانی هاتووم بۆ ئێره خێربچنمه‌وه.
گوتی: "ئه‌مه کێیه ده‌یه‌وێت، بێچارەت کات؟"
گوتم: "جه‌واد ئاغا، زاواکه‌م."
گوتی : "وه‌ره له‌و تاریکایه‌دا، خۆت حه‌شار ده."
هه‌ستام و رۆشتم و له ناو تاریکایه‌که‌دا خۆم شارده‌وه. ژنه‌که درکه‌که‌ی کرده‌وه. گوێم له ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانی بوو. هاته ژوورێ و بۆڵه‌بۆڵی ده‌کرد و رۆشته ناو حه‌وشه‌که. له ناو حه‌وشه‌که‌دا، بوو بە غه‌ڵمه غه‌ڵم و پلەزیقان. پاشان وه‌ک سه‌ره‌تا ئه‌و ناوه بێده‌نگ بوو. من گه‌ڕامه‌وه و درکه‌که‌م کرده‌وه. ده‌رەوە هێور و رووناک و فه‌رێح بوو. بۆخچه و شه‌مایله‌که‌م هه‌ڵگرت و گوتم: "یا قه‌مه‌ری به‌نی هاشم، تۆ ئاگادار به، له ده‌ستی ئه‌مانه، چ ده‌کێشم .
پاشان لێم‌دا و رۆشتمه ده‌رێ.
(٤)
ئه‌و شه‌وه خێرم نه‌چنییه‌وه. خواردنێکی مه‌مرمه‌ژیم هه‌بوو. گۆچان به ده‌ست، شه‌مایل و بوخچه‌که‌م دایه ژێر عەباکەم و چاوه‌ڕێم کرد. ماشینێکی ره‌ش هات و سواری کردم. له‌شار رۆشتینه ده‌رێ و له به‌ر کۆڵانێکی ته‌نگه‌به‌ر و تاریک‌دا دایبەزاندم. لە کۆتایی کۆڵانه‌کەدا، رووناکییه‌کی لاواز هەڵبووبوو. له شه‌ڕی هه‌موو شتێک رزگارم بووبوو. کاتی ئه‌وه گه‌شتبوو، که چی دیکە، به خۆم رابگه‌م. کاتێک که‌شتمه کۆتای کۆڵانه‌که، درکه‌که ئاوه‌ڵا بوو، رۆشتمه ژوورەوە. باخێکی گه‌وره بوو، که دره‌خته به‌ساڵاچووه‌کانی، لق وپۆپیان له‌یه‌ک ئاڵاندبوو. خوڕەی ئاو له هه‌موو لایه‌کیه‌وه ئەهاتە به‌رگوی. قه‌ندیلێکی کۆنه و روون لە چڵی داربییەکەوە شۆڕ بووبووەوە. لە ژێر قەندیلەکە دانیشتم و چاوەڕێ مام. قەمەر و فاتیمە و ماپارە هاتن. هەر چوار‌مان سەرەتا دامانە پرمەی گریان و پاشان دەستمان کرد بە زووخاو هەڵڕشتن. قەمەر خرپن و قەڵەو مابووەوە. بەڵام ورگی داشۆڕابوو. فاتمە توابووەوە و شتێکی ئەوتۆی لێنەمابووەوە. بەڵام بەو حاڵەش هەر پێدەکەنی و دوواتر دەیدایە پرمەی گریان. ماپارە برسی بوو. بوخچەکەم کرئەوە و ورتکە نانەکانم هەڵڕشتە بەرئەمی. فاتمە هێشا بوخچەکەی، لە لای خۆی هەڵگرتبوو و ئاگای لێ‌بوو. ماپارە دەستی کرد بە خۆاردنێ نانەکان. وام هاتە پێش چاو کە خواردنی لە بیر چووبێتەوە. بە شێوەیەکی سەیر نانەکەی ئەجویی و قورتی دەدا. پاشان دانیشتینە پای قسە کردن و هەر سێکەیان لە من بە گلەیی بوون کە بۆ سەردانیان ناکەم. من هەر قەسەم و قورئانم بۆ دەخواردن کە لێرە نەبووم. به‌ڵام ئه‌وان بروایان نه‌ده‌کرد. پاشان باسی گه‌داییمان کرد. هه‌رچیم کرد ، فاتمه باسی بوخچه‌که‌ی خۆی نه‌کرد. پاشان رۆشتینه قه‌راخ حه‌وزه‌که، من هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن. پێم وتن؛ که دنیا زۆر چاک بووه و منیش خراپ نیم. خێر دەچنمه‌وه و شه‌مایل ده‌گێڕم. فاتمە وتی: " ئێسته که شه‌مایل ده‌گێری، ره‌وزه‌یه‌کی قاسمان بۆ بخوێنە، دڵمان زۆر ته‌نگه."
هه‌ر چوار‌مان له ژێر داره‌کان دانیشتبووین. من ره‌وزه‌م بۆخوێندنەوه. فاتمه له پێشدا پێکه‌نینی و ئینجا دایه پرمه‌ی گریان. هه‌رچوارما گریاین. له ناو باخه‌که‌شه‌وه، هه‌نسکی گریان ده‌هاته به‌ر گوێ.
(٥)
کاتێک دوعای عه‌لقه‌مه‌که ته‌واو بوو، که‌وتمه‌وە یادی ماڵ و ژیانەکەم. هه‌مووم کۆکردبووه‌وه و له مال ئه‌مینه یاغام دانابوون. ئێواره بوو کە گه‌شتمه ئه‌وێ و درکه‌م کوتا. خۆی هات و درکه‌که‌ی کرده‌وه. ده‌تگووت له قه‌برستانەوە گه‌راومه‌ته‌وه.واقی وڕما و هیچ نه‌گوت. نه‌وه‌کانی هاتن ، کچه‌که‌ی نه‌بوو. منیش نه‌مپرسی له‌کوێیه. ده‌مزانی وه‌ک هه‌میشه له حه‌مامه.
ئه‌مینه وتی: "له کوێی سه‌یزاده خاتوون؟"
وتم: ”لە ژێر سێبەری ئێوەدام”
ئامینە گوتی:” چ عەجایەب لەم ناوانە ئەركەوتی؟”
وتم:” هاتووم و بزانم، کەلووپەلەکانم لە چ حاڵ و رۆژێکدان؟”
ئەمینە ژێرخانەکەی پیشان دا و گوتی:” چەند جار، سەی مورتەزا و جەواد ئاغا و حۆرییە هاتن بە دووای ئەمانەدا، من نەمهێشت ئەستی لێئەن. بەهەموویانم وت، ئەو بۆ خۆی هێشتا لە ژیاندایە و ئەژیی. هەركات سەری نایەوە، قسەێكم نییە و وەرن و میراتەكەی خۆتان بەرن." ژێرخانەكە بۆنی ترشاو و سەدری (هاڕدراوە) و کەڕەکیفەی ئەدا. قاڵیی و جاجمەكانیان لە سووچێکی شێداری ژێرخانەكەدا كۆكردبووە. لوولە زۆپەكان و سەماوەرە گەورەكان و تەنەكەكانیان هەڵچنیبوو. شتێكی زەرد وەكوو گوڵە کەلەرم، نیشتبووە سەر هەموو شتەكان. بۆنێكی سەیر هەموو ئەو ناوەی تەنیبوو. کاتێک هەوات هەڵئەمژیی، لووتت پڕ ئەبوو لە ئاو. سێ کورسییان لە تەەنیشت یەکدی هەڵچنیبوو.لە ناوەڕاستیاندا سێ کارژەلەیبچووک وەکوو سێ دانە پشیلە، دانیشتبوون و یۆنجەیان ئەخوارد.کیانلەبەرێکی سیریش لەو ناوەدا بوو کە کلکێکی درێژ و سەرێکی سێ سووچی هەبوو و بە پەلە زەویەکەیان ئەلستەوە و خاکیان ئەخوارد.
ئامینە لێی پرسیم:"چت لە پارەکان کرد، خاتوو سەی زائە؟
من گوتم:"کامە پارە؟"
ئەمینە گوتی:"عەزیزە نووسیبووی کە رۆشتبوی بۆ قووم، بۆ خۆت مەقبەرە بکڕی؟"
گوتم:" تۆش باوەرت کردووە؟"
ئەمینە گوتی:"من بۆ خۆم باوەڕم نەکرد، بەڵام چ لەم خەڵکە ئەکەیت، کە بە حەق و ناحەق شت هەڵئەبەستن.
گوتم :"گوێ مەئەرێ."
ئەمینە پرسیاری کرد:" ئەڕۆیە کویگەل، چ کارگەلێک ئەکەی؟"
گوتم:" بۆ هەموو شوێنێک ئەچم. لە قەبرستانەکاندا شەمایل ئەگێڕم، رەوزە ئەخوێنم، بوومەتە مەدداح."
منداڵەکانی ئەمینە زمانیان کرایەوە. پێم خۆش بوو. شەمایلەکەم پیشان دان، ترسان و هەڵهاتن.
ئەمینە گوتی:" ئێستا ئیتر دڵنییا بوویت. تێگەشتی کە هەست و نەستت لە شوێن خویدایە و هیجیان لێ نەهاتووە.؟"
گوتم:" خوا منداڵەکانت بۆ بهێڵێت، یەکێک لە بووخچەکانم بئەیە، ئەمەوێت بۆ شەمایلەکانم پەرئەیەک ساز کەم."
ئەمینە کوتی:"نابێت، منداڵەکنت رازی نیین و دێن و شەڕم پێ ئەفرۆشن."
گوتم:"باشە، ئێستا کە رازی نیین، منیش نامەوێت."
پاشان هاتمە ئەرەوە. بەبیرم هاتەوە کە شەمایلی حەزرەت باشترە کە پەرئەی نەبێ و تازە تەپووتۆزی قەبرستانەکان ئەبێتە هۆی ئەوەی، کە سیمای پاکیان، لە چاوی بەد بە دوور بێ. گەشتمە سەر دووڕیانەکە و دانیشتم و ئەستم کرد بە رەوزە خویندن. پیاوەکان لە کاتێکدا سەرنجیان ئەدام راوەستان. من کارەساتم باس ئەکرد و ئەگریام و خەڵکەکە لەخۆیانەوە پێئەکەنین.
(٦)
ئیتر کارێکم نەبوو. بەگشتی لە ناو کۆڵان و شەقامەکاندا وێڵ بووم و منداڵان دووام ئەکەوتن. من رەوزەم ئەخوێند و لە ناو تاسێکی بچووکدا ئاوی مەرقەدم ئەفرۆشت. ئەنگم گڕ بووبوو، قاچەکانم برینیان هەڵگرتبوو. نینۆکی قاچەکانم هەڵکەندرابوو و شوێنەکەی ئەبرژایەوە. شتێک پێش قوڕگی گرتبووم و نەیئەهێشت ئەنگم ئەر بێ. لە ناو قەبرستاندا ئەنووستم. تەپوو تۆز بەشێوەیەک شەمایلەکەیان داپۆشیبوو، کە چی دیکە رواڵەتی حەزرەت دیار نەبوو. ئیتر برسیم نەئەبوو. ئاو، تەنیا ئاوم ئەخوارئەوە. هەندێ جاریش هەوەسم ئەکرد خاک بخۆم و ەکوو ئەو ئاژەڵە بچکۆلەیەی لە ناو بەرخەکانی دیکەدا دانیشتبوو و زەوی ئەلستەوە. برینێکی گەورە، بە قەئەر ناو لپی ئەستم، لە ناو قورگمدا سەوز بووبوو، کە بێ پسانەوە، خوێنی ئەئەڵاند. چی دیکە سەئەقەم وەر نەئەگرت. لەناو ئاپۆڕای خەڵکەکەدا، جار وبار چاوم بە منداڵەکانم ئەکەوت؛ کە تا منیان ئەدی، خۆیان ئەشارئەوە. شەوی هەینی لە ناو قەبرستان بووم و لە پشت مرئەشۆرخانەکەدا نوێژم ئەخوێند کە کوڕەگەورەکەی سەیید مورتەزا و ئاغا موجتەبا هاتن و پێیان گوتم کە لەگەلیان بڕومەوە بۆ ماڵەوە. من نەمئەویست بڕۆم. ئەوان بەزۆر سوواری ماشینێکیان کردم و بردمیان و تا چاوم کردوە، بینیم لە ناو باخێکی گەورەدام. منیان لە ژێر درەختێکی گەورەدا دانا و بۆخۆیان رۆشتنە ناو ژوورێکی گەورە و رووناک و پاشان لەگەل پیاوێکی قەڵەو هاتنە درێ و بەلامەوە راوەستان و سەیریان کردم. کوڕەکەی سەیید مورتەزا و ئاغا موجتەبا رۆشتنە پشتی دارەکان و چی دیکە نەگەڕانەوە. دوو کەس هاتن و منیان برئە ناو داڵانێکی تاریک و پاشان لە ژوورێکی تاریکیان خستم و لەوێ بۆی خەوتم. بەیانی ژوورەکە پڕبوو لە گەدا و کاتێک چاویان بە من کەوت، نانیان لێ ئەویستم و منیش رەوزەی ئەبوولفەزلم بۆ خوێندن. لە ناو گارییەکدا شلەوگۆشتیان بۆ هێناین و ئێمە ڕۆشتینە ناو باخەکە هەتا شلەوگۆشت بخوین. بڵام برینەکە گەورە بوو و ناو ئەمی پڕ کردبووم و نەم ئەتوانی هیچ بخۆم. لەناو ئەو هەموو خەڵکەدا، کەس بڕوای بە شەمایلەکەی من نەبوو. شەوێک خەوم بە سەفیییەو و حۆرییەوە بینی. و شەوێکی دیکە مندڵەکانی سەی عبدووڵا و شەوەکانی دی خەوم بە حەزرەتەوە ئەدی. وەکوو مرۆڤی سەربەهەوا ناڕەحەت بووم و لە هەموو لایکەوە دژوێنیان ئەدامێ و خراپەیان ئەگوتم. ئەمویست بڕۆمە ئەرێ. بەڵام پیرە پیاوێکی باوەقۆرە لە پێش ئەرکەکە دانیشتبوو و هەرکات نزیکی ئەبوومەوە، دارەکەی بەرز ئەکرئەوە و هاواری ئەکرد:"ک‌ش،ک‌ش." رۆژێک کەماڵ کوڕە گەورەکەی سەفییە لە گەل کوڕێکی دیکە هاتن بۆلام. سەفیە کفتەو ناو پیازی بۆ ناردبووم. کەماڵ پێی وتم: "هەموو ئەزانن کە من لە گەداخانەدام." چاوەکانی قوڵبی دا و دایە پرمەی گریان. پاشان پێی گوتم؛ کە من ئەتوانم لە رێگای جۆگە ئاوەکەوە هەڵبێم. پاشان ویستی پێڵاوەکانیم بە خەڵات بداتێ، بەڵام ترسا لێی تووڕە بن. من لە جەواد ئاغا ئەترسام. لە سەیید مورتەزا ئەترسام. لە ئەرەوە ئەترسام. لە ژوورەوە ئەترسام. بە کەماڵم گوت:"ئەگەر خوا بییەوێت دێمە ئەرێ."
ئەوان رۆشتن و پیرەپیاوی پێش ئەرکەکە نیوەی کەتە و پیازەکەی هەڵگرت و نیوەکەی دیکەی دامەوە.
کە شەو داهات، من لە نێو دارەکاندا خۆم حەشار دا و لە گەل ئەرکەوتنی زەرئە، رێگای جۆگەکەم دوزییەوە و بووخچە و شەمایلەکەم نایە بن باڵم و وەکوو مار لەناو جۆگە ئاوەکەدا بەرەوپێش خزیم و چوار ئەست و پێ بە ناو لیتاوەکەدا ئەرباز بووم. کاتێک هەتاو سەری ئەرهێنا، خانووەکان وەک رەنگی ئاور سوور هەڵگەڕان.
(٧)
لەو کاتە بەدوواوە، ئیتر حاڵێکی باشم نەبوو. برینی ناوئەمم گەورە و بەرەو ناو زگم شۆڕ بووبووەوە. ئەستم بە دیوارەوە ئەگرت و رێم ئەکرد. شتێکی سەیر وەکوو حەڵەبی لەناو مێشکمدا زرینگەی ئەهات. شتێک وەکوو حەڵقەی ناو بیری ئاو، لەگەلم ئەدووا. شەمایلەکەی حەزرەت لەگەلم قسەی ئەکرد. ئیمامی غەریبەکان، خاتوو مەعسوومە، ماپارە لەگەلم ئەدووان. رۆژێک منداڵەکانی سەی عەبدووڵام بینی کە هەواڵیان دامێ، پووریان مردووە. من ئەمزانی و هەواڵم لە هەموو شتێک بوو.
رۆژێک لەناکاو رۆشتم بۆ ماڵی ئەمینە. درکە ئاوەڵا بوو و رۆشتمە ژوورەوە. هەموویان لەوێ لەئەور حەوزەکە کۆبووبوونەوە. سەیید ئەسەدووڵا و عەزیزە لە قومەوە گەڕابوونەوە و خەریک بوون دارونەداریان دابەش ئەکرم. کەسیان منی نەدی. لە گەل یەک چەنەبەچەنە و چەقەیان ئەکرد و دژوێنیان بە یەکدی ئەدا و پەلاماری یەکتریان ئەدا. جەواد ئاغا و سەی عەبدووڵا لە سەر قاڵییەکان شەڕیان بوو و ئەمینە بە خوڕ فرمێسکی هەڵئەڕشت و ئەیگوت؛ کە هەموو ئەرکەکان بەئەستۆی ئەوەوە بووە و هیچی پێ نەگەشتووە. لە ژێرخانەکەوە گوێم لە ئەنگی فاتمەوە بوو کە بانگی ئەکردم. لە ناکاو کەماڵ چاوی پێکەوتم و هاواری کرد و هەموویان بەجارێک لایان کرئەوە و چاویان لێ کردم. پاشان ورئەورئە لە ئەورم کۆ بوونەوە. جەواد ئاغا لە کاتێکدا چاوەکانی پرتەپرتی ئەکرد، هاواری کرد: "چاوت لێیە، چ کارگەلێک ئەکەی؟"
من زارم کرئەوە بەڵام نەمتوانی هیچ بڵێم و شەمایلەکەم لە پاڵ دیوارەکەدا دانا. ئەوان سەرەتا سەیری خۆمیان کرد و ئینجا بۆ شەمایلەکەیان روانی.
جواد ئاغا گوتی:"بوخچەکەت بکەوە، ئەمەوێت سەرەتا بزانم چی تێدایە.
ئەمینە گوتی:" سەی زائە، بوخچەکەت بکەوە، با دڵیان بسرەوێت.
جەواد ئاغا گوتی:" عومرێکە کڵاوی سەر هەموومان ناوە، ئە خێراکە بیکەوە."
بوخچەکەم کرئەوە و سەرەتا نانە رەقەکانم هەڵڕشتە بەر شەمایلەکە، پاشان کەواکەم ئەرهێنا و پیشانم دان. چاویان لێکرد و روویان هەڵگێڕا. کەماڵ، کوڕە گەورەکەی سەفییە، بە ئەنگی بەرز، دایە پرمەی گریان.
( تەواو)

